Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:01

لە ئەنباڕ چ دەگوزەرێ؟

100%

لە ئەنباڕ چ دەگوزەرێ؟

                د. مەیادە نەجاڕ


ماوەی چەند رۆژێکە عەشیرەتەکانی ئەنبار دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی بڕیاری فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق لە رێگای خۆ چەکدارکردن و دامەزراندنی هێزێکی تایبەت لەو پارێزگایە بە ئامانجی پاراستنی ناوچەکانیان و لە ناوبردنی چەکدارانی داعش.
ئەو بڕیارە جێگای پرسیارێکی گەورەیە، چونکە لە هەموو پارێزگا سوننەنشینەکان تەنها ئەنباڕی گرتۆتەوە، ئەوەش دوای گەڕانەوەی ژمارەیەک سەرکردەی ئەو پارێزگایە دێت لە دەرەوە عێڕاق دوای ئەوەی لە رێگای رێکەوتن لەگەڵ ئەو هێزانەی سەر بە ئێرانن لە رێگای دادگا تۆمەتەکانی سەریان لادران(هەموویان بە تیرۆر و دزینی سامانی گشتی تۆمەتبار بوون). بە پێی بڕیاری حکومەتی عێڕاقی و لە سەردەمی کابینەی عادل عەبدولمەهدی دەبوایە هەموو پارێزگاکانی نەینەوا و تکریت و دیالە هێزی تایبەتیان بۆ دابندرێ، بەڵام ئەو کات لە ژێر فشاری حەشدی شەعبی ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکرا، بە بەهانەی ئەوەی کە حەشدی شەعبی پارێزەری هەموو عێڕاقیەکانە و رێگە نادەن هێزێکی تایبەتی تائیفی دروست بکرێت.
بە بۆچوونی من ئەو کارەی ئێستا بەناوی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق و راستەوخۆ لە لایەن سەرکردایەتی حەشدی شەعبی و بە فەرمانی ئێران لە ئەنبار جێبەجێدەکرێ، دوو ئامانجی لە پشتە:
یەکەم، لێدان و بێهێزکردنی حەلبوسی و خەنجەرە، لە بەرامبەردا بەهێزکردنی ئەو سەرکردە سوونانەیە کە دوای بەیعەت دان بە نوری مالیکی و حەشدی شەعبی رێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە عێڕاق، ئەو ململانێیە رۆژ بە رۆژ توندتر دەبێت و رەنگە بگاتە بەکارهێنانی چەک.
دووەم، بەهێزکردنی زیاتری پێگەی ئێرانە لەو پارێزگایە، چونکە ئەنباڕ بۆ ئێران درێژکراوەی (بادیەی شامە) کە دێرەزوڕ و ئەبولکەمال دەگرێتەوە و ئێستا ئێران بە تەواوی کۆنتڕۆلی کردوون، لە رێگای دامەزراندنی چەندین سەربازگە، هەروەها لە رێگای بە شیعەکردنی خەڵکەکەی لە رێگای ژمارەیەک رێکخراوی خێرخوازی و دابەشکردنی هاوکاری.
ئەو رێگایە بۆ ئێران گرنگە، چونکە بۆ کارئ سەربازی بەکاری دەهێنێت لە رێگای وشکانیەوە، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی لە سوریا، هەروەها شارێگایەکی گەیشتنی کاڵای ئێرانیە بە بازاڕەکانی سوریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.