Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 13:21

پەیامی بایدەن بۆ ناوچەکه چیه ؟!

یونس حه‌مه‌د
100%


پەیامی بایدەن بۆ ناوچەکه چیه ؟! 

یونس حەمەد – ئۆسلۆ 

له ناوەڕاستی مانگی دادێ جۆ بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکرتووەکانی ئەمریکا وەک سەرۆک یەکەم سەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ دەکات که لەم سەردانەی دا چەند دەوڵەت وپاشانیشن له خۆ دەگرێت ، بایدن لەم گەشتە سیاسیەدا جانتاکەی چەندین دۆسیەی گرینگی تێدایه .

 یەکەمیان دڵنیابوونەوەی هاوپەیمانیەتەکانیەتی که ئەمریکای زلهێز هەرگیز پشتی ئەو هاوپەیمانە بەر نادات لەهەر ئەگەر وڕووداو و پێشهاتێکی نەخوازراودا  دا که ئێستا له هەموو ئەگەرەکان دا زێتربووە که ناوچەکه تێڕوانینێکی نوێی له خۆی دا گرتووە!  ، به تایبەت دوای جەنگی ڕووسیا وئۆکڕاینا، هەروەها ئەو هەڕەشانەی کەوا میلیشیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەیکەنه سەر هاوپەیمانانی چ له عێڕاق دا یان لوبنان یاخوود یەمەن، وێڕای پرسی ئۆتۆمی ئێران و دەوڵەتانی پەیوەند بەم پرسە ..

 جۆ بایدن ئەگەرچی بەراوورد لەگەڵ سەرۆکەکانی پێشوو وپێشووتردا لە سیاسەتی گەورەی زلهێزی یەکەمی جیهان دا ، لەبۆچوونی یەکتردا نزیکن ، چونکه لەبنچینەو بنەڕەت دا ،ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی سیستەماتیک وپتەوەیی له ڕێڕەوە سیاسەیەکانی جیهان بەگشتی وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەیه به تایبەت لەم سی ساڵەی دوایی دا یاخوود دوای داگیرکردنی کوێت لەلایەن سوپای عێڕاقەوە ساڵی 1990، بەڵام جیاوازییەکەی لەوەدایه بایدن وەک گەورە دپلۆماتکاری ئەمریکا وجیهان ناسراوە، زۆر دۆسیەی گرینگی سیاسەتی ئەمریکای لەبەر دەستبووە، نەوەک لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ،بەڵکو له سەرەتای هەفتاکانی سەدەی بیستەم دا، ئەوە سیاسەت بۆتە ڕێڕەو وئامرازێکی گرینگ وپتەو لەژیانی دەرەوەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا، جا دپلۆماسیەتی واشنگتۆن ئەمجارەیان به پێوویستی دەزانێت دووبارە جلەوەی سیاسەتی دەرەوە بگرێتەوە که ماوەیەکە یان تا ڕادەیەکی زۆر  لێی دوورکەوتبۆوە ، بۆیە بایدن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەک پێگەیەکی گرینگ وستراتیژی نوێ وکۆن بۆ ئەمریکا ئەمجارەیان دەیەوێت به هێزەوە بگەڕێتەوە ناوچەکه.. 

جەنگی ڕووسیا و ئۆکڕاینا تەوەرێک دەبێت لەم سەردانەی سەرۆکی فەرمانگەی وایت هاوس ، بایدن به ئاشکرا له نێوەندە فەرمیی و نافەرمییەکان دا ئەوەی باسکردووە که پێوویستە چاوێک به سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بخشێنەوە ، چونکه ئەوەی ئێستاکه له جیهان دا دەگووزەرێت وەک ساڵانی ڕابردوو نیه ، بەڵکو ئێستا سەردەم گۆڕاوە بۆیە دەبێت واشنگتۆن به سیاسەتی خۆی دابچێتەوە ، ئەگەر ئەم سیاسەتەی ئێستا پەیڕەو بکات ئەوە دوورنیه بکەوێتە قەیرانێکی سیاسی و دپلۆماسی هەتاوەکو ئابووریش ، بۆیە سیاسەتەکەی ئەمجارەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک دوێنی نابێت، چونکه ئەمڕۆ دوێنی نیه ، بێگوومان سبەیش وەك ئەمڕۆ نابێت .

 سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکه ودانیشتن لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا یەک پەیامی پێ نیه ، بەڵکو چەندین پەیام له خۆ دەگرێت ، له چین وە تا ڕووسیا له ملاشەوە پەیامێک بۆ ئێران ، بەڵام پەیامه گرینگەکەی بۆ هاوپەیمانانی خۆیەتی له ناوچەکەدا ،بەتایبەت ئێستا ڕۆژ لەدوای ڕۆژدا هێرشی ملیشیاکان زێدەتر دەبن .  بەڵام ئەوەی نازانرێت ئەو پەیامە تاچەند کاریگەری دەبێت ، به بۆچوونی هەندێک چاودێر ئەمجارەیان واشنگتۆن به جدی تر دەڕوانێتە جمووجۆڵەکانی ناوچەکه .

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.