Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:48

لە عەبدولسەلامی دووەمەوە تا مەسرور بارزانی، مێژووێکی زیندوو و دووبارە.

لە ساڵی ١٩٠٨ داواکاریێک بۆ سولتانی عوسمانی دەنێرێ کە لە هەشت خاڵ پێک دێت
ئاسۆ حاجی
100%

مێژووی نێوان ئەو دوو زاتە، مێژووێکێ زیندووە لە دوو لایەن، لایەنێکی گەش کە تێکۆشانە لە پێناو وەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی گەلی کوردستان، لایەنی دووەمیش کە هەمیشە( ئاخێک یان داخێک)ی پێوە گرێدراوە، پرسی خیانەتە، کە هاوتەریب لەگەڵ هێلی کوردایەتیەوە بە درێژایی ساڵانی تێکۆشان درێژ بۆتەوە.

شێخ عەبدولسەلام بارزانی یان شێخ عەبدولسەلامی دووەم، کە لێکۆڵەر و نووسەری بەناوبانگی فەڕەنسی کرێس کۆچێرا بە باوکی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستانی دادەنێ، لە ساڵی ١٩٠٨ داواکاریێک بۆ سولتانی عوسمانی دەنێرێ کە لە هەشت خاڵ پێک دێت و هەموو خاڵەکان جەخت لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستان دەکەنەوە، شێخ عەبدولسەلام لەو پێناوەدا شۆڕشێک بەرپا دەکات، کە شەش ساڵ دەخایەنێ، و بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی نەتەوەکەی پەنا بۆ هەموو لایێک دەبات، عەشیرەت و کەسایەتیە کاریگەرەکانی کوردستان، هەروەها بۆ وڵاتانئ زلهێزی ئەو سەردەم، زۆر هەوڵدەدات بگاتە بەریتانیا و پادشای بەریتانیا ببینێ و داوای پاڵپشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لێبکات بەڵام ئەوەی بۆ مەیسەر نابێت، لە ساڵی ١٩١٤ کاتێک لە رێگا دەبێت بچێتە روسیای قەیسەری بۆ دیداری بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ داواکاری هاوکاری و پاڵپشتی ، ژمارەیەک کورد خیانەتی لێ دەکەن و رادەستی داگیرکاری عوسمانی دەکەن و لەلایەن کوردێکی دیکە کە والی موسڵە لە سێدارە دەدرێ.

مەسرور بارزانی کە ئێستا هەڵگری هەمان پەیامی شێخ عەبدولسەلام بارزنیە، لەو وڵاتەی شێخی نەمر هەوڵی دەدا دەنگی کوردیان پێ بگەیێنێ، ئێستا نەوەکەی مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی قەوارەی دەستوری کوردستان، مێوانی فەرمی حکومەتەکەی شاژنی بەریتانیایە و بەریتانیا لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی رایدەگەیەنێ کە شانازی بە دۆستایەتی مەسرور بارزانی و هەرێمی کوردستان دەکات، لەوێوە لە لەندەنی پایتەختی جیهان، کە تا ئێستاش کاریگەرترین ناوەندی بڕیاری سیاسی دونیایە، نوێنەرایەتی گەورەترین میللەت دەکات کە تا ئێستا بە مافەکانی خۆی نەگەیشتووە، بەهۆی نا بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەها مرۆییەکان و داخوازیەکانی گەلی کوردستان بۆ بڕیاردان لە مافی چارەنووس، هەروەها بەهۆی خیانەت و لە رێ لادانی بەشێک لە کورد و چوونە پاڵ ئەجێندای داگیرکەران.
 لە لەندەن چۆن شکۆ و مکوڕی ئەو مێژووە زیندووەمان بینی کە رەگوڕیشەکەی بۆ زیاتر لە دوو سەت ساڵ دەگەڕێتەوە و مەسرور بارزانی نوێنەرایەتی دەکات، درێژکراوەیی ئەو مێژووە نەفرەتیەشمان بینی کە ئامادەیی تێدایە لە پێناو ئافەرینێکی دوژمنان و چنگێک بەرژەوەندی کەسی هەموو شتێک تێکبدا و بڕوخێنێ و لەناو ببات، وەک لە دروشمی ئەو چەند کەسە دیار بوون، کە لەلایەن رێکخراوێک راسپێردرابوون کە لەلایەن حکومەتی بەریتانیا و هەموو وڵاتانی ئەوروپایی لە لیستی رەشی تیرۆر دایە.
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.