شەڕی نەوت یان خاک...
فرسەت سەیدشکور
له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له نۆی نیسانی 2003دا، كورده‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ریان له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا بینی، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك ھاوكار و ھاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌ركه‌وتن، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ھه‌ڵته‌كیوه‌یان له بناغه‌وه بووژانده‌وه و خستیانه‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی.
دواتریش له پرۆسه‌ی نووسینه‌وه ده‌ستووری عێراقدا، كورد په‌رۆشتر له عێراقییه‌كان له خه‌می ھه‌بوونی ده‌ستوورێك كه گره‌نتی مافی عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌ت كورد بكات، یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی بوو.
پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق له چه‌ند ڕێی جیاواز شكستیھێنا له له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌ر له بڕینی بودجه و مووچه‌وه تا ھێرشی سه‌ربازی، ئێسته دواین كارتی فشاری؛ بابه‌تی نه‌وته.
ئێسته حكوومه‌تی عێراق باش ده‌زانێ تا نه‌وتی كوردستان له‌ڕێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له بازاڕه‌كانی دنیا ساغ بكرێته‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانێ ھیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره ده‌ستوورییه دروست بكات.
ئه‌و داواكارییانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ھه‌رێمی كوردستانی ده‌كات:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و یاسایه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ده‌رنه‌چووه، كه به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بوو ده‌ربچێت، به‌غدا ئامانجێتی به زۆرداری خۆی به‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، ئه‌ویش:
یه‌كه‌م: به‌غدا داوای كردووه خاوه‌ندارێتی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی به‌ناوی عێراق بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌قێكی یاسایی و ده‌ستووری بۆ ئه‌م داوایه‌ی عێراق هه‌بێ و رێ به عێراق بدات ئه‌و داواكارییه بكات.
دووه‌م: به‌غدا به هه‌رێمی كوردستانی گوتووه، بۆتان نییه هیچ كۆمپانیایه‌ك دروست بكه‌ن بۆ به بازاڕكردنی نه‌وتی كوردستان.
سێیه‌م: به‌غدا به هه‌رێمی كوردستانی گوتووه، ده‌بێ هه‌موو نه‌وته‌كه راده‌ستی ئێمه بكرێت و ئێمه ده‌یفرۆشین و پاره‌كه‌ش هه‌مووی ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارێكی بانكی به ناوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و دوور و نزیك هه‌رێمی كوردستان بۆی نییه، بتوانێ یه‌ك دینار له‌و هه‌ژماره بانكییه رابكێشێت.
ئه‌وه‌ی ئومێدیه‌تی یان ده‌یه‌وێ بیكات، له‌ناوبردنی سێكته‌ری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام پرسیاره رژده‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا هیچ گره‌نتییه‌ك هه‌یه له‌م عێراقدا كه 100 ساڵه دژبه خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، نه‌وتی خۆت راده‌ستی بكه‌ی و به‌غدا مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت؟
هه‌رێمی كوردستان، هێشتا نه‌وتی خۆی نه‌فرۆشتبوو، به‌غدا له شوباتی 2014دا مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بڕی. ئه‌وه‌تا له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ 2022داین، حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا یه‌كجار 200 ملیار دیناری ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بوو لایه‌نی كه‌م یه‌ك ترلیۆن دیناری بناردایه.
ھه‌نگاو و ئامانجه‌كانی به‌غدا بۆ سڕینه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان:
1- له ساڵی 2014دا بێ ویژدانانه، مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له دژی حكوومه‌تی ھه‌رێم ھان بدات و ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ناو بچێت.
2- له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌یهێشت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و یارمه‌تی سه‌ربازی و دارایی بگاته هه‌رێمی كوردستان، عه‌بادی مه‌به‌ستی بوو له‌م ڕێیه‌وه توانا سه‌ربازییه‌كانی ھه‌رێم لاواز بكات تا به ئاسانی بكه‌وێته ده‌ست داعش، كه‌چی ده‌ره‌نجامه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه، پێشمه‌رگه توانی ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنێت.
3- له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا له‌ڕێی داگیركاریی ئاشكراوه، ھه‌وڵیان دا ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ناو ببه‌ن و به یه‌كجاری بیسڕنه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه له داستانی پردێ و سحێلا به‌رانبه‌ر پیلانی ئه‌وان و وڵاتانی (هه‌رێمی) وه‌ستایه‌وه و ئه‌م ھه‌وڵه‌ی له‌ناو برد.
ئێسته‌ش به‌ناوی دادگای فیدڕالییه‌وه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستیی ئیراده‌ی ئه‌وان بێت، بێگومان ھه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ فێڵ و پیلانی نه‌یارانی ھه‌یه و له‌مه‌شدا سه‌رناكه‌ون.
قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستان، قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه، ده‌وڵه‌تانی دنیا و ناوچه‌كه باش ئه‌و جیاوازییانه‌ی نێوان ھه‌رێمی كوردستان عێراق ده‌بینن، بۆیه له ژێر ھه‌ر فشارێكدا ناتوانن ئیراده‌ی خه‌ڵك كوردستان به بڕیاری ئاراسته‌كراوی سیاسیی بشكێنن.
لە ڕاستیدا ھێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی بەشێک لە گرووپە میلیشیەکانی عێراق دروست نزیک لە ئێران، بەدەر لەوەی مەبەستی سەرەکی، ترساندنی کۆمپانیا نەوتییەکانی لەسەرەو ھۆکارێکە بۆ قایلکردنی ھەرێمی کوردستان بە بەشێک لەو بڕیارە سیاسیانەی کە «دادگەی فیدراڵی» لەبارەی نەوت و گازی ھەرێمەوە داویەتی، لەپاڵ ئەوەش ترسێکی گەورەی ئێرانە بەوەی، ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی کێڵگەی کۆرمۆرەوە ببێتە سەکۆیەکی مەزنی بازرگانی گازی سروشتی بۆ دونیای دەرەوە، ئەم ھەنگاوە ڕاستەوخۆ زامنی ھێشتنەوەو مانەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات،
لەگەڵ ئەوەش ئابوورییە سەربەخۆیەکەی ھەرێم، کۆتایی بە ھەموو ئەو ئاڵنگارییانە دەھێنێت کە ھەفتانە لەڕێگەی درۆن و مووشەکەوە ئاراستەی ھەولێر و لەدوایدا، کێڵگەی "کۆر مۆر" کران.
چارەسەریی ڕیشەیی:
خۆ گونجاندن لەگەڵ ئەم عەقڵیەتەی ئێستای بەشێک لە سەرکردە عێراقییەکان بە کاریگەریی وڵاتانی ئیقلیمی پەیڕەوی دەکەن، ئەستەمە، بەڵام (یەکگرتوویی نێوماڵی کورد لەم قۆناغە، بەدەستھێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی، گەڕانەوە بۆ سازان و تەوافوق لەگەڵ عێراق، لەسەرو ھەموویانەوە، ئیرادەبەھێزی و سازش نەکردن) باشترین ئەو بژارانەن کە لەپێش حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان، چونکە لە یادمان نەچێت، کێشەی کورد لە بەغداد پێش ئەوەی نەوت بێت، شەڕی خاک و فەرھەنگ و زمان و کلتورە.