Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:22

مێژووی سی 30 ساڵ بەر لەئێستادا ، وەك خۆی !

یونس حه‌مه‌د
100%

مێژووی سی 30 ساڵ بەر لەئێستادا ، وەك خۆی ! .

یونس حەمەد - ئۆسلۆ 

دوای ڕاپەڕینێکی مەزن و دەرپەڕاندنی بەعسی خوێن مژ ودیکتاتۆریەتی بەغدای سەردەم ، ئەوەبوو پرسی کورد گەیشتە قۆناخێکی نوێ له خەبات وشارستانیەت دا ، بەرەی کوردستانی وەک پرێنسیپی شۆڕش به شێوەیەکی کاتی کارەکانی بەڕێوەبردنی بەڕێ دەکرد ، بەڵام زۆری پێ نەچوو هەڵبژاردن ئەنجام درا ، کە سەرەتا ڕۆژی 17/5/1992  ی بۆ ئەنجام دانی دەستنیشانکرا ،بەڵام بۆ ڕۆژی 19/5/1992 دواخرا ،بەر له هەڵبژاردن دا هەرلایەن بەگڕووتینەوە بانگەشەی بۆ بۆ پارتەکەی خۆی دەکرد ، هاوداران لەگەرمەی خۆئامادەکردن بوون تا ڕۆژی هەڵبژاردن پارتەکەیان سەرکەوتن بەدەست بێنێت ، ئەمه له پرێنسیپەکانی هەڵبژاردن ئاساییه .. ڕۆژی سێ شەممه 19/5/1992 تاقیکردنەوە گەورەکه دەستی پێکرد ، ئاڵا وبەیداخی لایەنەکان بازاڕ و شوێنە گشتیەکانی تەنیبوو ، سەربانەکان پڕبوون له ئاڵا، گەڕەکە میللی و هێمنەکان وەک یەک بوون هەر هەمووی چاوەڕوانی سەرکەووتن بوون ، هەر قوتابخانەیەك که بنکەی دەنگدانی لێبوو به هەزاران کەس نۆڕەی گرتبوو بۆئەوەی پەنجەی خۆیان مۆر بکەن ودەنگی زوڵاڵ بخەنه نێو سندووق ،له  هەموو شوێنێک دا دەنگدەری کورد بوونی هەبوو له گووند وشار گەڕەک ماڵ ،ئەگەرچی ئەوکات هۆیەکانی ڕاگەیاندن وەک ئێستا نەبوو، بەڵام میدیاکانی جیهانی بەگرینگیەوە باسیان لەو هەڵبژاردنە دەکرد ، بۆیە چاوەکان لەسەر ئاژانسەکانی جیهانی بوو ، وەک BBC ,  مۆنت کارلۆ ، دەنگی ئەمریکا ، لەگەڵ زۆرانی دیکە .ئێوارەهات دوونیا تاڕادەیەک بەهۆی ماندووبوونی دەنگدەران  بێ دەنگ وکش وماتبوو ، ئەوەی لە میدیاکانی جیهانی لەو شەوەدا باس دەکرا ئەوەبوو .. 
لەچەندین ئاژانس ئەم هەواڵه دەبیسترا ،بەتایبەت عەرەبیەکان (  مؤشرات تدل على تقدم الحزب الديمقراطي الكردستاني بزعامة مسعود بارزاني في انتخابات التشريعية المناطق الخاضعة للسيطرة الكوردية، هناك احتفالات ضخمة بالرايات الصفراء لمناصري الحزب في المدن الكوردية)واتا پێشبینیەکان ئەوەن که پارتی دیموکراتی کوردستان به ڕابەرایەتی مەسعود بارزانی له پێشەوەی هەڵبژاردنەکانی یاسادانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد دایه ، لەملاشەوە لاینگرانی پارتی لەو ناوچانەی لەژێر دەستی کوردەکانه به ئاڵای زەرد ئاهەنگ دەگێڕن . ئەمه مێژووە ، پێوویستە وەک خۆی بنووسرێتەوە ، بەڵێ کورد سەرکەوت وگەیشتە قۆناخێك ئەگەرچی هەورازونشێووی زۆری بەخۆبینی ،بەڵام دواجار کوردستان بووە قەوارەیەکی سەربەخۆ وئازاد .

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.