مستەفا بارزانی ئەو مرۆڤەی زیاتر لە نیو سەدە سەرکردایەتی بزاڤی رزگاری خوازی کوردی کرد، گەورەترین داستان وسەرەوەری و سەرکەوتنی بۆ میللەتەکەی تۆمار کرد، هەڵبەتە بارزانی نەمر یەکێکە لەو سەرکردانەی ئەگەر چی بە جەستە ماڵئاوایی لێکردین بەڵام وەک سەرکردەیەکی مەزن لە لاپەرەکانی مێژوو و دڵی هەموو مرۆڤێکی نیشتمان پەروەر و ئاشتی خواز بە زیندووی دەمێنتەوە وەک ناوونیشانی سەرهەڵدان و تێکۆشانی میللەتێک و کێشەی مییللەتە ستەم لێکراوەکەی بە جیهان ناساندن و بوو بە سومبولی خەبات و تێکۆشان
بارزانی مستەفا ئەگەر زیاتر لە نیو سەدەی سەرکردایەتی بزاڤی رزگاری خوازی کرد، بەڵام مرۆڤێکی ئاشتی خواز و دژە جەنگ بوو، کاتێک پەنای بۆ جەک برد ناچار بوو بۆ بەرگریکردن لە میللەتەکەی و دابینکردنی مافە رەواکانی، هەر لەو روانگەشەوە هەردەم پەنای بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ دەبرد لەگەڵ رژێمەکانی عێراق، و هەروەها هەوڵەکانی لەوە زیاتر داوای لە سەرکردە و بەرپرسەکانی جیهان دەکرد بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد بە گوێرەی یاسا و بنەما مرۆییەکان و مافەکانی مرۆڤ و بەشێوازێکی ئاشتیانە، دەبینین کە چەندین نامەی بۆ سەرۆکی فرەنسا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، و خوالێخۆشبێت سەرۆک جەمال عبدولناسر سەرۆکی وڵاتی میسر ناردووە، لەو نامانەدا رووی راستقینەی دۆزی رەوای کورد و داواکارییەکانی کورد خستە روو و هەروەها داوای چارەسەرکردنی گرفتەکان بە رێگای دیالۆک و لێک تیگەیشتن، هەروەها بارزانی نەمر لەو نامانەدا ئاماژەی دژایەتی و کارە نایاساییەکانی رژێمی عێراق خستۆتە روو.
بارزانی نەمر مرۆڤێک سادە و دوور لە خۆپەرستی و ویستی پلەو پایە کەسێکی لە خۆ بوردە بوو، کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی عەرەبی و بیانی باسی سادەی و شارەزای و لێهاتووی ئەمرۆڤەیان کردوە وەک سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی بەتوانا و دوور بین .
مستەفا بارزانی نەمر مرۆڤیک بوو ژیانی پڕ بوو لە ئەفسانە و داستان، کەسێک بوو دادپەروەر، و باوەری بە دادوەری کۆمەڵایەتی و باوەر بە ئاینن و یەکریزی و پاڵپشتی زوڵم لێکراوە بوو.
چەندین داستانی مەزن و بێ وێنەی تۆمار کرد، پشتیوانی یەکەم کۆماری کوردستانی کرد لە مهاباد بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی مەحەمەدی نەمر، و لە ئاکامی پلانی زل هێزەکان و روخانی ئەو کۆمارە بارزانی نەمر لە داستانی بێ وێنە توانی بگاتە خاکی وڵاتی سۆڤیەتی ئەوکات لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵەکانی، یەکەم سەرکردەی کوردستان بوو توانی حکومەتی عێراق ناچار بکات دان بە مافەکانی کورد دابنێت لە میانەی رێککەوتنە مێژوویەکەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠.
ئەمرۆ لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی مستەفای نەمر پارتی دیموکراتی کوردستان بەرابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی درێژە بە خەباتی نەپساوی دەدات بۆ گەیاندنی گەلی کوردستان بە ئاواتەکانی و دابینکردنی مافەکانی، هەڵبەتە وەفاتی بارزانی نەمر زەرەرێکی گەورە بوو لە بزاڤی رزگاریخوازی کورد، بەڵام بوونی سەرۆک بارزانی و سەرکردەی هەردەم لە یاد کاکە ئیدریس بارزانی بزاڤی رزگاری خوازی کورد لەسەر هەمان رێجگە و بەگروتینێکی تر لە گۆرەپانی خەبات بەردەوام بوو، ئەگەر کاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد لەساتە وەختێکی نالەبار و سەخت ماڵئاوای لێکردین بەڵام سەرۆک بارزانی هەرچەندە ئەرکەکانی سەخت تر بوو بەڵام توانی وەک سەرکردەیەکی کاریزمە سەرکردایەتی بزاڤی رزگاری خوازی کورد بکات و جەندین داستان تۆمار بکات کە ئەمرۆ بەرهەمەکەی لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بەرچاوە، سەڕەرای ئەو دەسکەوتانەش سەرۆک بارزانی توانی کوردستان بگەیەنێتە قەراغ سەربەخۆی لە ساڵی ٢٠١٧ بەڵام بەداخەوە کەسانی رەق و گینە لە دڵ خیانەتیان لەگەڵ و میللەتەکەیان کرد.
ئەمرۆ لە ساڵیادی کۆچی دوای جەنابی بارزانی نەمر دەبێ بەردەوام بین لە خەبات و تێکۆشان لەسەر بنەماکانی رێبازی پیرۆزی و رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی میللەتەکەمان و بەگیانێکی لە خۆبوردەی و یەک هەڵوێست و تەبایی رووبەروی پڵانی نەیاران ببینەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد و سەرجەم شەهیدانی رێگای بزاڤی رزگاری خوازی کورد.