Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:19

بێ بەهابوونی هەڵبژاردن !

یونامی : بەمەرجێك ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە لە عێراق سەردەكەوێت
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

دوای 2003 زۆرانێک پێیان وابوو بەوەی ڕێگایەکی درووست بۆ هەڵبژاردن و سیستەمی دیموکراتی کرایەوە، لەم چوارچێوەیەدا هاوڵاتی ئازادانه ڕێڕەوی ژیانی ڕادەربڕینی ڕۆژانەی خۆی پەیڕەو دەکات .. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئەم خاڵه دەبینین تاڕادەیەکی زۆر پێچەوانەی ئەم حاڵەتانه له دونیای دیموکراتی دا خۆی بەیان و وێنا دەکات !

هەڵبژاردن ستستەمێکە له چوارچێوەی خاڵی دیموکراتی دا ، هەنگاونان بۆ سیستەمی حکومڕانی ئەوە بێگوومان هەڵبژاردن هاوشان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی دا بەشی شێری له ژیانی دیموکراتی بەردەکەوێت . هەڵبژاردن له عێڕاق دا تەنیا بۆتە پەیکەرێک بۆ خۆناساندن ، چونکه ئەو هەڵبژاردنانەی له سەردەمی به ناو دیموکراتی دا گووزەر دەکات ، ئەوه به هەموو ئەتەکێت و ڕووێکەوە دوورە له هەموو جۆرە پەیڕەوێکی دیموکراتی شارستانی سەردەم دا .

ئەو بەهایەی کەوا هەڵبژاردن بەخۆیەوە دەیبینێت له جیهانی دیموکراتی دا تەنیا بۆتە کەرستەیەک ، ئەگینا لە ڕووەت دا به هەڵبژاردن ناچێت ، بەڵێ زۆرینه و کەمینه له ژیانی پەڕڵەمانی دا بوونی هەیه ، هەروەها ڕێزگرتن له بەهاکانی پەرلەمانی دا گەورە و بچووک یان زۆرینه و کەمینه ڕێزگرتووە ، بەڵام ئەوەش ناگەێنێت که کەمینه ببێتە بەربەست بۆ گەشەسەندنی وڵات .

ئەوە نزیکەی شەش مانگه هەڵبژاردن ئەنجام دراوە ، وەک هەموو جارێک سەرەتا ئەنجامی هەڵبژاردن ، دواتر له پێکهێنانی حکومەت دا دواکەوتنێکی بێ وێنه بەرچاو دەکەوێت که بەهیچ جۆرێک لەگەڵ بەهاکانی هەڵبژاردن دا ناگوونجێت، بەڵکو وێنایەک دەخاتە بەرچاو بەوەی هەڵبژاردن بێ بەها و نرخ دەکات !

کەمینه لەو دەوڵەتەی ناوی عێڕاقە ئەگەر وویست و خوازەکانی بەدڵی ئەو جێ به جێ نەکرێت ئەوە ئامادەیه ئەو بەهایانەی دیموکراتی لەسەر پێکهێنراوە تێکی بدات ، وەک ئەوەی ئێستا دەبینین له بەغدا کەمینه به ئاشکرا له هەموو بۆنەیەک دا هەڕەشە دەکات ، تەنیا بۆ ئەوەی خۆی به زلزانێکی گەورە نیشان بدات .

نرخ و بەهای دیموکراتیەت لەو پەڕی مەترسیدایه ، ئەوەی ئەوان بیانەوێت دەبێت جێ به جێ بکرێت ، بەپێچەوانەشەوە ئەوەی به دڵیان نەبوو نابێت ببێتە ڕێڕەو بۆ ژیانی دیموکراتی دا. ئەمه لەلایەک لە دیوەکەی دیکەدا دادگای فیدڕاڵ بۆتە ڕێگر وبەربەست بۆ هەڵبژاردن و دیموکراتی تاڕادەی ئازادی ڕادەربڕین ، ئەوەی لەبەرژەوەندی ئەوان دا بێت جێ بەجێ دەکرێن ، ئەگەرنا هەرچۆنێک بێت به ناو دادگای فیدڕاڵ خاڵەکانی دیکه ڕەت دەکاتەوە تا دەگاتە دادگایی کردن ، ئەمەش پێشینەیەکی مەترسیدارە بۆ ئێستا و ئایندە .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.