Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:36

ئایا بریاری داداگای فیدراڵی سەرهەڵدانی  قۆناغێکی نوێ یە؟

ئەوەی زۆر بە روونی دەرکەوت جەمسەری پان ئێرانیزم لە ناوچەکدا دوای دۆناڵد ترامپ کەوتۆتە قۆناغیکی نوێ
نەسرەدین گۆرۆنی
100%

لە دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت هەلوەشاندنەوەی فرەجەمسەری بۆ تاک هێزی ئەمەریکا، سیاسەتی نێونەتەوەیی بۆ نزیکەی چارەکە سەدەیەک  بارێکی زۆر تایبەتی بیبنی  لە میژوودا؛  سالی ١٩٩٠ بۆ نزیکەی سالی ٢٠١٥ بەقۆناغیکی زۆر نموونەی دادەنڕێت کە لەمێژووی مۆدێرندا وێنەی نەبووە،. 

بەڵام دەرکەوتنی چین لەرووی ئابووری کەلەساڵی ٢٠٢٢ پێش ئەمەریکا کەوت و رووسیای فلادمیر پۆتین لەرووی سیاسی و سەربازی زۆر توونتر لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران  دەرکەوتەوە و هەڵشاخا بە رووی ئەمریکادا و وک جەمسەرێکی تر جیهانی سەرقالکردووە بەخۆیەوە..

بۆیە قۆناغی سەردەمی پۆست کرۆنا دەبێتەسەردەمی شەڕیکی زۆر تووندی ساردی سیاسی و ئابوووری لە جیهاندا کە بەلایەنی کەمەوە بەدەوری سێ جەمسەردا دەخولێتەوە. کە هەرێمی کوردستان و عێراق بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێ و بەبێ ئیرادەی خۆی و مەبەست، راستەوخۆ کەوتۆتە ناو هەرسێ بەرەکەوە . کێشەی گازی  سروشتی رۆڵیکی زۆر دیار دەبینێ لەو ململانێ نوێ یەدا. ئێران وەک نوێنەر و پشگیری رووسیا هەموو جوڵانەوە سیاسیە ستراتیژیەکانی کانی دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاو رۆژئاوا دەخاتە پراکتیکەوە.

 ئەوەی زۆر بە روونی دەرکەوت جەمسەری پان ئێرانیزم لە ناوچەکدا دوای دۆناڵد ترامپ کەوتۆتە قۆناغیکی نوێ وە و  خەریکی هەستان وجوڵەیەکی زۆر بەهێزە، کە هەرچەندە یەکێتی  بەسەرکردایەتی باڤڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵەحی بەرژەوەند خواز لەگەڵیاندایە ، بەلام ئەم بەرەیە زۆر دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانە و لە ماوەیەکی تردا ئەگەر بێت و ئەمەریکا و رۆژئاوا ئاورنەدەنەوە ئەوا بەرنامەی هەڵوەشاندەوە یاخوود هەرهیچ نەبێ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەخەنە بواری پراکتیک یەوە. ئەم گۆرانکاریە نوێیە هەر لەئێستاوە کوردی لە کوردستانی باشوور کردە دوو پارچەوە، یەکێکیان لاوازکردنی هەرێم ئیران و یەکێتی  بەناوی شەفافیەت و رووخاندنی کۆشکی سیاسەتی نەوت لە هەرێمدا، ئەوەی تریان بەهێزکردنی هەرێم  (پارتی و ئەمریکا)  و بەپەرپێدانی زیاتر بە سیاسەتی نەوت و برەودان بە پیشەسازی کردنی گازی سروشتی کوردستان وەک لۆبیەکی نوێ بۆ پەرێنەوەی سیستەمی فیدرالی لە هەرێمی کوردسان  بۆ لوتەکەیەکی بڵنتر لە بتەوکردنی کیانی کوردی لە ناوچەکەدا بە پشگیری ئیسرائیل بەپلە یەک و پاشان ئەمریکا. 

بۆیە بریاری دەرکردنی  لێسەندنەوەی دەستەڵات هەرێم لە پیشخستن و سەربەخۆی نەوت لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراق ، سەرەتای گۆرانکاریەکی نوێ یە لە ناوچەکەدا، کە بەڕێژەی هەردوو ئەگەری بەهێزبوونی هەرێم  یان لاوازکردنی هەرێم  خۆی دەبینێتەوە.

 ستراتیژیەتی پارتی و بەرێز مەسعوود بارزانی  سەرەڕای جەختکردنی لەسەر رادەست کردنی سەرۆک کۆماری عیراق بە کەسێکی کوردی متمانەکراوی دەروەی جەمسەری پان ئێرانیزم بەلام لەراستیدا  گواستنەوەی قۆناغیکی نوێی بەهێزکردنی هەرێمی کوردستانە لە دەروەی عێراقدا کە ئەمە ئێرانی دووچاری فۆبیای سیاسی کردووە.

  دەبی لەوە تێبگەین بۆ دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و رووبەڕوبوونەوەی خوێناوی کورد و سوپای عێراقی، دادگای فیدراڵی عێراق هیچ پاڵەپەستۆی لەسەر نەکرا لە دەرکردنی بڕیارێکی بەم شیوەیە؟ کەچی ئێستا کرا !!

 ئەوەش هۆکارەکەی روونە کە هەرێم لە سەر لێواری پەڕینەوە و بازدانێکی مێژوویەکی زۆر گەورەبوو چی لەبواری ئابووری یان سیاسی. ئەمە بەمانای ئەوە نیە سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردساتن لە سەرەتاوە پرۆسەیەکی  بێ کەمی کورتی بووە، بەڵکو زۆر  کێشەی قوڵی تێدابووە، بەڵام ئەمە ورەقەیەکی ترە و ئەوەی دەیەوێ لەم کاتەدا کارتەکان تێکەڵاوبکات و بیانووی گەندەڵی و کەمکورتیەکانی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت ببەستێتەوە بەوەی کە هۆکارە بۆ لاوازکردنی هەرێم بە بەهێزکردنی دەستەڵات و هەژموونی پان ئێرانیزم بەسەر هەرێمدا ..ئەوە تەنها بیانوێکە بۆ شاردنەوەی خیانەت و تاوانێکی گەورە دژی گەلی کورد.   

 بۆیە هیواکان هەر زیندوون و یاریەکان جارێ لە سەرەتادایە و پێویستە نیشتیمان پەروەران و تیکۆشەر و هاوڵاتیانی کورد ئارام بن و بە ئیرادەی بەهێزەوە چاوەروانی رووداوی نوێبن.
 من پێم وایە شکستی ئەمەریکا لە ناوچەکە لاواز بوونی  هەرێمی کوردستانە هەتا رادەی زۆر خراپ.  کە ئەمەش زۆر دوورە لە پێشبینی هیچ کەس  و بیرمەندی سیاسی یەوە.
 بەلام دەبێ گەلی کورد باش لەوە تێبگات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگه‌رى پان- ئێرانیزمدا  مێژووی زۆر خراپتر لە ئۆکتۆبەر(هەڵبەتە ئەگەر سەربگرێ ئنجا روونتر دەردەکەوێ)، بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەم پرۆسەیە زۆر هێواش هەنگاو دەنێت، بەڵام دڵنیابن هاوپەیمانان هەرگیز نایەڵن هەرێمی کوردستان کە تاکە دۆستی راستەقینەی رۆژئاوایه‌ ئاوا بە سانایی  هەرەس و لاواز بىێت و بکەوێتە ژێر دەستی ئێرانێکی دۆستی ستراتیژی رووسیا. 

تاکە بەرە و جەمسەری بارزانی و پارتی تەنها بەهێزکردنی هەرێمی کوردستانە لەژێر سێبەری پاڵپشتی ئەمەریکاو رۆژئاوادا و هیچی تر...... دڵنیابن ئەگەری قۆناغێکی زۆر زێرین  بەرێوەیە  بەس ئەگەر کورد یه‌كگرتوو بێت.

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.