🔶 چەند ڕێنماییەکی زانستی، بۆ ئەم ساتەی کە قوتابیان دەچنە نێو تاقیکردنەوەکان
لە کتێبی چۆن لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو دەبیت؟
✍️ فرسەت سەیدشکور
(سەرەتا)
✅ بۆئەوەی لەخوێندن سەرکەوتوبیت پێویستیت بەدوو شتە:
یەکەم: خۆت بناسیت
دووەم:هونەری سەعیکردن بزانیت
١-خۆناسین واتە؛
ناسینی مێشک و تواناکانی مێشکت
خۆقبوڵکــردن بــەو شــێوەیەی کــە هەیــت، واتــە خــۆت بەکــەم نەزانین و دیاریکردنی ئامانج و، بڕوا بەخۆبوون و، تێروانینت بەرامبەر بەخۆت باش بێت.
٢- هونەری سەعیکردن
🔷 بۆ ئەوەی خوێندێکی باش ئەنجام بدەیت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:
١ -خــۆت ئامادەبکــە بــۆ خوێنــدن واتــە کەدەســت دەکەیــت
بەخوێنــدن بیــرو خەیاڵــت تەنیــا لای خوێنــدن بێــت و مێشــکت
ئاڵـۆز نەبێـت و بەوپـەری ئامادەباشـیەوە دەست بەخوێنـدن بکە.
٢-باشــرین شــێوازی خوێنــدن لەژورێکدایــە کە شــتی ســەرنج
ڕاکێشــی تێدانەبێــت و بەدانیشــتن لەســەر کورســی و مێــز
بخوێنیــت باشترە.
٣-بۆئـەوەی مێشـکت ماندونەبێـت باشـرە ۲٥خولـەک بخوێنیـت
و، ٥خولـەک پشـوو وەربگریـت
٤-دورکـەوەرەوە لەوشـتانەی کاتـت دەبەن وەک مۆبایـل و تیڤـی
و هاوڕێـی خـراپ.
٥-لابردنــی ئەوشــتانەی «حەساســیەت» دروســت دەکەن وەک
لەبەرکردنــی جلوبەرگــی تەنــک و ســاردی و گەرمــی و
پەرشــوبڵاوی ژورەکــەت.
٦-خەیـاڵ کـردن بـۆ داهاتویەکـی بـاش و گەشـبینانە بیرکردنـەوە
لەهەمـو شـتەکان.
٧-بەکارهێنانــی ئــەوەی ئەیخوێنیــت چونکــە هەرشــتێک
بـەکارت هێنـا لەبیـرت ناچێتەوە.
بۆ نموون باسکردنی ئەوبابەتـەی
ئەیخوێنیــت بۆخــۆت لەبــەر ئاوێنــە یــان بــۆ هاوڕێکانت ئەگەر بە کۆمەڵ خوێندنتان.
٨- بۆئــەوەی توانــای ســەعیکردنت بــاش بێــت پێویســتە وزەی
دەماریـت کامل بێـت.
🟠 بۆئەمـەش پێویسـتە دووربیـت لـە دوو شـت:-
یەکەم: زۆر قسەکردن و زۆر بڵێیی
دووەم.توڕەبوون
🛌 بۆ ئەوەی وزەی دەمارەکانت بەهێز ىێت (خەوتن) زۆر گرنگە
٩-تەنیــا یــەک هۆیەلــی خوێنــدن بــەکار بهێنــە بۆئــەوەی
ماددەکانــی خوێندنــت لــێ تێکــەڵ نەبێــت.
١٠-کات بەفیـڕۆ مـەدەو سـوود لـەکات وەربگـرە، ئەگەر خشـتەی
وانـە خوێندنـت هەبێـت زۆر بـاشترە.
🔵 «خواردن و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندن»
خواردنێـک نییـە ئەگـەر بەشـێوەیەکی تەندرووسـت بەکاربێـت و
ســوودی نەبێــت، بــەڵام لەکاتــی تاقیکردنــەوە دەبێــت قوتابــی
ئــاگاداری خــۆی بێــت و هەندێــک خــواردن هەیــە لێیــان دوور
بکەوێتــەوە و چاودیــری هەندێــک ڕێنوێنی بــکات، بــۆ
نموونە:-
-واباشترە لـە بری ٣ ژەمـی قـورس ٥ بـۆ ٦ ژەمـی سـوک بخۆیـت.
بــۆ ئــەوەی ئاســتی شــەکر خوێنــت هاوســەنگ بکەیــت و
گەدەشــت قــورس نەبێــت.
لـە مـاوەی تاقیکردنـەوەدا لە شـیرینی و شـەکری دەسـتکرد، دوور
بکـەوە یـان کەمیـان بکەوە.
دەبێـت لـەم ماوەیـە لـە کاربۆهیدراتیـش دووربکەویتـەوە، بـەڵام
ئــەو خواردنانــە بخۆیــت کــە پڕۆتیــان تێدایــە وەکــو گۆشــت و
ماسـی و مریشـک و هێلکـە، شـیر.
تەنهـا لەکاتـی برسـییەتی نـان بخـۆ نـەک ئەوکاتانـەی کـە لـە
خوێنـدن بێزاریـت، زۆبـەی قوتابیـان هـەر کـە بێزابـوون دەسـت
دەنــە شــیرینی و میــوە خــواردن ، ئــەوە بزانــە کــە زۆر خــواردن
لەشـت قـورس دەکات و مێشکیشـت چالاکی کەمتر دەبێتـەوە.
🔴 ئـەوەت لەبیـر بێـت کـە ٪ ٨٥ ی مێشـک ئـاوە، بۆیـە کافاییـن
کــەم بکــەوە و لەبــری ئــەوە ئــاو زۆر بخــۆوە، چونکــە ئــاو
وادەکات کــە مێشــک باشـتـر کاربــکات و کارەبــای مێشکیش،
زیــاددەکات و توانــای وەبیرهێنــاوە ئاســانتر دەکات.
خواردنــەوە گازی و تەنانــەت شــەربەتی رسوشــتیش مەخــۆوە،
چونکــە ئەمانــە پــڕن لەشــەکر و وزەیەکــی کاتیــت دەدەنــێ.
بێگومـان ئەمـە مانـای ئـەوە نییـە کـە خـۆت بکوژیـت لەبرسـان،
بەڵکــو هەندێــک خواردنیــش هەیــە کــە دەبێــت لەکاتــی
تاقیکردنــەوەکان بیانخۆیــت
چونکــە مێشــک بەهێزدەکــەن،
وەک:
«چــەرەزات» وەکــو؛ فســتق و بــاوی و گوێــز کــە بڕێکــی زۆری
ترشــەڵۆکی چەوریــان تێدایــە و مێشــک زۆر چــالاک دەکــەن.
خواردنــی یــەک ســێو ڕۆژانــە
ئەنجامــی زۆر باشــی دەبێــت.
شــکوڵاتەی ڕەش، ئــەم جــۆرە شــکواڵتە هاتوچــۆی خوێــن بــۆ
مێشــک ئاســانتر دەکات و مێشــک چــالاک دەکەن.
ئـەو خواردنانـەی کـە کاربۆهیدراتیـان تێدایـە وەکـو سـپاگێتی و
نـان دەبـێ بـە بڕێکـی کـەم بخورێـن.
تــوو و گێــاس و شــاتوو و توتــڕک و تــرێ ئەمانــە هەموویــان
بەســوودن.
🟥 ڕێگاکانی فڕێدانی ترس لە قورسی بابەتەکان
١- بەکارھێنانی (ماجیک)ی رەنگاورەنــگ، بۆ نموونە:
ڕەنگــی ســور بــۆ مێــژوو بێــت لــە کتێبەکــەت، زەرد بــۆ
نوســینەکان، ســەوز بــۆ نــاوی ئــەو کەســانەی کــە نامانەوێــت
بیرمــان بچێتــەوە، ئەمــە تەنھــا بــۆ جوانــی و سەرنجڕاکێشــان
نییــە لەھەمانکاتــدا کار ئاســانیامن بــۆ دەکات بــۆ گەرانــەوە بــۆ
زانیاریــەکان و پاراســتنیان.
٢ -ھەوڵـدان بـۆ ئـەوەی گۆڕانـکاری دروسـت بکەیـت، بـۆ نموونە
سـەعیکردن بـە کۆمـەڵ ھـەم لـە رۆتیـن رزگار دەبێـت، لەلایەکی دیکەشەوە،
دەبێتــە ھــۆی ئــەوەی زانیــاری زیاتــر وەربگریــت و ببەخشـیت.
٣ -خـۆت ڕابھێنـە دوای تەواوکردنـی بەشـێک سـەیری فیلمێـک
بکـە یـان لەگـەڵ ھاوڕێکانـت بچـۆرە دەرەوە یـان بـڕۆ لـەدەرەوە.
نانێــک بخــۆ، یاخــود لــە باخەکــەی ماڵــەوە کەمێــک ھــەوا
ھەڵمــژە، بــۆ دەروونــت بحەوێتــەوە و مانــدوو نەبیــت.
٤ -بەکارھێنانـی کـورت کـراوە لەسـەر کاغـەزی رەنگاورەنـگ،
ئەمـە سـوودی ھەیـە بـۆ رێکخسـتنی بەشـەکانی کتێـب.
٥ -گوێگرتــن لــە (میوزیــک) ھۆکارێکــە بــۆ زیاتــر ســەرنجدان و
چالاکبوونــی مێشــک تــا زیاتــر ســەعی بکەیــت.
٦ -کاتێکــی بــاش تەرخــان بکــە بــۆ پشوو و خەوتــن و
وازھێنـان لەمانـەوە تـا درەنگانێکـی شـەو، لەرووی زانستیشـەوە
٦-٨ کاتژمێــر رۆژانــە گرنگــە بخەویــت..
٧ -بــە لیســتێک یان خشــتەیەک ھەوڵبــدە کاتەکانــت بەپێــی
گرنگــی ماددەکانــی وانەکــە دابــەش بکەیــت.
٨ -دروســتکردنی دیکۆرێکــی جــوان و گونجــاو بــۆ
کتێبەکانت، هەوڵبـدە ئـەو کتێبانـەی کـە لەبەردەسـتتدان وێنـەی
جــودا و نەخشــەی ڕەنــگاو ڕەنگیــان بــۆ دابنێــی.
٩-دانانــی ئامانجــی بچــوک کــە ئەگــەری بەدیھاتنــی ھەبێــت،
نــەک ئامانجــی گــەورە کــە رەنگــە بەدیھێنانــی ئەســتەم بێــت،
کــە ئەمــە دەبێتــە ھــۆی رووخاندنــی بیرکردنــەوەت.
١٠ -ھەوڵبـدە لەسـەر ھەندێـک کاغـەز ئـەو رسـتانە بنووسـیت
کـە ھانـت دەدات، پاشـان ھەڵیبواسـیت.
بەھیوای سوود و سەرکەوتنی قوتابیانی ئازیز، لە گشت تاقیکردنەوەکان.