Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:54

سەرۆك بارزانی بەهێزتر لە هەر پێگە وپۆستێك  ..

100%

سەرۆك بارزانی بەهێزتر لە هەر پێگە وپۆستێك  ..

رووداو و پێشهاتە مێژووییەكانی  دوێنی و ئەمڕۆ  و هەڵسەنگاندن و وردبینییەكانی  زیاتر لە نیوز سەدە خەبات ی پێشمەرگایەتیی و سیاسی و دیپلۆماسی و كۆمەڵایەتی  چ لە سەر ئاستی  كوردستانی گەورە، عێراق و ناوچەكە و جیهان  دەرخەری ئەو راستییانەن كە ، نەك تەنها بارزانی  زەروورەتێكی مێژووییە بۆ  چارەسەری كێشەكان لە هەمانكاتیشدا كلیلی زۆرێك لە دەرگە داخراوەكان  لەلایەن بەرێزیانە ، ئەوەش بۆ  حیكمەت و كارێزمایی و چۆنێتی  چارەسەركردنیان دەگەرێتەوە ، سەرۆك  مسعود بارزانی لە ئێستا و داھاتووشدا كاریگەریی لەسەر ئەو وڵاتەنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە كە رۆڵیان لە عێراقدا ھەیە، یەكێك لەوانە وڵاتی ئوردنە، كە پەیوەندییەكی مێژوویی لەگەڵ میللەتی كورد و سەرۆك بارزانی ھەیە، ئەوەش وای كردووە ئوردن بەردەوام پشتگیریی ھەرێمی كوردستان و مافە رەواكانی بكات
ئەوەی راستییەكی حاشاهەڵنەگرە ئەو راستییەكە ، سەرۆك بارزانی، بەر لەوەی پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان وەربگرێت و دوای ئەو ئەو پۆستەیش، وەكوو رابەر و  مەرجەعی گەلی كورد ناسراوە و ،  ھەرچەندە لە ئێستادا ھیچ پێگە و پۆستێكی فەرمیی نییە  ، بەڵام سەركردە و گەورەبەرپرسانی  وڵاتانی ناوچەكە و جیهان  وەك مەرجەعی كوردان لە سەرۆك بارزانی دەڕوانن. چونكە باش ئەو راستییە دەزانن كە  بارزانی رۆڵ و كاریگەریی بەسەر رەوشی عێراق و ناوچەكەوە ھەیە، وڵاتانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی ئەگەر مامەڵە لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا نەكرێت، ناوچەكه‌ سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ و ئۆقرەیی بۆ عێراق ناگەڕێتەوە، ھەر ئەوەش وای كردووە وەك سەرۆك و رابەرێكی دەوڵەتێكی سەربەخۆ  لە ڕووی سیاسی و  دیپلۆماسییەوە گفتۆگۆ و راوێژ لە سەر زۆرێك لە پرسە گرنگ و هەستیارەكان لەگەڵ سەرۆك بارزانی بكرێت. 

سەرۆك بارزانی لە ئاستی وڵاتانی دراوسێ و جیهان و ناوچەكەش پێگەكەی دیار و بەهێزە، لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش ددانیان بەو راستییەدا ناوە، بەتایبەت كە  نەیارانی كورد لە پێش و پاش پیلانگێری  16ی ئۆكتۆبەری و سەركەوتنی  ریفراندۆمی سەربەخۆیی  پێیان وابوو كە كەسایەتیی و پێگەی بەرێزیان بەندە بە كورسی و پۆستەوە و كۆتایی بە ژیانی سیاسیی پارتی و بارزانی هاتووە، بێئاگا لەوەی ئەو ڕۆڵەی ئێستا بارزانی لە ناوچەكەدا دەیگێڕێت، بێوێنەیە و لە دەرەوەی پێشبینیی هەندێك كەسە، پێگەی بارزانی لە ئاستی ناوچەكەدا لە جاران زیاتر بەهێز بووە.

لای بارزانی گەورەترین  پۆست وپایە پێشمەرگەبوونە كە ئەویش گەورەترین شانازییە  وهەروەها ئەوەی بۆ سەرۆك بارزانی گرینگە كوردستانێكی تەبا و  یەك پارچەو ئاوەدان و سەرفرازە، لەم بارودۆخەی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچەكەو بگرە جیهانیشی تێكەوتووە، پێویستیمان بە سەرۆك بارزانییە، دەكرێت خەڵكانێك بڵێین بۆچی؟ هەر كەسەو ئازادیشە چۆن وەڵام دەداتەوە، بەڵام ئەوەی تێبینیمان كردبێت سەرۆك كەسێكی پێشمەرگە، خەباتگێڕ، ماندوونەناس، ئاوارەیی، دەربەدەری، ئازار، شەونخونی، برسیەتی، گەرما، سەرما ئەمانەی هەمووی لە ژیانی خۆی بینیوون بۆ كەسێكیش گەر سەرۆك بێت، گرینگە لە ئازارەكانی گەلەكەی تێبگات.

  بارزانی ماندوونەناسانە،60 ساڵی تەمەنی لە پێناو گەیاندنی كورد بە مافەرەواكانی فیدا كردووە و بەردەوامە لە گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە
مێژووی سەرۆک بارزانی لە پلە و پۆست مەزن ترە، هەردەم لەگەڵ پلەو پۆست نەبووە بەڵکو ناوی مسعود بارزانی زۆر دەگەیەنی، جەنابیان بەرزترین پۆست لایان پێشمەرگەیە کە زیاتر لە نیوسەدەیە پێشمەرگەیە ساتێک لە تەمەنی لاویدا لە 16 ساڵی و ماوەی 60 ساڵە ، لە پێناو گەیاندنی دۆزی رەوایی  نەتەوە و نیشتیمانەكەی چەکی  مەردایەتی و کوردایەتی هەڵگرتووە و تا ئەمرۆیش بەرگری لە خاکی کوردستان و گەلەكەی دەکات و مێژوویەکی پڕ لەسەروەری تۆمار کردوە کە هەموو کوردێکی دڵسۆز شانازی پێوە دەکات  و بۆ بارزانی پێشمەرگەبوون گەورەترین شانازی و سەربڵندییە و مێژووی خەباتی و تێكۆشانی سەڵمێنەری ئەو ڕاستییە كە سەرۆك بێ‌ پۆشتیش هەر سەرۆكە ..

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.