Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 20:19

ھەر کاتێک کورد  پێویستی بەدەسەڵاتی سەرۆک کۆمار بووە، سەرۆک کۆمار دەسەڵاتەکانی دژی کورد بەکارھێناوە! 

کە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بەمەرج موڵەتی دا ئاھەنگی نەورۆز لە کەرکوک بەڕێوەبچێت
کەرکوک
کە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک
ھۆگر نێروەیی
100%

کە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بەمەرج موڵەتی دا ئاھەنگی نەورۆز لە کەرکوک بەڕێوەبچێت، ئەویش تەنھا سێ کاتژمێر! کە ئیھانە و سوکایەتیەکی گەورە بوو بە گەورەترین نەتەوەیی کەرکوک بکرێت، ئەوەی خراپتر بەو سوکایەتیە کە حیزبێکی  گەورەی کوردی کەنفوسیان لەکەرکوک زۆرترینە بەو سوکایەتیە ڕازی بون، بەدەستکەوتیش بۆخۆیان دەبینی! 
لەوە خراپتریش کە پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستی کوردە و پارێزەری دەستورە کەچی لەسەر ئەو سوکایەتیە مەزنە بێدەنگ بوو، کە ھەمیشە کاتێک کورد پێویستی بە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمارە، سەرۆک کۆمار بێدەنگ بووە! قەت دەسەڵاتی بۆ بەرژەوەندی کورد بەکارنەھێناوە، بگرە زۆر جاریش لەسەر حسابی کورد ئەو دەسەڵاتەنەی دژی کورد بەکار ھێناوە! 

بەڵام دکتۆر شاخەوان یەکسەر پێگە و پۆستی خۆی بەکارھێنا دوای چەند کاتژمێرێکی کەم ئەو سوکایەتیەی بەکورد کرا بەیاسا و دەستور نەک بە چاوسورکردنەوە ڕەتکرایەوە، ووتی ھەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە کە ئاھەنگی نەورۆز لە کەرکوک بەئازادی بەڕێوەدەچێت. ھیچ کەسیش بۆی نیە مەرج لەسەر کورد بسەپێنێت بۆ ئاھەنگی نەورۆز. 

پێش چەند ڕۆژێک ھەولێر مووشەک باران کرا، لەو پەڕی دونیا سەرۆکەکان ھاتنە دەنگ، مووشەک بارانی ھەولێریان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد، کەچی سەرۆک کۆماری خۆمان مێش میوانی نەبوو، لە خەوێکی قوڵدابوو،  بەدەستی نەبوە کە ھەولێر مووشەک بارانکرا بەڵام بەدڵنییایەوە بە دڵی بووە!  گەر ئەو پۆستە بەدەستی پارتی بوایە بەڵنیایەوە سەرۆک کۆمار بێدەنگ نەدەبوو، نەک ھەر شەرمەزاری دەکرد بەڵکو ھەموو ھەوڵێکی دەدا کە ڕایی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە، قسەی جدی خۆی دەکرد و بڕیاری دەدا گەرچی ئەو بڕیارە نەچوبوایە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە لە بەغدا دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەدەستی کورد نیە بەڵکو بەدەستی خەڵکی ترە، بەڵام ئەوەی گرنگە سەرۆک کۆمار ھەموو ھەوڵە دیبلۆماسیەکانی خۆی لە سەر ئاستی ھەرێمی و جیھانی دەخستەگەر بۆ ھەولێر و ھەرێمی کوردستان. 

پێش ساڵێک کەپاپای ڤاتیکان ھاتە عێراق، بەرھەم ساڵح کە سەرۆک کۆماری عێراق بوو، بەپاپای وت کە سوپای عێراق بوو  بەرگری لە برا مەسیحیەکان کرد و خاچیان کە پیرۆزی ئەوانە لە سەر شانیان دانابوو، بەبێ ھێنانی ناوی پێشمەرگە، کە ئەوە لە کاتێک پێشمەرگە بوو کە خاچی لەسەر شانی دانابوو، گەر سەرۆک کۆمار پارتی بوایە بە پاپای دەوت کە پێشمەرگە بوو کەبەشێکە یان سەر بەسوپای عێراقە بەرگری لە برا مەسیحی و ھەموو پێکھاتەکانی تری کرد، ئەوەی خاچیشی لە سەر شانی بوو ھەر پێشمەرگە بوو، کەبەم شێوەیە نە پێشێلی  دەستوری دەکرد کە سەرۆک کۆماری ھەموو عێراقە، نە دەستکەوتی پێشمەرگەش بۆ خەڵکی تر دەبرد.

ھەر لەبەر بەم ھۆکارانەی سەرەوە و چەندین ھۆکاری تر گرنگە پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستی پارتی بێت، ھەر ھیچ نەبێت ئەو پۆستە بەدەستی شەخسێک نابێت کە دەسەڵاتەکانی دژی  گەلی کوردستان بەکاربھێنێت، بەدەست شەخسێک نابێت کە پێشنیاری دژە کوردستانیەکان بەدەسەڵاتی جێبەجێکار بدرێت، بەڵکو بەدەستی شەخسێک دەبێت کەزۆر لە دکتۆر شاخەوان زیاتر بەرگری لەمافەکانی گەلی کوردستان دەکات بە حوکمی ئەوەی دەسەڵاتەکانی زیاترە لە دکتۆر، بە دەستی شەخسێک دەبێت قەت لەسەر بچوکترین مافەکانی گەلی کوردستان  بەپێی دەستور بێ دەنگ نابێت. 

لە ھەمووی گرنگتر پارتی خاوەن بڕیار و ئەجێندای سەربەخۆیی  تایبەت بەخۆیەتی، نەک بڕیارەکانی لەملا و لەولا وەردەگرێت، لەگەڵ ھەر بەرە و لایەنێک بێت ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژئاوایی تەنھا بۆ بەرگریکردنە لەمافەکانی گەلەکەی، قەت ناچێتە ژێر ئەجێندای لایەک گەر بزانێت مەترسی بۆ سەر مافەکانی گەلەکەی دەبێت، گەر ئەو لایەنە ئەمریکا یان ئێران بێت، کە زۆرترین دەسەڵاتیان ھەیە لە عێراق، ئێستا کە پارتی بەشێکە لە ھاوپەیمانی سەدر و حەلبوسی گەر سبەیی ھەر یەک لەمانە مەترسی بن بۆ سەر مافێکی گەلەکەی بەبێ دوو دڵی ھەڵوێستی دەبێت، لەو بەرەدا نامێنێت، پارتی خۆی لەھیچ بەرەیەک دا تاپۆ ناکات بەڵکو تا ئەوکاتە لەگەڵی دەبێت کە بەرژەوندی مافەکانی گەلەکەی پارێزراوبن. 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.