Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 23:33

سبەی لەم بەنزینخانانە بە نرخی 800 دینار بەنزین دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

قایمقامی ھەولێر ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 16ـی 06ـی 2022 بەنزین بە نرخی 800 دینار دابەش دەکرێت، ناوی بەنزیخانەکانیش ئاشکرا دەکرێن.

قایمقامی ھەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە چواچێوەی بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەممە لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین لە حەڤدە بەنزینخانە دەست بە دابەشكردنی بەنزین بە نرخی 800 دینار بۆ هەر لیترێک دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بەکاربەر و ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی پێویست بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین درا.

ئەمەش ناوی ئەو بەنزینخانانەیە کە بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکات

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.