Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:52

کاتێک سەرۆک  کۆمار  بەدەر لە ھەمو مۆڕالێک بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی بڕیار بدات

سەرۆک کۆمار لەو بڕیارەیدا دەریخست کە ھەمو بزافێک بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی دەکات
د.رێبوار بابكەیی
100%

بەڕێز بەرھەم صالح پۆستەکەی  خۆی  لە پێناو مانەوەی لەو پۆستەو بەدەستەوە ھێنانی پشتیوانی سیاسی لە پەرلەمان و بوونی بەسەرۆک کۆمار بۆ جاری دووەم   دەقۆزێتەوە و بڕیاری ئازادکردن بۆ کوڕە بەرپرسێک و گەورە بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان  لە گرتووخانە دەردەچوێنێت!.

سەرۆک کۆمار لەو بڕیارەیدا دەردەکەوێت کە  کەسێکی خۆ ویست و پۆست پەرستە، لەسەر حسابی ئاسایشی تەندروستی عێڕاقییەکان بەتایبەتی ئەو لاوانەی کە بوونە قوربانی ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان  لە پێناو وەدەستھێنانی پارەو پوول  دەکەن  بڕیارێکی لەو چەشنە بۆ بەرژەوەندی خودی خۆی دەردەکات.

سەرۆک کۆمار لە بری ئەوەی ببێتە قەلغان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئاسایشی گەلەکەی و پێداگر بێت لەسەر گەیاندنی تووندترین سزا دەرھەق بە کەسی لادەر لە یاساو بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر دێت دەبێتە پەرژینی پاراستنی ئەو لادەرانەو جارێکیتر دەرگای بازرگانیکردن بەم ژەھرە بۆ ئەوەی لەدەمی گەنجان بکەن دەکاتەوە!.

سەرۆک کۆمار لەو بڕیارەیدا دەریخست کە ھەمو بزافێک بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی دەکات و ماکیاڤیلییانە بیردەکاتەوەو لە پێناو ئامانجە سیاسییەکانی ھەمو ئامرازێک دەگرێتە بەر.

د. ڕێبوار بابکەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.