تێوه‌گلانی ئه‌وروپا له كه‌یسی په‌كه‌كه‌و په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان
واقعێكی نوێی بۆ په‌كه‌كه و سوید و فله‌ندا
ره‌نگ بێت په‌یامه‌كه نوێیه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی په‌كه‌كه و رۆژئاوای كوردستان و پرسی ئه‌وروپاوه قه‌یرانێكی نوێی بهێنێته ئاراوه، به‌راشكاوانه ده‌لێت: ئه‌مه‌ریكا هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات و باكووری رۆژئاوای سوریاش ده‌لێت هاكا شه‌وێك به‌سه‌رماندا دان، په‌یامی ئه‌ردۆغان له‌م كاتدا ره‌هه‌ندی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌شێكی په‌یامێكی ناراسته‌وخۆیه بۆ فیله‌ندا و سوید كه ماوه‌یه‌كه داوا ده‌كه‌ن بخرێنه سه‌ر هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێشووتر ئه‌ردۆغان نیگه‌ران بووه له‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات پشتیوانی په‌كه‌كه‌یان كردووه، و داڵده‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له‌وێ دراوه، واقعێكی سیاسیش بۆ هه‌ردوو وڵات هاتوه‌ته پێشه‌وه، یان ده‌بێت نه‌رمی بنوێنن بۆ توركیا تا به‌و داواكاریه‌یان رازی بن، یان ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌داواكاره‌كیانیان، ویستێك هه‌یه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاوه كه گۆرانكاری له‌ستراتیژیه‌تی خۆیدا بكات به‌تایبه‌ت له پرسی ئاسایشی ناوخۆیی، ره‌نگه زۆر یاسا و رێسایی ئه‌وروپا هه‌موار بكرێنه‌وه، ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌رۆن كه له‌گه‌ل قه‌یرانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا ئه‌وروپا خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بگونجێنێت به‌تایبه‌ت سنوورداركردنی چالاكی په‌كه‌كه و وشك كردنی سه‌رچاوه‌ی داراییان كه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی په‌كه‌كه له‌رێگای باجه‌وه‌یه له ئه‌وروپا و راگرتنی ته‌واوی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی په‌كه‌كه كه برتین له دامه‌زاروه‌یی ته‌له‌فزیۆنی په‌كه‌كه له سورید و فیله‌ندا، هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا رازی بن به داواكاری توركیا و ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، چونكه روونه توركیا دووه‌م هێزی ناتۆیه و به‌پێی په‌یره‌وی ناتۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی به‌شدار بۆی هه‌یه ڤیتۆ به‌كاربهێنێت بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌وله‌تێك كه بیه‌وێت ببێته ئه‌ندام توركیا ده‌یه‌وێت به‌شداری راسته‌وخۆبێت له گۆرانكاری هاوكیشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا و كاراكردنه‌وه‌ی پێگه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی ئێران له ناوچه‌كه كه توركیا نایه‌وێت له‌و گۆرانكاریه غافڵ بێت.
قه‌یرانێكی نوێ
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو وڵات (سوید و فله‌ندا) ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانێكی قورس به‌رۆكی ئه‌وروپای گرتووه به‌هۆی شه‌ری ئۆكراینا و رووسیاوه 6 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی ئه‌وروپا بوون و مه‌زنده ده‌كرێت ئه‌و رێژه‌یه به‌رز بێته‌وه بۆ 11 ملیۆن كه‌س ئه‌وروپا به‌رگه‌ی قه‌یرانی گه‌وره ناگرێت، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا بێت سیسته‌می باج شكست بهێنێت ته‌واوی ئه‌وروپا رووبه‌رووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه، و دوورنییه كه دوای ئۆكراینا هه‌ره‌شه‌ی رووسیا له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپاش به‌یه‌ته ئاراوه به‌تایبه‌ت سوید، بۆیه هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت به ئه‌ندام بوونی ناتۆ بگه‌رێنه‌وه ناو چوار چێوه‌ی گه‌وره‌ی هاوكیشه‌ی سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت سوید و فله‌ند به‌هێز بكرێت به‌شێكی دیكه‌ی دیووی نیگه‌رانی توركیا له جوڵه‌ی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان پرسی گازی سروشتی و نه‌وته كه ئێستا چه‌كدارانی هه‌سه‌ده پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكاش سه‌پۆرتیان ده‌كات دوورنییه ئه‌م پرسه دواجار له‌گه‌ل كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رووسیا خاوه‌نداری لێ بكات كه دواجار رووسیا له‌وسه‌ری ئابڵه‌قه‌كانی خۆی له ئه‌وروپاوه ده‌سورێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته‌وه به‌دیلی گازی رووسیا بدۆزنه‌وه بۆیه توركیاش به‌به‌هێزی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل رووسیا باش بكات تا له‌به‌ر له‌و كارته‌ش بگرێت كه دواجار ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی ویستی ئه‌وه‌وه یاری پێبكرێت.
خراپ تاكتیكی سیاسی
گۆرانكاری ناوچه‌كه پێویستی به‌كاری عاقڵانه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش گه‌یشونه‌ته قه‌ناعه‌تێك كه پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی خۆیان بكه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆ ئه‌مه‌ش نایانه‌وێت توركیا له ده‌ره‌وه‌ی گۆرانكاریه‌كان بێت هه‌روه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستانیان پێ گرنگه و وه‌ك ناوچه‌ی ستراتیژی باسی ده‌كه‌ن بۆیه گرنگه په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان سیاسه‌تی رۆژ په‌یره‌وی نه‌كات ستراتیژیه‌تی ناوچه‌كه هه‌م پشو درێژی ده‌وێت هه‌م مامه‌ڵه‌ی عاقڵانه دواجار ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌عاقڵانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، ئه‌ویش له‌ده‌ست ده‌روات، له سه‌روتاری فاینه‌شناڵ تایمزی ئه‌مه‌ریكی هاتووه: میلەر دەڵێت: "پێموانییە ئەردۆغان بچێتە نێو رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەمریکا، بەڵام ئەگەری هەیە هەوڵ بدات زیان بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بگەیێنێت و واش لە پەیوەندیی نێوان ئەو هێزانە و ئەمریکا بکات، کە ئیدارەی بایدن نەتوانێت زیاتر بەرگرییان لێبکات". كه ئه‌م بیرۆكه‌یه ره‌نگه بمان گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌ی كه گرفتی زۆری تێدایه دواجار بكشێته‌وه، پرسی قه‌یرانی نه‌وت و گازی سروشتی له ناوچه‌كه گرنگه جیهان چاوی بریوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی ستراتیژه‌وه ته‌ماش بكرێت هه‌ردوو فله‌ندا و سوید ره‌نگه بزانن كه توركیا ده‌روازه‌ی نه‌وت و گازی كوردستان و ئیماراتی عه‌ره‌بییه و بۆ دووساڵی داهاتوو له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی وزه هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل توركیا ئاسایی بكرێته‌وه و ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، كۆی گشتی ئه‌م پرسانه به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌رۆن پاكێجی په‌كه‌كه له ئه‌وروپا و رۆژئاوای كوردستان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا هه‌ڵده‌كرێت، و ئه‌وروپاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانییه كه له‌م كاته‌دا پشت له توركیا بكات بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه چی بكرێت تا به عاقلانه ئه‌م هاوكێشانه راست بكرێنه‌وه.