Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:30

بۆ ئەوەی بەنەمری بمێنیتەوە وەکو بارزانی نەمر بژی! 

ئومێدێک بوو لەناو بێ ئومێدی گەلێکی ژێردەست و چەوسێنراو
ھۆگر نێروەیی
100%

شۆرشی بارزانی نەمر، ھێندە گەورە و کاریگەر بوو، کە ترس و لەرزی خستە ناو عەرشی دوژمن و نەیارانی کوردستان، کەدوژمن ناچارکران دوژمنانەیەتی لەمێژینەی خۆیان وەلاوە بنێن، قومار بە خاکی خۆیان بکەن بۆ کۆتایی ھێنانی بە شۆرشی بارزانی نەمر! کە چەندین  وڵاتانی ھەرێمی و ناوچەکە و بەپشتیوانی و ناوبژیوانی زڵھێزترین وڵاتی جیھانی لە سەر مێزی جەزائیر کۆبونەوە، خاکی خۆیان تێدا ھەڕاج کرد، بەرامبەر ڕاکێشانی یەک کارت کە ناوی بارزانی نەمربوو بۆ کۆتایی ھێنان بە شۆرشەکەی.

بارزانی نەمر، خورێکی نوێبوو لەئاسمانی کوردستان، ئومێدێک بوو لەناو بێ ئومێدی گەلێکی ژێردەست و چەوسێنراو، کەناوی بارزانی دەھێنرێت یەکەم شۆرشی پیرۆزی نیشتیمانی کوردی پێوە دەڵکێنرێت. 
شۆرشی ئەیلولی بارزانی نەمر ئەو شۆرشەی دیواری خێلگەری و ناوچەگێری شکاند، پێ ناوە قوناغێکی نوێیەوە، کەشۆرشێکی سەرتاسەری نیشتیمانی بوو، مەشخەڵی کوکردنەوەی ھەموو چین و توێژەکانی کومەڵگا بەھەموو ڕەنگ و ئاین و ئاینزا دەنگەوە بوو، کەبارزانی نەمر ھەڵگیرساند.

شۆرشی بارزانی، لەقۆناغ و ھەلومەرجێکی سەختی کوردبون ھەڵگیرسا، شۆرشێکی تەواو نیشتمانی بوو، ھەموو چین و توێژەکان بەھەموو ڕەنگ و ئایدۆلۆژیایەکەوە لە ژێر چەتری نیشتیمانی بوون کۆکردەوە، بۆ ڕەتکردنەوەی ستەمی ڕژێمی داگیرکار. شۆرشی بارزانی ئەوکاتە ھەڵگیرسا کە کوردبون لەسەختی سەختر بوو، ئەو کات نە پارە ھەبوو نەکۆشک و تەلار و نە چەک، نە کەسیش دەیزانی زیندوو دەمێنێتەوە یان مردوو تەنھا ئیرادەیەکی بەھێزی کوردبون ھەبوو کە پڕبوو لەوانەی مەرگی خۆیان پێش هەموو شتێک دانابو، بەو ئیرادە بەھێزەوە بارزانی نەمر شۆڕشی بەرپاکرد لەدژی ستەمی زوحاکانی عێراق. 

ھەڵگیرسانی شۆرشی بارزانی وەچەرخانێکی مێژوویی و گرنگ بوو لەبزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دا، شوناسی کوردی کەبەرە نەمان دەچوو زیندوو کردەوە، ئاڵای کوردستانی لەسەر شاخەکانەوە گەشاندەوە تا ئەمڕۆ گەیشتە کۆشکەکانی وڵاتانی جیھانی، زمانی کوردی لە قەدەغەکراوەوە کرد بە زمانی فەرمی دانپێنراوی نەتەوەیەک. بەشۆرشی بارزانی جارێکی تر بەرخودانی کورد زیندو بۆیەوە، بە ڕۆحیەتی سەردەمی مەھابادەوە، بەڕابەرایەتی بارزانی نەمرەوە کەھاوسەنگەری شەھید قازی بوو کەسەری لەسەر کوردبون دانابوو. شۆرشی بارزانی نەمر بۆ یەکەم جار لەمێژوی کوردی دا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ میللەتی کورد زامن کرد بەشەرعیەت دانی وڵاتێکی داگیرکاری کوردستان.

بارزانی نەمر ئەو ناوەی نەک ھەر تەنھا ناوەکەی لەلاپەرەکانی مێژووی کوردی دەدرەوشێتەوە، بەڵکو ناوی لەلاپەرەکانی مێژووی جیھانی لەپاڵ ناوەکانی سەرکردەکانی جیھانی مینا (گاندی و جیڤارا و ماندێلا) تەواوی سەرکردەکانی جیھان دەدرەوشێتەوە. مێژووەکان تەنھا وەکو مێژوو دەمێنن لەکات و ساتی خۆی دەدرێنە بەر باس، بەڵام مێژووی بارزانی نەمر لە دوای 43 ساڵ كۆچی ھەمیشەیی ھێشتا مێژوویەکە زیندووە و ئابدەیت دەکرێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دێرەکان لەسەر مێژوویە بە نڕخەکەی زیاد دەکرێت. 

مردن ھەمو کەسێک دەگرێتەوە، کەس لێی دەربازنابێت، بەڵام بارزانی نەمر بەشێوێک ژیا کە43 ساڵە مردووە ھێشتا ناوەکەی زیندووە، 43 ھەزار ساڵی تر و ھەتا مروڤایەتی و ژیانکردن ماوە ناوی بارزانی نەمر ھەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە. لەم یادە خەمناکەدا، ھەزار سڵاو لەگیانی پاکی بەرزە فڕی بارزانی نەمر و ئیدریسێ جوانە مەرگ وتەڤایا شەھیدێن ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بن، رێبازی ئەوان زیندووە، ھەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە. 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.