Erbil 18°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 15:57

سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی و بەردەوامی ھەڵاوسانی دارایی لە عێراق و کاریگەرییە نەرێنییەکانی

100%

 د.کاروان زاھیر سابیر 

 بەرزبوونەوەی نرخی بەشێکی زۆر لە خۆراک، وزە، کانزا و تەنانەت زێڕیش، لە بازاڕە ناوخۆییەکان بۆتە ھەڵاوسانی ئابوریی ھەڵا ئاوسانی ئابوریش بە مانای نەمانی کاریگەریی بەھای پارەی وڵاتان دێت كەمبونەوە وەیان نەمانی بەھای پارە لە ھەر ووڵاتێكدا بە واتا بەرزبونەی نرخی ھەموو جۆرە كاڵا پێویستیەكانی ژیان دێت، لەكۆتاییدا دابەزینەی بەھای پارەی ئە و ووڵاتە و بەرزبونەوەیەی نرخی كاڵاكان دەبێتە ھۆكاری كەمكردنەوەی توانا و ھێزی كرین و فرۆشتن بەشێوەیەكی بەرچاو لەو ووڵاتەدا.

سەبارەت بە خۆراکی هاوردەکراو، کە بازرگانان لە ترسی هەڵاوسانی نرخی دۆلار کاڵای زۆر هاوردە ناکەن' وە هەروەها زۆرینەی ئەو کاڵایانەی کە هەن لە فرۆشگای بازرگانەکانن، ئەمەش بووەتە هۆی کەمی ئەو کەرەستانە و گرانبوونی نرخەکانیان.

 شایەنی باسە بەرزبوونەوەی نرخەکان تەنها لە خۆراکە هاوردەکراوەکاندا نەبووە، بەڵکو لەوە تێپەڕیوە بۆ کەرەستەی بەرهەمی ناوخۆیی وەک ماسی، مریشک، هێلکە و سەوزە، کە بۆتە تێكچونی هاوسەنگی نێوان (عرض و تەلەب)، ئەمەش بە مانای تێكچوونی نێوان بەرھەم ھێنەر و ھاوردەكار و بەكارھێنەر دێت واتە ئەم قەیرانە داراییە یەكەم دەرھاویشتەی نەگەتیڤی كۆمەڵایەتی نێوان چین و توێژە جیاوزەكانی ئەو كۆمەڵگایە بریتی دەبێت: لە پچراندنی پەیوەندی دارایی نێوان ئەو دوو توێژە سەرەكیەی ئەو كۆمەڵگایە كە توانا ئابوریەكانی ئەو ووڵاتەیان راگرتوە ئەویش ھەمووی بەھۆی نەمان وەیان كەم بونەوەی پارەی پێویست لە ووڵاتەكەدا. 

لە دوای ھاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و کۆنتڕۆڵکردنی دەیان ناوچەو شوێنی ستراتیژی و فشارێکی گەورەی ئابووریی لەسەر عێراق و دواتریش خەرجکردنی ملیۆنان دۆلار لە خەرجی دابینکردنی جەنگ و پێداویستییەکانی ئەو شەڕەو ھەروەھا نەمانی دامەزراندن و بێکار مانەوەی ملیۆنان ھاوڵاتی لە شارەکانی عێراق، دواین ئاڵنگارییش بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بوو بەرامبەر دیناری عێراقی بەتەواوەتی کاریگەریی نەرێنی خستە سەر بازاڕەکانی عێراق.

کاریگەرییەکان چین؟ 

ا / دابەزینی توانای كرینی خواردن و خواردنە پێویست و گرنگەكانی ژیان .
 ب / دابەزینی توانای کڕینی دەرمان وكەلوپەلە پێویستیەكانی تر بۆ راگرتنی باری تەندروستی تاك.
 ج / دابەزینی توانای ئابوری خێزان بۆ خستبەری منداڵیان بۆ دایەنگا، باخچەی ساوایان و قوتابخانە.
 د/  دابەزینی توانای دەستەبەركردنی خەرجیەكانی مانگانەی وەكو كرێی خانو و خەرجیەكانی دیكەی تر  تا رادەی نەمان.
 ھ / دابەزینی توانای گێرانی بۆنە وكۆبونە كۆمەڵایەتیەكان؛ وپرۆسەی هاوسەرگیری و وە زیادبونی رێژەی تەلاق وەک لە راپۆرتی دەسەلاتی دادوەری عراق هاتوە کا تەنیە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە عێراق زیاتر لە 5200 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە' کەبەشێکی زۆری بۆهۆکاری دارایی دەگارێتەوە.  

 وەزارەتی پلاندانان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: کە هەڵئاوسانی مانگانە بۆ 0.9٪ زیادی کردووە و ڕێژەی ساڵانەش 5.3٪ زیادی کردووە ؛ وە فەرمانگەی ناوەندی ئامارەکانی وەزارەتی ناوبراو' لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ؛ڕێژەی هەڵئاوسان بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە بەراورد بە مانگی 12ی ساڵی 2021 لە سەدا 0.9 زیادی کردووە بە هۆی 7.5٪ زیادبوون لە بەشی ماسی، 3.4٪ زیادبوون لە سەوزەوات، نانی 0.9٪، گروپی چەوری و ڕۆنی 0.3٪ و گروپی گۆشتی 0.1٪؛ .ھەڵاوسان لە بەشی خانووبەرە لەسەدا 2.7 زیادی کردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی 15.2 لەسەدا کارەبا و ئاو و هەروەها بەشی وخزمەتگوزارییەکان. ڕێژەی ئەم ھەموو بەرزیانە توانای كرینی خودی تاك خۆی و دابەزینی توانای پێدانی فاكتەرە خزمەتگوزاریەكانی ھەموو ئەو وەزارەتانەی كە حوكمەت بێجیاوازی دایمەزراندون بۆ پێدانی خزمەتگوزاریەكان بە تاكی ئەو كۆمەڵگایە بۆ جەستەبەركردنی ژیانێكی ئاسودە، ھەر ھەمووی بە واتای دابەزین تا رادەی نەمان ودارمان و لەناوچونی ئەو ھەموو فاكتەرە پۆزەتیڤە خۆی و حكومیانە دێت كە پایە كۆمەڵایەتی ، دەرونی ، تەندروستی ، پەروەردەیی، ئابوریەكان و تەنانەت ئاسایشیەكانی تاكی ئەو كۆمەڵگایەی لەسەر بونیات نراوە، ئەم دارمان و لە ناوچونانەش ھۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی نەوەیەك وەیان چەند نەوەیەكی نا دروست و نا تەندروست وە تێکجونی شیرازەی کۆمەلایەتی لەو كۆمەڵگایەدا.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.