Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:35

سەرۆكی هەرێم بۆچی دەچێتە سلێمانی؟

100%

سەرۆكی هەرێم بۆچی دەچێتە سلێمانی؟

ئاڵۆزییەكانی دۆخی ناوخۆی عێراق گەیشتووەتە ئاستێكێ وەها كە نوێنەری زیاتر لە 40 وڵات كە لە نێویاندا نوێنەری چین و روسیا و ئەمریكا هەیە گلەی لە دۆخی ناوخۆیی عێراق بكەن و هەربەوەشەوە نەوەستن باس لە دۆخی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەوەش پەیامێكی روونە بۆ هەرێمی كوردستان و تەواوی سەركردایەتی سیاسی كورد.

 

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كارووباری عێراق لە وتاری ساڵانەیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەندا وتارێكی تایبەتی دەربارەی دۆخی عێراق پێشكەشكرد،لە راستیدا وتارەكە وەك وتارەكانی دیكە، دووبارە پڕ لەو گلەی و كێشە و كێشمانەبوو كە باس لە دۆخی ناوخۆی عێراق دەكەن ، بەڵام ئەمجارە پلاسخارد  پەیامێكی نوێی بۆ عێراقییەكان  و هەرێمی كوردستان بەگوێی هەرێمی كوردستاندا چرپاند.

 

پلاسخارت چی دەوێـت لە عێراق؟

پلاسخارد زۆر سوورە لەسەر ئەوەی كایەی سیاسی و ئابوری عێراق بە تەواوەتی سەقامگێر ببێت و بەرگێكی دیموكراس بە بەرگی ئەو هەموو خێڵو عەشیرەتانەدا بكات كە ئێشتا حاكمی ڕەوای عێراقن، پەیامەكەی بۆ عێراقیەكان روونە بەڵام ئەوەی جێگای مەترسییە كە عێراقییەكان ناتوانن ئەوە بكەن كە جیهان داوایان لێدەكات بە تاییبەتی دوركەوتنەوە لە ئێران كە ئەوش پەیامی هەم ئەمریكایە هەمیش ئەوروپا.

 

پلاسخارت ئەوەی دەوێـت بەڵام ئێرانیەكان ناتوانن لە عێراق بە ئاسانی بچنەدەرەوە، ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەی  پلاسخار زۆر بە ڕوونی گوتی ئێستا لە عێراق ئەم كێشانەمان هەیە.

 

یەكەم: كایەی سیاسی لە عێراق بە تەواوەتی پەكی كەوتووە

دووەم: پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان بە تەواوەتی شێواوە

سێیەم: ئێران لە عێراق بڕیاردەدا

چوارەم: پەیوەندیەكانی لە گەڵ هەرێمی كوردستان هیچ باش نییە.

پێنجەم: دۆخی دارای عێراق بەتەواوەتی خراپە

شەشەم: دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق بەتەواوەتی خراپ و ئاڵۆزە

حەوتەم: دۆخی ئازادی رادەربڕین و میدا لە عێراپ زۆر خراپە

 

لەگەڵ دووبارەبوونەوەی هەموو ئەو كێشانەدا بەبەردەوام پلاسخارد باس لەوەدەكات كە دەیەوێت عێراقییەكان كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەوە هیوایەكە تەنها لەسەر كاغەز ماوەتەوە و هیچی دیكە، چونكە هیچ هیوایەك نییە لە دوای 2003 وە كە  عێراق لەو بەڵا قورسە رزگاربكات.

 

لەگەڵ ئەم وتارەدا دووبارە عێراقی 2003 كەوتەوە بەردیدی جیهان كە هیچ كەس هیوای بەوە نییە ئەم  وڵاتە بچێتە دۆخێكی نوێو ئاوەدانی و ئارامی باڵ بەسەر عێراقدا بكێشێت.

 

پلاسخارت روو لە كورد دەكات.

 

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لە وتارەكەی هەفتەی رابردوودیدا، لە بارەی دۆخی عێراقەوە رووی لە هەرێمی كوردستان كردوو و سێ پرسی زۆر گرنگی شرۆڤەكرد و هۆشداریشی لە بارەیەوە بۆ هەرێمی كوردستان تێدابوو.

یەكەم: پرسی نەوت و غاز لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان

دووەم: پرسی شنگال

سێیەم: پرسی ئاڵۆزییە ناوخۆییەكانی  هەرێمی كوردستان

 

بە هەفتەیەك پێش  وتارەكەی پلاسخارت، كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان سەردانی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان و  پاتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و چەند حزبێكی دیكەی كرد هەم بە هەولێر و هەمیش لە سلێمانی

 

لە دوو رۆژ پاش سەردانەكەی كۆنسوڵ، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق سەردانی  هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتیەكە و حزبەكانیش كۆبووەوە ئەویش وەك كۆنسوڵ  هەمان ئەو قسانەی كرد كە پلاسخارت كردی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش

 

كۆی گشتی قسەكانی هەرسێكیان بریتییە لەوەی كە دوو پرس زۆر گرنگە، یەكەم ئەوەی كە پێویستە هەرێمی كوردستان  گرفتەكانی لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی  نەوت و گاز بە شێوەیەكی دەستوری چارەسەر بكات و هەروەها دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن.

 

پلاسخارد باسی دوو ئیدارەی دەكات

خراپترین ئاخافتنی نێودەوڵەتی لە سەر هەرێمی كوردستان ئەو قسانەی كۆتای  پلاسخارتن كە دەڵێت دوای 30 ساڵ لە حوكومڕانی هەرێمی كوردستان هێشتا دوو ئیدارەی و ناوچەی زەرد و سەوز لە كوردستان ماوە گرفتەكان قوڵتر بوونەتەوە،  زانیاریەكانی من دەڵێـت كە بەڵێ كونسوڵ و باڵوێزیش هەمان قسەیان بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان وتبوو.

 

ئێستا   پرسێكی زۆر گرنگ هەیە كە دەبێت زۆر بە ڕوونی  لەسەری بدوێین ئەویش ئەوەی كە بەڵێ بەڕاستی  نهێنیەك و مەترسیەك هەیە كە دۆخی هەرێمی كوردستانی ئاڵۆز كردووە ئەویش پرسی هەناردەی نەوت  پەیوەندییەكان لە گەڵ عێراق و هەروەها ئەوەی كە لە ناوخۆی  هەرێمی كوردستاندا دۆخێكی خراپ دروسست بووە.

 

بارزانی ئاوێك بە ئاگرەكەی عێراقدا دەكات

خۆشبەختانە دوو هەوڵێ گرنگ لە هەرێمی كوردستانەوە هەیە دەربارەی هەردوو پرسەكە پرسی ئاڵۆزیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق وە هەروەها پرسی ئاڵۆزییە ناوخۆیەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا.

 

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن هەر لە ئەمریكا و بەڕیتانیا و فەرەنسا و عێراقیەكانیش  داوایان لە سەرۆك بەرزانی كردووە كە دەسپێشخەریەكی گەورە بۆ چارەسەری دۆخەكە رابگەیەنێت و هەروەها چارەسەری گرفتەكە بكات، بەم نزیكانەش سەرۆك بەرزانی ئەو كارە دەكات، و دەسپێشخەرییە گەورەكەی خۆی بۆ گەلانی عێراق دەخانە روو.

 

نێچیرڤان بارانی دەچێـە سلێمانی

بەشێك لە ئاڵۆزییەكانی عێراق پەیوەستە بەو دۆخە سیاسییەی كە ئێستا لە نێو یەكێتی و زۆنی سەوزدا دەگوزەرێت كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لێی بەرپرسیارە و دەبێت دەست بۆ دەستی ئاشتی رابكێشێت

 

لەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی  پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ تەواوی لایەنەكان كۆدەبێتەوە كە قسە لەسەر ئەوە دەكەن چۆن هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوخۆی خۆیاندا كێشەكانیان چارەسەر بكەن ئەوەش بەشێوەیەكی پیشەییانە و شارەزاییانە دەبێت لە چارەسەری گرفتەكاندا.

 

دواین چانس لە لایەن نێچیرڤان بارزانیەوە بۆ ئەو پرسە دەدرێتە هەموو لایەك، تاكە چارەسەریش ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان كار لەسەر ئەوە بكەن كە پێكەوە لە كایەیەكی سیاسی و ئابووری گەورەدا پێكەوە بتوانن ئەو گرفتانە چارەسەر بكەن كە ئێستا  بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە.

 

راشكاوانە بڵێن سەرك دەیەوێت هەموو ئەو قسانەی كە پلاسخارت كردی لەسەر هەرێمی كوردستان بە ئاسانی چارەیا بكات و دۆخەكە بگەیەنێتەوە ئاستێكی باڵا بۆ چارەسەری ریشەییانەی گرفتەكان

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.