Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:41

نه‌وت ڕاده‌ست بکه‌ن دنیا ده‌بێته‌ شامی شه‌ریف!

سیامه‌ند سێلکی
100%

وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌ڕاگه‌یێنراوێکی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزدا ده‌لێ: کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ بڕیاری دادگای فیدرالی به‌سه‌ر کوردستاندا جیبه‌جێی بکه‌ین ! واته‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕێگای هێزه‌وه‌ بڕیاری دادگای به‌ناو فیدرالی عێراق له‌باره‌ی نه‌وتی کوردستانه‌وه‌ جیبه‌جێی ده‌کات و ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی کوردستاندا ده‌گرێت !

له‌گه‌ل بلاوبونه‌وه‌ی ڕاگه‌یێنراوه‌که‌ به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانی (یه‌کێتی و گۆران و ئیسلامی سیاسی و نه‌وه‌ی نۆێ )وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له‌داردا دۆزیبێته‌وه‌ له‌میدیاکانیانه‌وه‌و ،دوور له‌لوژیک و ئه‌قلانیه‌ت و له‌پێناو ڕازیکردنی دلی نه‌یارانی کورد لێکدانه‌وه‌ی عه‌جیب و غه‌ریب بۆ ڕاگه‌یێنراوه‌که‌ ده‌که‌ن و هه‌ول ده‌ده‌ن وا لای خه‌لک وێنا بکه‌ن که‌ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ جێبه‌جێ بکرێت و نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بکرێت ،دونیا بۆ کورد ده‌بێته‌ شامی شه‌ریف .به‌لام پارتی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌کانی خۆی نه‌وت راده‌ست ناکات !

بێ گومان ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌رشیفی ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌ڕوونی ئه‌وه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین که‌ ئه‌و که‌سو لایه‌نانه‌ی ئێستا کوێرانه‌ پشتیوانی له‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای به‌ناو فیدرالی ده‌که‌ن و داوای راده‌ست کردنی نه‌وتی کوردستان ده‌که‌ن .پێش ڕووداوه‌کانی خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ریش ، به‌م ئه‌قلیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌یه‌ دژی ئه‌وه‌ بوون کورد ته‌حه‌کوم به‌نه‌وه‌تی کوردستانه‌وه‌ بکات و ، ده‌یان گوت: ئه‌گه‌ر نه‌وتی که‌رکوک به‌ده‌ستی به‌غداوه‌ بێت ،داهاته‌که‌ی بۆ خه‌لکی که‌رکوک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خه‌لکی که‌رکوک خه‌نی ده‌بن !

به‌لام هه‌روه‌ک بینیام دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ر که‌ نه‌وتی که‌رکوک که‌وته‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی ، نه‌ک ته‌نها داهاته‌که‌ی بۆ که‌رکوکیه‌کان نه‌گه‌رایه‌وه‌و پێی خه‌نی نه‌بوون وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سو لایه‌نانه‌ ئیدعایان بۆ ده‌کرد ،به‌لکو سه‌رو مالی خه‌لکی که‌رکوکیش له‌لایان حسن پلایس و هاوڕێکانیه‌وه‌ حه‌لال کرا .......هتد.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و هه‌لوه‌سته‌ له‌سه‌ ر کردنه‌ ئه‌وانه‌ی تا ئه‌و کات دژی ئه‌وه‌ بوون نه‌وتی که‌رکوک به‌ده‌ست کورده‌وه‌ بێت و پێیان وابوو ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست به‌غداوه‌ بێت خه‌لکی که‌رکوک خه‌نی ده‌بێت . ئێستا جورئه‌ت ناکه‌ن به‌سوکه‌ ڕه‌خنه‌یه‌کیش باس له‌و زۆلم و ناحه‌قیه‌ بکه‌ن که‌ ڕۆژانه‌ له‌لایان حسن پلایس و هاوڕێکانیه‌وه‌ ده‌رحه‌قی خه‌لکی که‌رکوک ده‌کرێت .که‌چی بێ شه‌رمانه‌ پشتیوانی له‌بڕیاره‌ شوفینیه‌که‌ی دادگای به‌ناو فیدرالی عێراق ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن که‌ هه‌ولێر نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بکات!

بێ گومان دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئوکتوبه‌ر نه‌وتی که‌رکوک چه‌ند بۆ خه‌لکی که‌رکوک بوو ، ئه‌گه‌ر نه‌وتی کوردستانیش ڕاده‌ست بکرێت هه‌ر هینده‌ بۆ خه‌لکی دهوک و هه‌ولێرو سلێمانی ده‌بێت .

به‌م پێیه‌ تاکه‌ چه‌ک و تاکه‌ کارت که‌ بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیی وه‌ قه‌واره‌ی فیدرالی به‌ده‌ست کورده‌وه‌ مابێت ،نه‌وتی کوردستانه‌ . تا کورد نه‌وتی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ سه‌رو مال و که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد و به‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کانی پارێزراو ده‌بن . به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ست بکات ، کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خالی سفرو هه‌موو شتێکی له‌ده‌ست ده‌چێت و ،ناتوانێت خاوه‌ندارێتی له‌سه‌رو مال و که‌رامه‌تیشی بکات.

ئه‌مه‌ ڕاستیه‌و دۆژمن و نه‌یارانی کوردو ئه‌کراده‌کانیان به‌ر له‌هه‌ر که‌سێک ئه‌م راستیه‌ ده‌زانن ، بویه‌ پێکه‌وه‌و به‌نه‌فه‌سێکی دۆژمنکارانه‌ هه‌موو رێگایه‌ک تاقی ده‌که‌نه‌وه‌ تا بتوانن ئه‌و چه‌که‌ به‌هێزه‌ له‌ده‌ست کورد ده‌ربێنن . له‌م سونگه‌وه‌و له‌پیناو پاراستنی شکوی مرۆڤی کوردو گه‌رانتی کردنی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ کوردستانیان ، پارتی و هه‌ولێر نرخه‌که‌ی هه‌رچی بێت ده‌ست به‌و چه‌که‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌گرن و پاریزگاری لێ ده‌که‌ن . هه‌لبه‌ت مێژووش پێمان ده‌لێ :ته‌سلیم بوون له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی ڕێبازی بارزانی نه‌مرو پارتیدا نه‌بووه‌و ناش بێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.