Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:30

دیکتاتۆریەت سەری عێراقی بەناو دیموکراتیەت دەخوات 

100%

دیکتاتۆریەت سەری عێراقی بەناو دیموکراتیەت دەخوات 

دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ،لە سەر دەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەسەرکردایەتی ئەمەریکا و دامەزاندنی ئەنجومەنی حوکم،بڕیار وابوو عێراق عێراقی هەمووان بێت و زۆرینەوکەمینە، نەبێتە بەربەست لە سەرکەوتنی پرۆسەی،دوبارە بنیاتنانەوەی عێراق، و هەموو ئاستەنگەکان بۆ یەکخستنەوەی ووڵات و ڕێخستنەوەی ژێرخان و سەرخانی عێراق بە تەوافق بێت و زۆرینە وەلا بنرێت لە پێناو یەکخستنەوەی عێراق دا.
بەڵام بەداخەوە ئەمە درێژەی نەکێشاو هەر لەگەڵ ئەوەی هێزوو سەرکردە شیعەکان ،خۆیان ڕێکخستەوە،ئەو سەرکردەو هێزانەی کە ساڵانێکی زۆر کوردستان ببوە لانکەی تێکۆشانیان بە هاوکاری هێزە کوردیەکان کورد وەک قەڵایەکی بەهێز پشتیانیان گرتبوو لە خەباتی ڕەوایان دژ بە ڕژێمی بەعس،هەر زوو سەرەڕای ناکۆکی نێوانیان و ئاڵۆزی نێو ماڵی شیعە ، هەموو ئەو بەڵێنانەی بە کوردیان دابوو ، لێی پاشگەز بونەوەو لە جیاتی ئەوەی پەند لە ڕژێمی سەرکوتکەری بەعس ببینن ،کەچی دێن و هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن، بۆیە دەبینین لە لایەن هێزو مەرجەعیەت و گروپ و سیاسیە شیعەکانەوە ڕۆژ بەڕۆژ عێراق لە فیدڕاڵی و دیموکراتیەوە، بەرەو دیکتاتوریەت دەبەن سەرەڕای ناڕێکی نێو ماڵی شیعەش،بەڵام بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئەجندایەیان خەریکی پێشێل کردنی دەستوری عێراقن کە هەموو عێراقیەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەنگیان بۆ داوەو لەسەری ڕێک کەوتون.
بۆیە گەر ڕۆژانە لە میدیاکانەوە سەرنج بدەین، دەبینین کە هێزە شیعەکان بەجیاوازی ئاراستەو بیروبۆچون و کۆی مەرجەعیەتیانەوە خەریکی ئەوەن بە تەواوەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە پرۆسەی سیاسی دوربخەنەوە،
کەواتە تێڕوانینی شیعە کە زۆرینەی عێراق پێک دەهێنن و جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە بۆ کورد چیە؟ کە نەتەوەی دوەمی عێراق ئەژمار دەکرێت بە پێی دەستور و دەبێت هەر بەپێی ئەو دەستورە لە عێراقی تازە شەراکەتی ڕاستەقینە بێت، بەڵام دەبینین پێچەوانەکەیەتی ، کاتێ دەبینین دۆستەکانی دوێنێمان و موعارەزە هاوپەیمانەکانمان کاتێ خۆیان لە دەسەڵات دەبیننەوە هەموو ئەو بەڵێن و ڕۆژانە بیر دەکەن کە پێشمەرگە جل و نان وبارەگای خۆیان پێ دەدان، لە پێناو دژایەتی کردنی بەعس و بەدیهێنانی دیموکراتی بۆعێراق.
کەواتە ئەوەی دەیبینین ئەو ئاواتە بەدینەهاتوانەی هەمان بوو لە پای عەقڵیەتی شۆڤێنی هەموی خەریکە دەبنە بڵقی سەر ئاو بە ئاشکرا ئێمەی کوردیان پێ هەزم ناکرێت ئەوان دەسبەرداری ئێمە بونە ،کە چی ئێمەی کورد لێیان نابینەوەو ئەوەندەی کورد پەرۆشی یەکگرتوی عێراقە ، عەرەب بە تایبەت شیعەی هاوپەیمانی دوێنێی خەبات و شەریکی ئەمڕۆی حوکمداری خەمیان نیە، هەر وەک دەبینین لەسەر دەستی فراکسوێنەکانی شیعەو دەسەڵاتداران و مەرجەعیەتەکانیانەوە دژایەتی کوردو قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن و شایستە دارایەکانیان دەبڕن و ،قەیران دوای قەیران بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە دەکەن، کەواتە ئەوەی کە ڕون و ئاشکرایە ئەوەیە کە ڕۆن و ئاو هەرگیز تێکەڵی یەک نابن، جا کەوایە کورد دەبێت لەمەو دوا چارەنوسی خۆی چۆن گرێ بدات لە کاتێک دا سەرجەم حیزبە کوردیەکان هەریەکە بە ئاوازێک هەڵدەپەڕێ و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەی کردۆتە بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی ،و بێ خەبەر لەو هەموو موئامەرات و چاڵ هەڵکەنینە حیزبەکان لە وێزەی خۆیان دان و هەست بە مەترسی ئەو دیکتاتۆریەتەی شیعە ناکەن کەبەرەو پاکتاوکردنیان دەبەن و لە هەوڵی ئاوت کردنی هەرێمی کوردستانن بە خراپترین شێوە، بۆیە لەسەر گەل و حیزبە کوردستانیەکان پێویستە قوڵ لەم بابەتە بڕوانن و لەوە زیاتر ئەم مەترسیە پشت گوێ نەخەن و جموجوڵ و لێدوانە ژەهراویەکانی سەرکردەو فراکسیونە شیعەکان بەهەند وەرگرن وەک و کورد بەیەک تیم له هەر ئەگەرێک دا کوردانە ڕوبەڕووی ببنەوە.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.