هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، کە عێراق بەرەو قۆناغێکی سیاسی ئاڵۆزتر دەڕوات، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان زۆر بەهێزە، بەو کارەش ئەو حکوومەتە دەمێنێتەوە و وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری دەکات، ئێستا زۆرینەی پەرلەمانی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕیارە. ئەگەر لایەنگرانی ئێران دەست بە دانوستان نەکەن و تەنازول بۆ بارزانی و حەلبووسی نەکەن.
ئەوەی دەیبینم هاوپەیمانی نێوان سەدر و بارزانی و حەلبووسی هێشتا زۆر بەهێزە، بۆیە قەناعەتپێكردنی بارزانی و حەلبووسی بەدوور دەزاندرێت بۆ چوونە پاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، مەگەر بەڕێکەوتن بێت لەگەڵ موقتەدا سەدر، لەو کاتەشدا دەبێ حکوومەتێک بێت مالیکی یان پیاوێکی ئەو سەرۆکی نەبێت. گرێنتی مانەوەی حەلبووسی بکرێت لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی کۆماریش یان بدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان یان کاندیدێکی هاوبەشی کورد. ههروهها ههڵوهشاندنهوه یان هەموارکردنەوەی بڕیاری دادگای باڵا لهبارهی دۆسیهی نهوتی كوردستان.
تەنانەت ئەگەر بەم شێوەیەش حکوومەت پێکبهێنرێت، ئەوا موقتەدا سەدر رێگە نادات زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت، بەمەش جەماوەری زیاتر دەبێت و ڕکابەرەکانی لاواز دەبن. موقتەدا سەدر ئەم یارییانە ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە ئەنجامی 50-1 سەربکەوێت. بەریتانیا و ئیماڕات لە پشت ئەو یارییەن و ئەمهریکا وڵاتانی دیکەی ئیقلیمی و ئەوروپی پاڵپشتیان دەکەن.