Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:35

بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كان بیریان بێته‌وه‌

100%

ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر لوبنان هات زۆر دووره‌ له‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێت، له‌ لوبنان ویستی هه‌رێمایه‌تی و سیاسه‌تی دژه‌ ئه‌مه‌ریكا توانی وه‌كاله‌تی به‌هێز بۆ خۆی له‌ وڵاته‌كه‌ جێگر بكات، ده‌رئه‌نجام لوبنان ئیفلاسی كرد سیسته‌می سیاسی و ئیداره‌ی ته‌واو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هۆكار و ده‌رئه‌نجام چی بوو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر لوبنان هات؟ وه‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك به‌ره‌ی دژه‌ حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت توانی وه‌كاله‌تی باش وه‌ربگرێت ئه‌وا ئەو كاته‌ ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت و هه‌ركاتێک ده‌وڵه‌تداری كه‌وته‌ ده‌ست حزبی بێ پره‌نسیب و ستراتیژ هه‌ر ئەوەی لێ بەرهەم دێت.

به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان هاوكێشه‌كه‌ جیاوازه‌ به‌ره‌ی دژه‌ ده‌وڵەتداری له‌ سه‌رجه‌م رێگەكان شكستی خواردوو بوو له‌ بابه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێم و بابه‌تی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و فشارهێنان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت، سه‌رجه‌م پیلان و ئەگەرەکانیان تاقی كردنەوە، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون وه‌ك لوبنان، بۆچی؟ ویستێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بباته‌ كه‌ناری ئارامی داڕشتنه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت ئەگەر رۆڵی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه‌ دەمێک بوو كوردستان دەبووە لوبنانی دووه‌م، دواتر دوای كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی پرسی مووچه‌وه‌ له‌ كوردستان كه‌ به‌ڕوونی خاڵی نایه‌ سه‌ر پیته‌كان، دوای ئەوە یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌خێرایی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بوو ده‌بێت یەكێتی له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت و یه‌كێتی هێشتا ئه‌ركه‌ گرنگه‌كه‌ی ماوه‌ ئه‌ویش هه‌نگاونانه‌ بۆ بە دامه‌زراوه‌ییكردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات، چونكه‌ له‌گه‌ڵ پارتی له ‌سه‌رده‌می مام جه‌لال لە سەر ئەم بابەتە رێککەوتبوون.

یه‌كێتی له‌قۆناغی رابردوو كادیری وای په‌روه‌رده‌ كردووه‌ كه‌ به‌لووله‌ی تفه‌نگدا چووه‌، ده‌بێت ئێستاش به‌هه‌مان نه‌فه‌س خەبات بکەن و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال جیا له‌ ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیشان له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ متمانه‌یان له‌لایەن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ پێدراوه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ رۆچوونێك له‌و پره‌نسیبه‌ خۆكوشتنه‌.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.