Erbil 26°C شەممە 13 ئاب 05:59

كابینەی نۆیەم خۆڕاگری، بەرپرسیاریەتی و خزمەتگوزاری .. 

100%

كابینەی نۆیەم خۆراگری، بەرپرسیاریەتی و خزمەتگوزاری .. 
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە ماوەی سێ‌ ساڵ حكووومرانی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی  كۆمەڵێك كێشە و كۆسپی گەورە بووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری بۆ گرفت و نەخۆشییەكانیش بدۆزێتەوە و بە شێوەیەكی زۆر وردبینانە و ژیرانە ئیدارەی بارودۆخەكە بكات و چارەسەرییان  بكات ، 36 مانگی رابردوو جیهان ، ناوچەكە و عێراق تووشی قەیرانی زۆری تەندروستی و ئابووری و ئەمنی زۆر بووە كە هەرێمی كوردستان بەدەر نەبوو لەوەی كە بكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو ڕووداو و پێشهاتانەوە ، بەتایبەت بەدەوامبوونی گوشارەكانی بەغدا و تاران و گروپە میلیشاكانیان و نەناردنی بەشە مووچە وبوودجەی كوردستان و ئینجا دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی وەك گەردەلوولێكی بەهێز  بەرەنگاری گەل و قەوارەی هەرێمی كوردستان بوونەوە.
دەتوانین بڵێین كە ، لەگەڵ ئەوەی كە كوردستان كەوتنە نێو چەندین قەیران و كێشەی گەورەوە و لەگەڵ ئەوەی كە هەرێمی كوردستانیش لە ژێر قەرزێكی زۆری دارایی بە هۆی خەرجییەكانی كابینەكانی پێشووتر و مووچەو ئاوارە و پەنابەران و جەنگی جیهانی تیرۆر كە كاریگەریی زۆریان لە سەر حكوومەتی نوێی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی  بەجێهێشت و دەبووایە چارەسەری بۆ ئەو كێشە و گرفتانە بكات .
بەڵام نابێت ئەو راستییە فەرامۆش بكەین كە ، كە ئێمە گەلێكین بە خۆڕاگری و گیانفیدایی ناسراوین و كۆڵدان و تەسلیم بوو بەرامبەر دوژمنان وكێشە و گرفتەكان لە نێو خوێن و بوونمان جێگەی نابێتەوە ، ئێمە خاك و نیتشیمانی خۆمان خۆش دەوێت و خاوەن سەرۆك و سەركردەی بەتوانا و بڵیمەتین كە لە نێو سەختی رۆژگار و ناخۆشیەكاندا و قوتابخانە و رێبازی بارزانی پەروەردە و فێری خۆراگری و بەرخۆدان بوونە پێویستە ئەو راستییە بزانین كە بەڵێ گرفت هەیە و دەبێت بەدوای چارەسەری گرفتەكاندا بگەڕێین، بۆ ئەو بابەتەیش هەموو دەوڵەتێك پێویستی بە دوو بابەتی گرنگە، سەركردەی كارێزمی كە لە هەرگیز لە ئەرك و بەرپرسیاریەتی ڕا ناكات و رووبەڕووی گرفتەكان ببێتەوە، لەگەڵ تیمێكی راهێنراوی مەیدانی حكوومی كە رووبەڕووی كێشەكان ببنەوە و چارەسەی بكەن. 
بۆیە، بینمان كە كاتێك مەسروور بارزانی ، ئەرك وبەرپرسیاریەتی كابینەی نۆیەمی حكووومەتی كوردستانی وەڕگرت ، سەڕەرای هەموو ئەو كێشە كەلەكەبووانەی كابینەكانی رابردوو، هاتنە پێشی چەندین قەیران و كێشەی تر ، بەڵام لەلایەك دەستیكردن بە ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی ستراتیژی هەر لە حەڵەبجە تا زاخۆ و لەلایەكی تریشەوە كێشەی پاشكەوتی مووچەی خەڵكی كوردستان نەهێشت ، لەگەڵ ئەوەشدا بە دانانی بەرنامە و پلانی ورد لە رووی ئیدارەدانی قەیران و حكوومرانی و توانیی سەركەوتووانە بەرەنگاریان ببێتەوە و كوردستانی بەهێزتر لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری بەرەو پێشەوە ببات  و لە هەمانكاتیشدا كار بۆ ئەو راستییە بكات كە ئەو قەرزانەی كە رێژەی پارەكەیان زۆر كار بۆ  دانەوەیان بكات ئەوەش هەمان ئەو پلانەیە سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بەردەوام كاری لە سەر كردووە و لەگەڵ ئەوەی وەك ئەوەی دەبینرێت لەماوەی ئەم سێ‌ ساڵەدا ، هەرێمی كوردستان هیچ قەرزێكی تری نەكردووە و ئەوەش نیشانەی سەركەوتنی مەسروور بارزانیی وەك كەسایەتییەكی بەهێزە لە بوارەی دەوڵەتدار و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران وكێشەكان .
مێژوو گەواهیدەرە ، كاتێك ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سەر ئاستی جیهان و ناوچەكە روویدا  و دواتر گەیشتە عێراق و كاریگەری لە سەر هەرێمی كوردستان دا ، لەگەڵ خراپی باری دارایی و ئابووری و دابەزنی نرخی نەوت بەڵام كابینەی نۆیەم ، چۆن ڕووبەرووی ئاستەنگ و كێشەكان بووە و لە خەمی تەندروستی كوردستانیان و كۆنترۆڵكردنی ئەو نەخۆشییە لە رێگەی جۆراجۆر و هێنانی ڤاكسین و پلانی تر 


رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كە توانرا لە بەرانبەر دنیا و هاوتەریبانە، رووبەڕووی گرفتەكانی كۆرۆنا ببێتەوە، ئەوەی سەركەوتنی كارەكانی پێشانی دنیای دەرەوە دا، ئامادەكارییەكانی وەزارەتی تەندروستی بوو بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گرفتەكان. 
هەروەها دابەزینی نرخی نەوت لەكاتی دەستبەركابوونی كابینەی نۆیەم ، بە هەرزانترین نرخ لە مێژوودا یەكێكی تر لەو گرفتانە بوو كە كاریگەرییەكی نەرێنی لە سەر حكوومەتی كوردستان دانا ، بەڵام  ڕێزدار مەسروور بارزانی بەرێگەی گرتنەبەری پلانی ژیرانە و ورد و  توانی نەك هەر چارەسەری بۆ كێشەی مووچە و بودجە بدۆزێتەوە بەڵكو پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەران و چین وتوێژەكانی نەهێشت و دەیان پرۆژەی ستراتیژی و بواری تری لە سەر خاكی كوردستان دەسپێكرد 

لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمەوە نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار كرد، قەیرانێكی گەورە رووی لە هەرێمی كوردستان كرد، ئەوەیش وەك بارگرانییەكی گەورە بوو بەسەر هەرێمی كوردستانەوە، تواناكانی هەرێمی راگرت، لە بەرانبەر پێدانی مووچە و رێكخستی كارەكان و هەروەها دەستپێكردنی پڕۆژەكان، بارزانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم كارە، چەندان پڕۆژەی لەگەڵ ئەندامانی كابینەكەی شێر كردەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی ئەو گرفتە ببنەوە، هەر لە سەرەتاوە توانرا چارەسەری گرفتەكانی مووچە بكرێت و مووچە بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، پاشانیش چەندان پڕۆژە و كاری گەورە بە گوژمەی دارایی گەورە دەستیان پێ كردەوە. بە بەهای دەیان ملیار دۆلار پڕۆژەی گەورە هەن كە لە كابینەی نۆیەمدا كەوتوونەتە گەڕ و لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرهەمەكان دەچنرێتەوە .
هەروەها لەگەڵ  هەموو ئەو هەوڵانەدا ، حكوومەتی كوردستان پلانەكانی چاكسازی و پاكسازی خستەبواری جێبەجێكردنەوە و توانی لە ماوەیەكی كورتدا ، دەیان مووچەی نایاسایی و بواری تر كۆنترۆڵ بكات و داهاتێكی زۆر بۆ  سەر خەزێنەی حكوومەتی كوردستان بگێرێتەوە ، هەموو ئەو هەنگاوانە وایانكرد كە ، متمانەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەو هەنگاوانە  بە هەرێمی كوردستان زیاتر ببێت و  وڵاتان و كۆمپانیاكانیان چاویان لەوەیە تا بە شێوەیەكی بەرچاو سەرمایەگوزاری لە هەرێمی كوردستان بكەن و بەمەبەستی ئەنجامدانی پەیوەندی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری و سەرمایەگوزاری لە گشت كەرتەكاندا .
لەلایەكی ترەوە، لەماوەی رابردوون هەرێمی كوردستان رووبەرووی چەندین كارەساتی سروشتی  و ئینجا پەڵاماردانی تیرۆریستان و ئینجا هێرش و مووشەكبارانی و دڕۆنباران بووە ، بەڵام رۆژ بە رۆژ  بەئیرادەیەكی پۆلایینەوە  و لە نزیكەوە   و دڵسۆزانە لە پاڵ گەل و نیشتیمانەكەی مایەوە بۆ خزمەتیان بكات بۆ چارەسەری گرفتەكانیان.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی كوردستان  مەسروور بارزانی ، لە پاڵ ئەنجامدانی كاروخزمەتگوزارییەكان ، بەڕاشكاوانە و دڵسۆزانە لە گەڵ  گشت چین و تۆێژەكان لە ماوەی رابردوو، لەگەڵ قوتابیان و لاوان و ئینجا رۆژنامەوانان وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی دایەوە كە ڕەنگە لە رابردوو زۆرێك لە میدیاكاران و رۆژنامە نووسان ڕەنگە بە تێڕوانینی هەڵە بەرداشتیان بۆ كارو چاڵاكییەكان كوردستان كردبێت .
هەروەها كابینەی نۆیەم لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو ، لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و بانگهێشت و سەردانی فەرمی بۆ كۆنفرانس و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان ، توانیوێتی پەیوەندی بەهێز لە رووی بەرژوەندی هاوبەش بە پلان و نەخشەی ورد دروست بكات لە پێناو زیاتر پێشخستنی كوردستانی بەهێز لەرووی ئاوەردانی و ئابووری و كەرتی وزە.
بۆیە، هەموو ئەو هەنگاو وكارە ستراتیژییانەی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، توانیوێتی بە شێوەیەكی بەرچاو ئامانجەكانی كوردستانی بەهێزی  ڕووبەرووی كێشە وئاستەنگەكا ببێتەوە و چارەسەری بۆ كێشە وگرفتەكان ببێتەوە ، سیمای جوان و راستەقینەی هەرێمی كوردستان وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو گەشەسەندوو و سەقامگیر و جێگەی متمانە پیشانی هەموو دوونیا بدات، ئەوە ئاماژەیە بەوە كە بارزانی سەركردەیەكی كۆڵنەدەری و كارێزما و بڵیمەت و خۆڕاگر و دڵسۆز بۆ گەل و نیشتمانەكەیەتی ، ئەوەش ئاماژەیە بۆ زیاتر گەشەسەندن و پێشكەوتنی كوردستانێكی بەهێزتر و پێشكەوتووتر .. 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.