Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 15:46

زیرەکی مینی پەکەکە لە تایبەتمەندی ناسینەوەی دەمو چاوی مۆبایلی زیرەکی «apple» پێشکەوتووترە!

ھۆگر نێروەیی
100%

ئەو مینانەی پەکەکە لە سنوری ئامێدی تەواوی ئەو سنورانەی لە ژێر دەسەڵاتی خۆی دادەنێت جارێک بیستوتە بە میتی تورکیا یان  بەنەیارێکی کوردەوە بتەقێت نەک نەتەقیەوە بەڵکو ھەرگیزیش نابیستی پێیان بتەقێتەوە، مینی پەکەکە زۆر زیرەکە ھەرگیز بە میت و ئارتێشی تورکیا ناتەقێتەوە بەڵکو ئەو مینانە تەنھا بەخەڵکی سڤیل بەتایبەتی بە کورد و پێشمەرگە دەتەقێتەوە. کە ئەمە دەرخەی ئەو ڕاستیەیە کە پەکەکە ئەو مینانە بۆ میت و ئارتێشی تورکیا دانانێت بەڵکو ڕێک ئامانجیان داگیرکردنی خاکی کوردستانە، ئەو مینانە بۆ کورد و پێشمەرگە دادەنێت. 

زیرەکی مینی پەکەکە لە تایبەتمەندی ناسینەوەی دەمو چاوی مۆبایلی زیرەکی «apple» پێشکەوتوترە، ڕەمزی سەر شاشەی apple تەنھا بە دەم و چاوی خاوەنەکەی دەکرێتەوە، مینی پەکەکەش تەنھا بەئەوانە دەتەقێتەوە کە ئامانجیانە ھەرگیز بە خاوەنی خۆیان ناتەقێتەوە! پەکەکە باش دەزانێت ئارتێشی تورکیا ھەموو تەکنەلۆجیای سەردەم لەبەردەست دایە، ھیچ مینێکی ئەوان نیە بتوانێ لەئامێرەکانی ئەوان دا نەخوێنرێتەوە، بە ئاسانی بە دووری چەند مەترێکی زۆر پوچەڵدەکەنەوە، بە بێ ترس ئەو ڕێگایە تێدەپەڕێنن داگیری دەکەن، بەڵام ئەوە خەڵکی سڤیلە کە کوردن دەبێتە قوربانی ئەو مینانە کە چەند جاریش بونەتە قوربانی، ھەروەھا پێشمەرگەیە کە تەکنەلۆجیای زۆر باش و پێشکەوتوو لە بەردەست نیە کە زۆر جار مینی پەکەکە بەسەیارەکانی پێشمەرگە تەقییەوە و شەھیدی کردون. 

لەوەتەی پێشمەرگە دروستبوە، سێ مین پێی تەقیەوە، مینی سەدام، مینی داعش، مینی پەکەکە! مینی سەدام و مینی داعش مینی دوژمن بوون، مینی تۆقاندن شوناسی کورد بوون، مینی ڕق و کینەی خۆیان بوو بەرامبەر بە کورد، مینی ئەوە بوون کە کورد جارێکی تر نەگەڕێتەوە بۆ ئەو خاکەی کەمین لێ دانراون. مینی پەکەکەش ھەمان مینی ڕق و کینەی داعش و سەدام بەرامبەر بە شوناسی کورد ھەبوو، ھەمان مینی داعش و  سەدام بۆ نەگەڕانەوەی کورد بۆ ئەو خاکەی مین لێ دانراون  لەڕوی سایکۆلوژیەوە ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ھەرسێ مین، تەنھا ئەوە نەبێت مینی سەدام لە قوماشی دیکتاتورێک بوو لە دورینی بەعسی نەیاری کورد بوو، مینی داعش لە قوماشی ئیسلام بوو لە دورینی وڵاتانی ئیقلیمی بوو بۆ لێدان لە پێگە و ئابوری کوردستان، مینی پەکەکە لەقوماشی کوردە لە دورینی میتی تورکیایە بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان! 

مینی پەکەکە مینی نەگەڕانەوەی کوردە بۆ ئەو خاکەی مین لێ دانراون، گەر ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەینەوە، بە درێژایی ئەو چڵ ساڵەی پەکەکە دامەزراوە، پەکەکە ھەردوو قاچی خۆی لە ھەر مەترێکی خاکی ئازادی کوردستان دانرابێت لەھەر چوار پارچەی کوردستان دوای ماوەیەک ئەو خاکە داگیرکراوە لای داگیرکەرانی کوردستان، گەر ھەندێک خاک و ناوچەش داگیر  نەکرابێت لای داگیرکەران بە مەبەست بووە، پەکەکە لەو ناوچانە بووە ھێزی بەوەکالەتی ئەوان و ئەجێندای ئەوان پراکتیزە کردووە، ئەو خاکەی ئێستا پەکەکە لێ یە سبەی داگیردەکرێت لای داگیرکەران، داگیریش نەکرێت شۆناسی کورد لێ نامێنێت ئەجێندایەکی تر جێگای دەگرێتەوە. 
لەکۆتایی دا ئەو مینەی بەدوو گەنجی دانیمارکی تەقییەوە، بۆ دوو گەنجی کورد دوو پێشمەرگە دانرابوو، بەڵام لە بێ شانسی ئەو دوو گەنجە دانیمارکی یە لەوپەڕی دونیا ھاتون کەوتنە داوی ئەو مینانە. 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.