Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:19

مەسروور بارزانی وكابینەی نۆیەم تێكشكاندنی پیلان وكۆسپەكان ..

كێن ئەوانەی بەم هەناسەوە دژایەتی سەرۆكی حكومەت وەك بەهێزترین كارەكتەری گۆڕەپانی دەوڵەتداری دەكەن؟
100%

لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، نەیارانی گەلی كورد و قەوارەی هەرێم و بەتایبەت كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانیی بە هۆی ئەو بەرنامە و ستراتیژانەی كە تێیدا ، پێشخستنی كوردستان بوو لە گشت بوارەكانی ئابووری و گەشەسەندنی نیشتیمان ئینجا هەنگاو بە هەنگاویی ڕێشەكێشكردنی گەندەڵی و لە پێناو پشت بەستن بە نێوخۆی كوردستان ، هەموو ڕێگەیەكیان خراپتر لە رابردوو  چ لە بەكارهێنانی ئامرازە نێوخۆییەكانیان و چ لە سەر ئاستی دەڕەكی بۆ دروستكردنی كۆسپ و تا بە ئێستا  گڕتۆتەبەر ، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە حكومەتی كوردستان ئامادەبووە  هەموو پرس و كێشەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا بە بەڵگەو گفتۆگۆی نێوانیان و ئینجا دەستووری هەمیشەیی عێراق چارەسەر بكات .
بەدڵنییاییەوە ، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو هەموو كێشانەی كە نەیارانی  لە بەردەمی دروستیانكردووە و بەئیرادەیەكی پۆڵایینەوە  خۆڕاگر بووە و مینەكانی بەردەم گەل و نیشتیمانەكەی پووچەڵكردۆتەوە ،بە بەهێزترین كابینەی حكومڕانی هەرێمی كوردستانی دەبینم چونكە كابینەی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەكانە هەر لە قەیرانی سیاسییەوە و داراییەوە بگرە تا دەگاتە قەیرانی مرۆیی دڵنیام لە جێبەجێ كردنی هەنگاوەكانی ئەو كارنامەیەی لە كاتی سوێند خواردنتان لە بەردەم پەرلەمانتاران پێشكەشتان كرد سەردەكەون، ئەو شمشێرە لە چاكسازیدا بەرزت كردۆتەوە زمانی هەموو ئەو كەسانە پێ دەبڕی كە گەندە خۆری خوانەكان و قسە زلی میدیاكانیان و جاش نووسەر و ماڵپەڕە سێبەرەكانیان  راستە ئێستا و لە كاتی دەستپێك بۆ چاكسازی كۆمەڵێك ئاستەنگ و گیروگرفت دروست دەبن و بەرژەوەندی كۆمەلە كەسێك دەكەوێتە مەترسی و دژی دەوەستنەوە، بەڵام ئەنجامەكانی لە كۆتایی دا دڵخۆشكەر دەبن بۆ هەموو لایەك. بێگومان پێشوتر بەهەدەردانێكی زۆر هەبووە لە سامانی گشتی و پێویستە لەمەوبەدوا بە شێوازێكی زانستیانەتر و بە پێی پێوەر و بنەما ئابورییەكان كار لە سەر ئیدارەدان و خەرجكردنی مووچە و خەرجییەكانی حكومەت لە گشت دامەزراوەكان بكرێتەوە. نەیارانمان لێرەوە بەغداد هان دەدەن تا كارتی برینی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان وئینجا پروپاگەندەی بە نایاسایی فرۆشتنی نەوت وغازی كوردستان دوای چەندین ساڵ و بەكارهێنانی  نادادگای نافیدراڵییەوە  بەكاربێنن بۆ دژایەتی كردنی ئەم قەوارەیە كە بەرهەمی خەبات و قوربانی دەیان ساڵەیە و هیوای زۆری لە هەنگاوە  سەركەوتووەكانی لە سەر هەڵچنراوە  .
لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، چەندین رووداو وپێشهاتی گەورە، هەر لە مووشەكباران كردن و پەڵاماردانی كوردستان لەلایەن میلیشاكان و داعش تا دروستكردنی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشەمووچە وبودجە ، ئینجا چەندجارێك  رووداوی سروشتی كە زیانی گەورەی ماددی و گیانی لێكەوتەوە و ئینجا ڤایرۆسی كۆرۆنا و هتد.. بەڵام كابینەی نۆیەم توانیی بە ئیرادەیەكی پۆلایین وپشوودرێژی و لۆژیكانە بەرەنگاری هەموو كێشە وگرفتەكان ببێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەكردەوە هەر لە زاخۆ تاخانەقین پلان وبەرنامەكانی بۆ ئاوەدانی وئەنجامدانی چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە بواری جیاواز جێبەجێ بكات .
بەدڵنییاییەوە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان  بە هەمان ئەندازەی كە لە رووی ئیدارەدان و حكومەتدارییەوە كۆسپی بۆ درووست دەكرێت لە رووی سیاسیشەوە هەوڵی بە لارێ دابردنی هاووڵاتییان دەدرێت، دەیانەوێت وا وێنای ئەم كابینەیە بكەن كە سەركەوتوو نەبووە لە پلان و بەرنامەی كاری كابینەكەی، بەڵام پرسیارە ئاڵتوونییەكە ئەوەیە، كێن ئەوانەی بەم هەناسەوە دژایەتی سەرۆكی حكومەت وەك بەهێزترین كارەكتەری گۆڕەپانی دەوڵەتداری دەكەن؟ ئەو كەسانە بەخۆیان چییان لە هەگبە دایە و چییان كردووە بۆ نەتەوە و نیشتمان، ئەوانەی دژایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە تاكە كیانی سیاسی كوردییە لە هەموو جیهان و ئاواتی 50 ملیۆن كوردی لەسەر بنیاد نراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی كە  تەنها بەكرێگیراوی ئەم وڵات و دژبەرەكانی كوردن و لایان گرنگ نییە چی دەگوزەرێت تەنها فەرمانی ئاغاكانیان و حەزانی كورد جێبەجێ دەكەن، بۆیە، تا دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتیمانە و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتیی بارزانیی پشتیوان و بەرگریكار بن ئیرادە و شكۆی ئەو قەوارەیە وكابینەیە هەر پتەو وبەهێز دەمێنێتەوە بە هیچ ڕەشە با و گەردەلوولێك ناڵەرزێت ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.