Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:55

عه‌لی عه‌ونی: هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان) سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان و ئاله‌نگارییه‌كان، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 8ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك مه‌ترسی نه‌بووه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.

ڕاشیگه‌یاند: بێگومان هه‌ر كوردێكی دڵسۆز خه‌ونی یه‌كێتی كورده‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵدانه‌ هۆشیار بین دژ به‌ داگیركه‌رانی كورد و كوردستان، یه‌كبوونی كورد كاریگه‌ری له‌ سه‌ر به‌هێزبوونی ناوه‌خۆی كوردستان و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆیی تا ئێستا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاك زاڵه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی و دوژمنان بۆ ئه‌وان ئاسانه‌ كه‌ كورد بدۆشن و له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ بژین و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی كورد بۆ خۆیان ببه‌ن.

عه‌لی عه‌ونی هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی ئابووری گه‌شه‌بوونێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه و هیچ كات مه‌ترسی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌  و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.

عه‌لی عه‌ونی رایگه‌یاند : له‌ مێژوو دیاره‌ ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته‌ به‌ره‌ی دوژمن ، به‌ ڕێزو حورمه‌ته‌وه‌ سه‌یر ناكرێن

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركرایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ‌ پێویستییان به‌ وه‌سیقه‌ و میساقێكی نیشتیمانی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ ڕوح و گیان پشتیوانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی نه‌ك هه‌وڵی تێكۆشان بۆ ئازادی و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵیكیان بۆ دژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.

له‌سه‌ر ئاستی عێراق، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 8ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێویسته‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌یری دۆزی هه‌رێمی كوردستان بكات وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك و وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك كه‌ له‌ جوگرافیایه‌كی جیاواز ده‌ژین.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.