Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 09:51

58 مین كۆنفرانسی میونشن و دیپلۆماسی سەركەوتوویی كوردستان 

كوردستان ناوەندێكی بەهێزە بۆ بڕیاردان و نیشانەی بەهێزی پێگەی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستانە
100%

ئەمرٍۆ ناوچەكەو  جیهان و عێراق بە كۆمەڵێك كێشە و پرسی زۆر ئاڵۆز و هەستیار گوزەر دەكات ، هەر لە ڕووسیاوە تا ئەفغانستان ، ئینجا ئێران ، سووریا و یەمەن و وڵاتانی عەرەبی و عێراق بەتایبەت لە رووی ئەمینیەوە ، لە  نێوەدا هەرێمی كوردستان وەك كارەكتەرێكی بەهێز و دوورگەیەكی ئاڕام و سەقامگیر و ئینجا لە رووی ئابووری و سیاسی و سەربازییەوە سەنگ و ژمارەیەكی دیار و متمانەپێكراوە هەم لە سەر ئاستی ناوچەكەو ئەوروپا و ئەمەریكا و هەموو جیهان .
بەتایبەت لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بەتایبەت  شەڕی جیهانی تیرۆر و سەرهەڵدانی شەری داعش هەرێمی كوردستان وەك هاوپەیمانێكی متمانەپێكراو و  گرنگ بۆ  وڵاتانی رۆژئاوایی و هەموو جیهان  چەندین جار بە شێوەیەكی فەرمی بانگهێشت و بەشداری كۆبونەوەكانی میونشنی كردووە و لە پەراوێزی كۆبونەوەكانیشدا چەندین كۆبونەوە لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و ئەوروپادا  وڵاتانی ناوچەكە  هەبووە، كە زۆرترینیان بۆ قسەكردن بووە لەسەر هاوكاریی پێشمەرگە و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها رووبەرووبونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش. ئینجا پەیوەندییە سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییەكان لەگەڵ  هەرێمی كوردستان كە لە ناوچەیەكی هەستیار و وەك شوێنی ئاڕام و متمانە پێكراوە  بۆ وڵاتانی ناوچەكە ..
بەشداری شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێم و ڕێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان  لە 58 مین  كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مانای وایە كە هەرێمی كوردستان ناوەندێكی بەهێزە بۆ بڕیاردان و نیشانەی بەهێزی پێگەی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستانە، 
دیدارو كۆبوونەوەكانی شاندی  هەرێمی كوردستان لەگەڵ  سەركردە و وەزیرانی وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا و ناوچەكە  لە كۆنفرانسی  میونشن زۆر گرنگ بوو، بانگهێشتی شاندی هەرێم بۆ ئەو كۆنگرەیە ئەوە نیشان دەدات كە هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی كاریگەرە لە بەرقراركردنی ئاسایشی ناوچەكەو جیهان و هەروەها لە رووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و خاوەن پێگە و ژمارەیەكی دیارە لەناوچەیەكی پر كێشە و ئاڵۆزدا ، هەروەها وڵاتانی جیهان دان بەوە دادەنێن كە هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی هەیە، ئەوەش مانای وایە كە كوردستان ناوەندێكی بەهێزە بۆ بڕیاردان، هەروەها ئەو دیدار و كۆبوونەوانەی لە نێوان شاندی حكوومەتی هەرێم و سەركردەی وڵاتانی جیهان كران زۆر گرنگ بوون.
دیپلۆماسیەت بە گشتی بریتیە لە پیشە، چالاكی و شارەزایی بەڕیوەبردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان كە بە گشتی لەلایەن نوێنەری ئەو وڵاتان لەدرەرەوە ئەنجام دەدرێت.ئەو سەقامگێریی و سەقا ئاڕامەی هەرێمی كوردستان بووەتە واجیهەیەك بۆ سەركردە جیهانییەكان و كلیلی سەقامگیریی عێراقە لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئەمنییەوە، هەر لەبەر ئەوەش، هەولێر بووەتە شوێنی سەردانی سەركردە سیاسییەكانی جیهان. لەبەر ئەو ئاسایشەی لە كوردستان هەیە هەمیشە هەولێر لە لیستی سەردانی سەركردەكانی جیهاندایە و ئەگەر سەركردەیەكی سیاسی سەردانی بەغداش بكات دەبێ بانگهێشتی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان بكات، گرنگیی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  وەك خاڵێكی ڕووناكە لەنێو تاریكیی تائیفی و مەزهەبگەری و میلیشیای چەكدار و ئەوانەدا كە لە عێراق هەن. كوردستان هیوای جیهانە بۆ ناوچەكە و وڵاتانی جیهان دەیانەوێت لە ڕێگەی كوردستانەوە نفووزی وڵاتان لە عێراقدا كەم بكەنەوە.
هەرچەندە نەیارانی ئەم قەوارەیە بەهۆی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەتەی كوردستان  تووشی شۆك و سەرسوورمان بوونەتەوە ، ئەوەش وایكردووە چەندین جاری بە سیناریۆی جۆراجۆر هەوڵی ناشرینكردنی سیمای پێشكەوتن و گەشەسەندنەكانمان بكەن ، بەڵام ئەوەی لە سیمای پەیوەندییەكانی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان بە تایبەت هەموو ئەو سەردان و بانگهێشتە فەرمییانە بۆ  هەولێری پایتەختی كوردستان بەتایبەت  بۆ لایی سەرۆك بارزانیی و ئینجا سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان دەبینرێت ، ئاماژەیەكی روون و  كە ئەمرۆ هەرێم  بووتە ژمارەیەكی دیارو بەرچاو و جێگەی متمانە ، لەگەڵ ئەوەی تا بە ئەمڕۆ دەوڵەتێكی سەربەخۆ نییە ، بەڵام هاوشێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە سیاسی،دیپلۆماسی و ئابووری لێدەكرێت.
هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لەسەر رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە لە رابردوو و ئێستایش بكەین ، ئەوا راستییەكمان بۆ دەردەكەوێت كە وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش سەرسامن بە شێوازی حكومڕانی و دەوڵەتداری سەركردایەتیی سیاسی كورد و بەتایبەت مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو رووداوەكانی دەوروبەریان ، بەتایبەت لەگەڵ هاوكێشەكان و ڕاگرتنی باڵانس  و ئینجا ئەو سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوەژیانەی گەل و پێكهاتە ئایینە جۆراجۆرەكان لە دەڤەرێكی پر كێشە و مڵمڵانێیدا .
هەروەها دیدار و كۆبوونەوەكانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی و رێزدار مەسروور بارزانیی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان، نیشانەی پێگەی بەهێزی دیبلۆماسی هەرێمی كوردستانە لەناوچەكەدا، پرسی شەڕی تیرۆریستانی داعش و بەهێزی هێزی پێشمەرگە و پرسی گرنگی سیاسی و ئابووری ناوچەكە و عێراقن ، چونكە ئەمرۆ كورد چووەتە قۆناغێكی نوێ و كەس ناتوانێت پەراوێز بخات، بەتایبەتی پاش ئەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆری كرد و توانی گەورەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی لەناو ببات، كە مەترسی بوو بۆ سەر هەموو جیهان، هەروەها رۆڵ و پێگەیەكی كوردستان كە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیان و هەروەها لە رووی ئابووری و سیاسیەوە دەیبنێت ، بووتە هۆی جێگەی ئەوەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بە بایەخەوە بروانە پێگەی هەرێمی كوردستان .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.