Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:39

"خۆڕاگربوون  و تەسلیم نەبون" ، دوو پەیامی بەهێز  بۆ كوردستان و دوژمنان 

100%

ئاشكرایە، كە هەرێمی كوردستان سەڕەرای هەموو ئەو گەمارۆ و بەربەستانەی كە لەماوەی 8 ساڵی رابردوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بە سەر هەرێمی كوردستان دا سەپێنراون ، بە تایبەتی پرسی مووچە و بودجە ، لەگەڵ هەموو ئەو ستەمكارییانەشدا ، بەڵام سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و گەلە خۆراگر و تێكۆشەرەكەی توانیویانە سیمایەكی جوانی كوردستان پێشكەش بە وڵاتانی ناوچەكە و هەموو جیهان بكەن ، هەر ئەوەشە وایكردووە كە دەسەڵاتدارانی بەغدا لە جیاتی زیاتر هاوكایكردنی هەرێمی كوردستان بەڵام  بە پاڵپشتی وڵاتانی هەرێمی  بە تایبەت لە م چەند ساڵە دواییدا ، هێرش و پەڵاماردانەكانەكانیان لە دژی بەرژوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان زیاتر چڕتر بوونەتەوە ، ئەویش لەڕێگەی بە ئامانجگرتن و پەڵاماردانی  شوێنە ستراتیژی و ئابوورییەكانی كوردستان و بەتایبەت كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان كە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە .
روونە كە عێراق بە شێوەیەك ئاڵۆز و شڵەژاو و بێ سەروەرییە و بووتە گۆڕەپانی مڵمڵانێی ودەستوەردانی وڵاتانی هەرێمایەتی و شوێنی میلیشا وتاڵانكاری و تیرۆر و دەیان كارەساتی تر ، بۆیە، گوناهی كوردستان ئەوەیە كە پێش سەد ساڵ و بەزۆر بە عێراقەوە لكێنراوە و  ئێستا دەبێت وەك هەموو ئەو كارەسات و تاوانكارییانە كە لە رابردوو بە دەستی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە سەری هاتووە و ئێستاش كە گەلی كورد و قەوارەكەی ویستی ئەوەیە كە لە سەر پێیەكانی خۆی رابوەستێت  و لە تاوانكاری و  ستەمكاری و گەمارۆدانی عێراق رزگاری بێت ، ئەوەتا دوای 19 ساڵ لە رزگاربوونی عێراق لە دیكتاتۆرییەت ، بەغدا نەیتوانی خۆی لە دیكتاتۆرییەت رزگار بكات هەر ئەوەشە وایكردووە كە ، بە سەر لێشواویی دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق و دوای شكستی گەورەیان لە بەدەسهێنانەوەی متمانەی خەڵك و دوای ئەوەی عێراقیان گەیاندە خراپترین بارودۆخ ویستیان ئەوەیە هەر لە سەر كورسی دەسەڵاتی خۆسەپێنی بمێنەوە و هەرێمی كوردستانیش لە ڕێگەی مووشەك و دڕۆن و دادگایی نافیدراڵی وەك كارتی گوشار و ئینجا شەڕی دەروونی و میدیایی ناچار بكەن كە كۆڵ بدات و خۆی رادەستی خواستە ناڕەواكانیان بكات  بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان  كە نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەكات 
یەكێـكی تر لەو فاكتەرانەی كە ، دوژمنان ونەیارانی تووشی هیستریاكردۆتەوە تا زیاتر پەڵاماری هەرێمی كوردستان بدەن ، هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی كوردستان بوو بۆ یەكریزی و تەبایی نێوماڵی كوردستانی  و لە بارەی پرسە نێوخۆییەكان وبەتایبەت  بەرژوەندییە هاوبەشەكان و هاتنی چەندین كۆمپانیایی بواری نەوت و غاز بۆ هەرێمی كوردستان و سەرمایەگوزاری لە كەرتی وزە  هۆكارن  بۆ ئەوەی لە وڵاتانی هەرێمییەوە بەتایبەت ئێران كە دژی هەناردەكردنی غازی كوردستانە بۆ دەرەوە ، ئاڕاستەی هێرشەكان بۆ سەر كوردستان چڕتر ببنەوە .
هەر ئەوەشە وایكردووە كە ، لەلایەك بە رێگەی مووشەك و فرۆكەی دڕۆنی خۆكوژ و لەلایەكی دیكەوە ، بەڕێگەی بەكارهێنانی دادگەی فیدراڵی لە دژی هەرێمی كوردستان بجوڵێنرێت تا كو هەرێمی كوردستان ناچار بكات كە  نەوت و غازەكەی كە هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ خاك وەك ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی و وزە رادەستی بەغدا بكات و دواتر قەوارەیەك نەمێنێت بەناوی هەرێمی كوردستان ، هەر ئەوەشە گوشارەكان بۆ خەونی خۆرادەستكردنی كوردستان چڕ بوونەتەوە .
هەر ئەوەش بوو كە سەرۆك مسعود بارزانی و  مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان راگەیاند كە ، تەسلیم نابین و خۆڕاگر دەبین ، ئەوەش  دوو ووشە وپەیامی  پڕمانا و كاریگەرن كە ئاڕاستە دوژمنان و نەیاران و گەلی كوردی خۆڕاگری كرد، مێژوویی دوێنی و ئێستامان گەواهیدەری دەیان داستانی پر شانازی ونەبەردی و قارەمانین بۆ بەرگریكردن و خۆنەچەماندن  و تەسلیم نەبوون هەر لە داستانی خواركورك ، داستانی كۆرێ  و پردێ و سحێلا و ئێستای بەرگریكردن لە كیانی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان كە لووتی داگیركەرانی تێشكاند .
بۆیە، دەبێ‌ دوژمنان و داگیركەران ئەو راستییە بزانن كە تا ، كوردێكی مەرد و بەشەرەف بوونی هەبێت ئەو ئەستە خۆی و خاكەكەی رادەست بكات و خۆڕاگر دەبێت . بەدرێژایی مێژوویش هەمیشە دوژمنان و شۆڤێنیەكان خواستیان ئەوەبووە كە بە جۆرها پیلانگێری وگەمارۆدان و گوشار و هەوڵی شكاندنی شكۆ و ئیرادە نەتەوەكەكمان هەوڵی  لاوازكردنی و خۆرادەستكردنمان بدەن ، بەڵام هەرگیز ئەو خەونەیان  لە گەڵ چەواشەكردنی ڕای گشتی و ،ختوكە دانی سۆزی خەڵكی هەژارو، قۆستنەوەی خەراپی بارودۆخەكە كە ئیرادە و شكۆی گەلەكەمان تسلیم بە بەغداو ئاغاكانیان بكەین و ، چونكە هەرێمی كوردستان بە هەموو دەستكەوت و سەروەتەكانی  و بەرهەمی خوێنی شەهیدەكانمان و ماندووبوونی پێشمەرگە و گەلێكی ستەمڵێكراو و تێكۆشەرە ..
 

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.