Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:50

ڕادەستکردنی مەلەفی نەوت لە مالکی و عەبادیەوە تا دادگای باڵای فیدڕالی عێراق!

بەھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش وای کرد عێراق بە پیلانی وڵاتێکی ھەرێمی ھێزی «حشدی شعبی» دابمەزرێنن
ھۆگر نێروەیی
100%


کاتی خۆی کاک نێچیرڤان بارزانی، کە سەرۆکی حکومەت بوو کە کارکرا لەسەر ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، تا مەلەفی نەوت بەدەست کوردەوە بێت، 
لە ناوخۆ ڕەخنەی زۆری لێ گیرا و دژایەتی زۆریشی کرا، عێراقیش بەپشتگیری وڵاتانی ھەرێمێ ھەتا ئێستاش ھەموو پیلان و ڕێگایەک بەکاردەھێنن بۆ ئەوەی ئەم کارتە لەدەست کورد دەربھێنن، کۆتایی بە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بھێنن، چونکە ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی ھەبوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگەکەی بەھێزتر دەبوو لای جیھان، گەیشت بوو بەوەی زۆر کەس دەیان وت عێراق سەر بەھەرێمی کوردستانە نەک بە پێچەوانەوە.

* سەرەتا «مالکی و بودجە» 

لەساڵی 2012، بەغدا بەئاشکرا نیەتی شۆڤێنی خۆیان دەرخست بەرامبەر ھەرێمی کوردستان، کە ووتیان بودجەی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە ڕادەستکردنی چەک و پێشمەرگەیە، بۆ ئەوەی ھیچ شتێک بەدەست کوردەوە نەمێنێت و بتوانن کۆتایی بە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بھێنن.
کە ئەم پیلانەیان سەری نەگرت، بۆ ڕادەست بونی ھەرێم بە عێراق، بەبڕیارێکی شەخسی مالکی بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی، کەسەرکردایەتی کورد پێش وەختە لەنیەتی شۆڤێنی بەغدا تێگەیشت بوون دەستیان کرد بەدەرھێنانی نەوت و فرۆشتنی لە بەندەرەکانی جیھان بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی بتوانن بودجە دابین بکەن و بەرگری لەدەستکەوتەکان و قەوارەکە بکەن، ئەمە وای کرد برینی وڵاتە داگیرکارەکان قولتر بکەن کە کارتێکی بەھێزتر کەوتە دەست کوردەوە. کەلەجیھانی ئەمڕۆدا گرنگترین کارتە. 

*«مالکی و داعش»

لەگەڵ بڕینی بودجە و قوتی خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی بە ئامانجەکە بگەن، داعش «موسل»ی بە کەمتر لە 24 کاتژمێر گرتە دەست، بە پیلانێکی پێش وەختەی وڵاتێکی ھەرێمی کە مالکی کارەکتەرەکەیان بوو، چەکی دوو فرقەی عەسکەری بۆ داعش بەجێ ھێشت و پڕ چەک کران، داعش سەرەتا شەڕی کوردی نەدەکرد نزیک بون دەست بگرن بەسەر بەغدای پایتەختی عێراق، بەبڕیارێکی لەناکاو ئاراستەی شەڕیان گۆڕی بەرەو ھەرێم و داگیرکردنی خاکی کوردستان، بەغدا و وڵاتانی ھەرێمی ھیوای زۆریان لەسەر داعش ھەڵچنی بوو کە کۆتایی بە ئەزمون و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بھێنێت، بەڵام بۆ یەکەم جار پێشمەرگە قارەمانەکان ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند گەورەترین جەنگی سەدەی 21ی بردەوە، خاکی کوردستان بەناوچە دابڕێنراوەکانەوەش کەوتە دەست پێشمەرگە.

*«پێشمەرگە و حشدی شعبی» 

بەھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش وای کرد عێراق بە پیلانی وڵاتێکی ھەرێمی ھێزی «حشدی شعبی» دابمەزرێنن بۆ ئەوەی سنورێک دابنێن بۆ پێگە و بەھێزی ھەرێم، چونکە ھەر چەنێک ھەرێم بەھێزدەبوو زیانی بۆ ئەوان دەبوو، پیلانی ئەوەیان دانابوو دوای کۆتایی ھێنانی داعش ھێرش بکەنە سەر ھەرێمی کوردستان، داعش ئەو ھێزەی کە نیوەی سوپای عێراقی ئیفلیج کردبوو بەڵام لە زۆربەی شارەکان وەکو حەویجە کەسەنتەری داعش بوو لە عێراق بەبێ شەڕ ڕادەستی عێراق کران، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیە بوو کەکاری ئەوان بەداعش کۆتایی ھاتبوو، پیلانی ئەوان بە داعش سەری نەگرت و کۆتایان بە داعش ھێنا لە عێراق.

*«عەبادی و ڕیفراندۆم» 

وڵاتانی ھەرێمی دوای ڕیفراندۆمی کوردستان بە
پیلانێکی پێش وەختە کە ڕیفراندۆم تەنھا وای کرد پیلانەکە خێراتر جێبەجێ بکەن، «کە عەبادی کارەکتەری سەرەکیان
بوو بە ھاوکاری چەندین ھێزی ناوخۆی کوردستان کە ئەڵقەی گوێیانن، بەئەبرامزی ئەمریکی و حزب اللە لبنانی بەشداری کارای ھێزی پاسدارانی ئێرانی » بە ھەموو ھێزەوە ھێرشیان کردە سەر ھەرێمی کوردستان بۆ سڕینەوەی کوردستان لەسەر نەخشەی جیھان دەست گرتن بەسەر ھەموو پاڵاوگە نەوتیەکان و گەیشتن بە فیشخابور بەڵام لەپردێ و سحێلا پێشمەرگە قارەمانەکان پیلانی ئەوانیان لە گۆڕنا بەرگری لەمانەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و نەژادی نەتەوەی کورد کرا.

*«پەکەکە و یەکێتی بەگروپی پازدەوە» 

‏‎دوای ئەوەی ھیچ پیلانێکی بەغدا و وڵاتانی ھەرێمی سەری نەگرت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بەڕێگای کارەکتەرەکانی خۆیان دەیانەویست پیلانەکەیان سەربگرێت، لەلایەکەوە پەکەکە شەڕ بەھەرێم دەفرۆشت بۆڕی نەوتی ھەرێم دەتەقاندەوە، پێشمەرگە شەھید دەکردن، لە بەغداش گروپێک خۆیان ناونابوو بە «گروپی 15» کە لە ھەموو حیزبەکانی کوردی پێکھاتوبون، ھەموو فشارێکیان دەکرد بۆ ئەوەی مەلەفی نەوت لەدەست کورد دەربھێنن، لەو لاش ھاوسەرۆکی یەکێتی ووتی دەبێت مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت! ئەمانە ھەمویان یەک پیلانیان ھەبوو، خۆیان وا دەردەخست کەلەخەمی بژێوی خەڵک و دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانن، بەڵام لە ڕاستی دا دەیانەویست لەسەر حسابی خەڵک بۆ درێژە پێدانی پیلانی وڵاتانی ھەرێمی و شۆڤێنیەکانی عێراق کارتی مەلەفی نەوت لە دەست کورد دەربھێنن کۆتایی بە قەوارە و ئەزمون و ھەموو دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان بھێنن، کە ئەوەش سەرنەگرت زۆربەی ئەوانەی نەیارانی ھەرێمی کورستان بوون ئاوت کران لەبەغدا بەسزای گەل گەیشتن. 

ئێستاش، دادگای باڵای فیدڕالی عێراق، فروشتنی نەوت و غاز لەلایەن ھەرێمی کوردستان بە نادەستوری لەقەڵەم دەدات، لە ڕاستیدا ئەوە بڕیارەکانی دادگای عێراق نادەستوری و نایاسایین، بەتەواوی سەربەخۆی خۆی لەدەست داوە، فشاری دەرەکی لە سەر زاڵە، بەھەوەسی وڵاتانی ھەرێمی بڕیار دەدات نەک بەبڕیاری خۆی، کە ئێستا دادگای باڵای فیدڕالی عێراق بووە بەشێک لەو پیلانەی چەندین ساڵە دژی ھەرێمی کوردستان بەکاری دەھێنن، بۆ نەھێشتی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.  

ئەوان دەزانن ئەگەر مەلەفی نەوت بەدەست کوردەوە نەبێت، سبەیی عێراق دەتوانێت لەژێر ناو و  و فشاری موچە ھەرێم ھەڵبوەشێنەوە وەکو پارێزگا بیھێڵنەوە دواتر وێرانی بکەن وەکو پارێزگە و شارەکانی تری خۆیان.
کێشەی عێراق چەند بەرمیلێکی نەوت نیە، ئەوەی لە عێراق زۆرە نەوتە، بەڵکو کێشەی سەرەکی عێراق دەیانەوێت مەلەفی نەوت لەدەستی کورد دەربھێنن، بۆ ئەوەی جارێکی تر بتوانن درێژەپێدەری بەعسیزم بن، بە شێوازێکی تر کورد قڕبکەن و برسی بکەن و ئەنفالی بکەن و لەناوی بەرن .
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.