خوێندنەوە وهەڵسەنگاندنەكان بۆ رووداو و پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوین ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكران بەوەی كە ناوچەكە بەرەو گۆرانكاری و قۆناغێكی نوێی و گەوەرە هەنگاویی ناوە ، كە بەدڵنییاییەوە عێراق پشكی گەورەی لەو رووداوانە بەردەكەوێت و بەخاڵی یەكڵاكەرەوە و گرنگ هەژمار دەكرێت و كەوتۆتە ناوەندی ئەو وەرچەرخان و گۆرانكارییانە بەتایبەت رووی هاوسەنگی و سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە .
هەر وەك دەبینرێت ئاستی ئەو گۆرانكارییانەی رۆژهەڵاتی ناوین ، لە یەمەن ، سووریا ، ئینجا لوبنان و عێراق دەستپیان پێكردووە ، هەموو ئەو گوشار و پێشهاتانە ئاماژەن بۆ دوورخستنەوەی ئێران و كەمكردنەوەی هەژموونی چەندین ساڵەی لەناوچەكەدا ، وەك چۆن ئێستا لە یەمەن ، لوبنان ئەو پرۆسەیە بە پاشەكشێ پێكردنی ئێران بە پاڵشتی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی دەستیپێكردووە و رۆژ بە رۆژ ئەو حیزبوڵای لوبنان كە ئێران بە سەدان میلیارد بۆ بەرژوەندییە تایبەتییەكانی سەرمایەگوزاری لە سەر كردووە بەرەو لێكترازان و هەڵوەشانەوە دەچێت و لە هەمانكاتیشدا ئەمەریكا و ئیسرائیل كار بۆ ئەوە دەكەن كە حكوومەتێكی دوور لە دەستوەردانی ئێران لە لوبنان ئاوا بكەن .
بەهەمان شێوە لە عێراقیش ئیتر ئەو سەردەمە بە سەر چوو كە ئێران بتوانێت ، بە هێز و گوشار حكوومەتێك بە ویستی خۆی لە بەغدا دروست بكات ، ئێستا هەموو ئاڕاستە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەو راستییە دەچن كە حكوومرانییەك دوور لە دەستوەردانی ئێران لە عێراق دروست بێت ئیتر بە هەر بەهایەك بێت ، ئەوەش لە كاردانەوەكانی تاران بە روون و ئاشكرایی بۆ دروستكردنی گوشاری سیاسی و ئابووری سەربازی بەتایبەت مووشەكبارانكردنی هەولێری پایتەخت و سەردانی گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ هێشتنەوەی هەژموونیان لە عێراق بە باشی دەبینرێت .
لە سووریایش بە هەمان شێوە، سەردانی سەركردە و شاندی وڵاتانی كەنداو بۆ لایی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی دوورخستنەوەیان لە هەژموونگەرایی ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە ئاشكرا و نهێنی ئاماژەیەكی روونن بۆ لێكردنەوەی پەروباڵ و هەژموونگەرایی ئێران لە دەڤەرەكەدا.
بۆ ئێمەی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بەتایبەت حكوومەتی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی ، هەر لە سەڕەتای دەستبەكاربوونییەوە تا بە ئەمڕۆ ، گوشارەكانی دەرەكی و نێوخۆیی زیاتر چڕتر و توندتر بوونەتەوە، كە هەردووكیان تەواوكاری یەكترن ، هەموو ئەو گوشار و هەوڵانە بۆ ئەوەیە تا سازش بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن و خۆی رادەستی ویستی وڵاتانی هەرێمایەتی بكات ، بەڵام ئەوەی لە سیاسەت و ستراتیژی كابینەی نۆیەم دەبینرێت بە هیچ شێوەیەك و لە ژێر هیچ گوشارێكی سیاسی و سەربازی و ئابووری دەستبەرداری مافەرەوا دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نابێت .
هەروەها ئەگەر ئاماژە بە جموجۆڵە سیاسی و دیپلۆماسیی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بكەین ، ئەوا بە ئاسانی بۆ مان روون دەبێتەوە كە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی متمانە پێكراو و پەسەندكراویی وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و هەمیش دەستووی و یاساییە، لە نێو پرسە ناوچەیی و جیهانییەكان رۆڵی كاریگەری هەیە لە سەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش ،ئەوەش ئاماژەیە بە كردنەوەی دەرگای زیاتر بەرەو هەرێمی كوردستان و گەشەسەندنی زیاتر ئەو قەوارەیە و گەلی كورد لە رووی ئابووری سەربەخۆ بەتایبەت هەناردەكردنی نەوت و غاز بۆ وڵاتانی ئەوروپایی وجیهانی.
هەموو ئەو هەنگاوانەی كە كوردستانی بەهێز و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لە سەر ئاستی ناوچەی و نێودەوڵەتیی بوونەتە جێگەی بایەخی دۆستانی ئەم گەل و نیشتیمانە و پێچەوانەكەشی بۆ نەیاران بووتە هیستریا وەك چۆن دەبینرێت بە گشت تواناوە ، رۆژێك دادگای فیدراڵی و رۆژێكی دیكە حیزب ولایەنە نێوخۆییەكانی كوردستان و ئینجا لەلایەكی دیكەوە پێشێڵكردنی مافەدەستوورییەكانی گەلی كوردستان و و ئێنجا مووشەكبارانكردن و بەكارهێنانی فرۆكە درۆن و هێرشی میدیایی چەواشەكاری و لەوەش زیاتر ناچاركردنی دەڤەری سلێمانی، گەرمیان و راپەرین بۆ خۆرادستكردن بە بەغدا لە رێگەی ئەو حیزب ولایەنانەی كە ناوی كوردیان لە سەر و ئەمڕۆیش بووەتە بەشێك لە ئەجندا و مەرامی نەیاران ، مێژوویش سەڵماندوێتی ئێرادەی بەهێز خەڵكی كوردستان و سیاسەت و پشوودرێژی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەتایبەت سەرۆكی حكوومەت نابێت لە راگرتنی پێشكەوتن و گەشەكردنی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانیی هەنگاوەكانی گەل و قەوارەی هەرێمی كوردستانی بەهێزتر دەكەن .
كوردستانی بەهێز لە چەقی مڵمڵانێی و پێشهاتە نوێیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
100%