ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك کە هه‌مووان ئومێدیان پێی هه‌یه
عرفان عه‌زیز عه‌زیز
1- سروشتی سیاسی عێراق وایه هه‌میشه ده‌بێت له چه‌قبه‌ستووی سیاسی دا كه‌سێك هه‌بێت کە گرێكوێره‌كان بكاته‌وه، ئێستا دۆخی عێراق قوفڵ بووه، به‌رێز موقته‌دا سه‌در قبوڵی نییه گروپی نوری مالیكی بێنە ناو حكوومه‌ته‌وه، نوری مالیكیش به 37 كورسییه‌وه له‌چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێگه‌ی خۆی داكوتیووه و ئه‌وانیش ناتوانن به‌بێ مالیكی له سه‌در نزیك ببنه‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای حكوومه‌تی بنكه فراوان ده‌كات، به‌رێز سه‌دریش داوای حكوومه‌تی زۆرینه ده‌كات، له‌م لاشه‌وه له كوردستان به‌هۆی گرفتی سه‌رۆك كۆمار دابه‌ش بۆتە سەر دوو به‌ره‌ی سیاسی.
2- ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌قبه‌ستنه‌ی عێراق رزگار بكات، به‌پێی ئاگاداری ئیمه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی عێراق داوای ده‌ستپێشخه‌ریان له‌سه‌رۆك بارزانی كردووه، و جوڵه‌یه‌ك هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی كه سه‌ره‌تا ناو ماڵی كوردستان رێكخستنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و دواتر ده‌ستپێشخه‌ری نوێی بۆ عێراق ده‌بێت، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌و باره‌وه گرنگن ئیستا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان قبوڵی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه دەکەن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت دوو ئه‌گه‌ر ده‌كه‌وێته به‌رده‌م عێراق، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه ئه‌مه عێراق ده‌باته‌وه سه‌ر خاڵی سفر و رێژه‌ی ده‌نگدان ره‌نگه ئه‌وه‌نده كه‌م بێته‌وه گومان بخرێته سه‌ر پرۆسه‌كه، یان ئه‌گه‌ری دووه‌م کە عێراق به‌م دۆخه‌وه بڕوات كه دواجار ئه‌مه ترسناكه چونكه ده‌كه‌وێته بۆشایی ده‌ستووری و یاسایی و له ئاستی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێته لوبنانێکی تر.
3_ده‌ستپیشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی له‌و روه‌وه گرنگه كه پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا قۆناغی ناكۆكیه‌كان تیپه‌رێنن و متمانه بگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ردوولا، كاتی خۆی سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2012 هه‌موو ئه‌و شتانه کە به سه‌ر عێراقدا هات ئەوا له ساڵی 2014 پێشبینی كردبوو، به‌ڵام چونكه پشتگوی خرا دۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا بۆیه گرنگه سه‌رنج و تێبینیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت كه پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك له بابه‌تی چاره‌نووسی داهاتووی عێراق و كوردستان بێت له گۆرانكاری ناوچه‌كه.
4- گرنگه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی و هێزه‌كانی دیكه پشتیوانی به‌هێزی پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بن دواجار هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له ناوچه‌كه رووده‌دات، هه‌موولامان پێوه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین بۆیه لێگه‌یشتنی ده‌ره‌وه‌ی حزبی و بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی پێویسته بۆ رووانگه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه.
5-سه‌رۆك بارزانی له 2010 عێراقی له‌چه‌قبه‌ستووی سیاسی رزگاركرد به‌ڵام دواجار چی روویدا؟ ئه‌وه روویدا هێزه عێراقییه‌كان نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی و نه‌توانرا پابه‌ندی پێوه بكرێت، شتێك زۆر گرنگه عێراقییه‌كان بیزانن ده‌ستپێشخه‌ری گرنگه به‌ڵام حیكمه‌ت له جێبه‌جێ كردنیدایه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ئه‌م ده‌ست پێشخه‌ریه پشتگوێ بخرێت عێراقێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی 2014 دێته‌وه پێشمان؟