Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 02:02

سێ ساڵی پڕ لەتەحەددی و تەسلیم نەبوون! 

مەسرور بارزانی نایەوێت ھەموو شت لەدەرەوە ھاوردەبکات، بە تەواوی پشت بەدەرەوە ببەستێت ناوخۆ پەکبخات
ھۆگر نێروەیی
100%

سێ ساڵی پڕ لەتەحەددی و تەسلیم نەبوون! 

کاک مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتای دەستبەکاربونی ئامانجی بوو کە چارەسەری ھەمیشەیی قەیڕان و کێشەکان بکات پەیژە بەپەیژە بچێت ھەمو پەیژەکان پتەو دروست بکات نەک پەیژەی یەکەم بچێتە چوارەم و چارەسەری کاتی بکات لەداھاتوودا ناچار بێت بەھۆی پەیژەی دووەم و سێیەم جارێکی تر بێتەوە خاڵی سفر لەپەیژەی یەکەمەوە دەست پێ بکاتەوە. 

کابینەی نۆیەم ھێشتا لە چەند مانگی سەرەتایی خۆی بوو، قەیران بەدوای قەیران توشی بوون، سەرچاوەکانی داھاتی لەھەموو ڕوویەکەوە سفربون، نەوت بۆ کەمترین نرخی خۆی لەمێژوودا دابەزی، کە شادەماری ئابوری ھەرێمی کوردستانە. قەیڕانێک بەشێوەیەک گران و سەخت بوون، نەیارەکانی خولەک و ساعەتیان دەژمارد کە کابینەکەی بکەوێت، چاوەڕێی سەعاتی سفربوون کە مەسرور بارزانی ئیفلاسی کابینەکەی ڕابگەینێت وەکو لوبنان کە ئیفلاسی خۆیان ڕاگەیاند!  

مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو، سیاسەتی خۆی گۆڕی لەوانەی پێش خۆیان، لەجیاتی ئەوەی پارە قەڕز بکات، قەڕزیدا، کە زیاتر لە یەک ملیار و نیو قەڕزیدا، ئەو دەتوانی چارەسەری کاتی بگرێتەبەر، شانی خۆی نەداتە بەر بەرپرسیارێتی  قەڕزی زۆر بکات ھیچ ڕەخنەیەک بۆ خۆی نەھێنێت بەڵام گەر بەردەوام بوایە ئێستا ئەویش وەکو بەرپرسانی لوبنان ئیفلاسی وڵات وکابینەکەی ڕادەگەیاند، ھەرێمی کوردستان غەرق دەبوو لەناو قەڕزدا، ئێستا کەس بە کەس نەدەبوو! مەسرور بارزانی بە سیاسەت و ستراتیژیەتی خۆی توانی حکومەت و ھەرێمی کوردستان لە قوناغی ئیفلاسی حەتمی دەربازبکات. 

قەیرانەکانی ئابوری؛ لەچوارچێوەی وڵات و ناوچەیەک دەرکەوتوە، بوون بەقەیرانی جیھانی کەپەیوەندیەکانی ئابوری لەسەدەی نۆزدە و بیستەم  تا ئێستا جیھان پێکەوە بەستراوە ھەرقەیرانێک وڵاتێک ناوچەیەک بگرێتەوە خەوشەکانی تەواوی جیھان دەگرێتەوە، کەئێستا گرانی بازاری تەواوی بازاری جیھانی تەنیوە، ئەو وڵاتانەی پێشەسازی و بەرھەمھێنەر نین نەک ھەر قەیرانی گرانی دەگرێتەوە بەڵکو ھەر زوو ئیفلاسی بە بازار و ئابورەیەکەی دەکات، مەسرور بارزانی بە ستراتیژیانە کار دەکات بە پیلانی درێژخایەن دەیەوێت ڕێگری لەوەبکات کاتێک قەیڕانێک بەروکی جیھان دەگرێتەوە خەوشەکانی زۆر لەسەر ھەرێم نەکەون. 

مەسرور بارزانی نایەوێت ھەموو شت لەدەرەوە ھاوردەبکات، بە تەواوی پشت بەدەرەوە ببەستێت ناوخۆ پەکبخات، بەڵکو  ھەر سەرەتاوە پیلانی ئەوەبووە وەبەرھێنان لەناوخۆ بکات کەمتر پشت بەدەرەوە ببەستێت، کەسەردەمی کابینەکەی خۆی وەبەرھێنان لەکەرتی پێشەسازی و کشتۆکال کردووە،  بۆ ئەمەش چەندین سایلۆ و کارگەی گەورە دروست کردووە، کەچەند ساڵی تر کوردستان پشت بەخۆی دەبەستێت نەک دەرەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی کە قەیڕانێک جیھان دەگرێتەوە  ھەرێمی کوردستان نەگرێتەوە یان کاریگەری ئەو قەیڕانە زۆر کەم بن. 

مەسرور بارزانی، کارتی برسیکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی لەدەستی نەیارەکانی دەرھێنا ئاسایشی خۆراکی زامن کرد، کە ھەرکاتێک وڵاتانی دەوروبەر بیان ویستایە ھەرێمی کوردستان ببەنە ژێر ڕکێفی خۆیان ئەم کارتەیان بەکاردەھێنا. بەڵام جەنابیان چارەسەری ھەمیشەیی کرد ھەم لەسودی جوتیارانە کەئیدی ترسیان نابێت بەرھەمی ئەوان ساغ نەکرێتەوە، ھەم وڵاتانیش ناتوانن بەم کارتە فشار لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست بکەن بۆ ھەر پرسێکی سیاسی. 

مەسرور بارزانی: ئابوری ھەرێمی کوردستانی لەسفرەوە بوژاندەوە، کەھەرچی نەیارە ھەم لەناوخۆ و لە دەوەرە چاوەڕێی شکستی کابینەکەی بون و پەک کەوتنی ھەرێم کوردستان ڕادەستکردن بەئەوان بێت، بەڵام جەنابیان بەپلانێکی درێژخایەن شکستی بەپیلانەکانی ئەوان ھێنا جارێکی تر ئابوری ھەرێمی بوژاندەوە، زۆری بڕیوە کەمی ماوە جارێکی تر ئابوری کوردستان بگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2014. مەسرور بارزانی، موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی بەبێ بەغدا جێگیر کرد، کەئامانجی جەنابیان ئیدی فەرمانبەران چاویان لەبەغدا نەبێت خۆیان بتوانن موچە دابین بکەن، ھەم ئیدی موچە وەکو کارتی موزایدە بەکارنەھێنرێت بەڵکو موچە مافی فەرمانبەرانە و ئەرکی حکومەتە دابین بکرێت.

مەسرور بارزانی، بە قەیرانێکی سەختەوە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو کەئابوری زۆربەی وڵاتانی پەک خست بوو، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبوو لەبەرامبەر دروست نەکردنی پرۆژەکان، جەنابیان لەھەموو پارێزگاکانی ھەرێم بەبێ جیاوازی زۆر پرۆژەی دروست کرد، بەجادەی سەردەم، چەندین پرۆژەی وەبەرھێنان کە لە ماوەیەکی نزیک دا بەرھەمەکەی دەردەکەوێت، ئابوری ھەرێمی کوردستان چەند ھەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەچێت. 

مەسرور بارزانی، دەستی حیزبی لەحکومەت دورخستەوە، لە ھەر پرۆژەیەک جگە لەنوێنەری حکومەت ڕێگا بەھیچ شەخسێکی حیزبی نەدا کەبەشداربێت لەھەر پلەو پۆستێک بێت، جاران بچوکترین پرۆژە بەرپرسی حیزبەکان لەھەموو ڕەنگەکان مەقەسێکی بەدەستی بوو بۆ بڕینی قردێلەکە بەدەستکەوتی حیزبەکەی دەزانی، ئێستا پرۆژەکان جگە لە نوێنەرەکانی حکومەت ھیچ بەرپرسێکی حیزبی بەشدار نابێت دەستکەوتەکەش بەناوی حکومەتە نەک حیزبەکان .

ھەرچەندە کەموکورتی زۆرە، خەڵک مافی خۆیەتی گلەیی بکات، داوای ژیانێکی زۆر باشتر لەمەی ئێستا بکەن، بەڵام جەنابی مەسرور بارزانی دەیەوێت بناغەیەکی پتەو دروست بکات ئیدی جارێکی تر ناچار نەبن ئەم بناغەیە بڕوخێنەوە، لە سەرەتاوە دەست پێ بکەنەوە، جەنابیان دەیەوێت چارەسەری ھەمیشەیی بکات پەیژە بەپەیژە بچێت ھەموو پەیژەکان پتەو دروست بکات نەک پەیژەی یەکەم بچێتە چوارەم و چارەسەری کاتی بکات لەداھاتوودا ناچار بێت بەھۆی پەیژەی دووەم و سێیەم جارێکی تر بێتەوە خاڵی سفر لەپەیژەی یەکەمەوە دەست پێ بکاتەوە. خەڵک بەرد لەداری بەری دەگرێت نەک لە داری بێ بەر ، مەسرور بارزانیش ھەرچەند زیاتر ھەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کوردستان بەشێوەیەکی ھەمیشەی و بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان فشار و دژایەتی زۆرتر دەکرێتە سەر ھەم لەدەرەوە ھەم لەناوخۆ. بەڵام جەنابیان گوێ لەفشار نادات ئەو ھاتووە بۆ ئەوەی کاری سەخت و مەحاڵ بکات، کێشەکان بۆ ھەمیشەیی چارەسەربکات، ھەرێمی کوردستان لە زوڵم و قەتیسبونی ناوچەکە دەربازبکات. بەجیھانی دەرەوە ببەستێت، کورد بکات بەشێک لەھاوکێشەکان نەک ھاوکێشەکان لەسەر حسابی کورد دروست بکەن  و کورد لەدەرەوەی ھاوکێشەکان بێت.   
 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.