Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 17:53

ئەو فیشەکەی نەتەقێندرا

پێشتر کورد تێگەیشت لە کۆتاییدا دەبێ لە جەنگی دژ بەداعش پێشوەختە دەستکەوتێکی ھەبێت
ته‌نیا كوردی
100%

عێراق بەرگی قەیرانێکی سەختی پۆشیوە، ئێرانیش دەمێکە و تورکیاش لە دەسپێکدایە، ئەمە یاسای پۆشینی بەرگی قەیرانە، کە کۆی گشتی ئەم قەیرانە لە ناوەندێکی جیھانییەوە نەخشەکەی بۆ کێشراوە و ئامانج لێی نەخشەی سایکس-پیکۆیە، کە رەنگە لە کاتی بەشینەوەی دەستکەوتی داعش گەمەی ئەم پۆشینەی قەیران رونتر بێت لە شێوەی ئابووری، سەربازیی، جیوگرافی و، قۆناغ دوای قۆناغ لەم وڵاتانە قەیران لە دوای قەیران لەدایک دەبێ.

عێراق لە دابەشکردنی میراتی داعشدا ھیچ سوودی نەبینی، سووریایش ھەروا، لە کۆتاییدا ئێران و تورکیاش دەسکەوتی دابەشکردنی میراتی داعشیان بەرناکەوێ، بەڵام کورد لە سووریادا دەکرێ بە قەوارەیەک و ئەمەش یەکەم دەستکەوتی دابەشکردنی میراتی داعشە لە ناوچەکەدا کە کورد تێیدا سوودمەند دەبێت.

کورد لە تێکشکاندنی داعشدا دوو دەستکەوتی بەدەستھێنا...

یەکەم، پێشمەرگە وەک ھێزی ئاشتی پارێز کەوتە نێو چوارچێوەی ھاوپەیمانی دەولی لە پرۆسەیەکی درێژخایەندا دەمێنێتەوە بۆ پارێزگاری لە خۆی و گەورەبوونی پێگەی ھەرێم لە ناوچەکەدا، بەومەرجەی کە پێشمەرگە بەتەواوی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەگە رێکبخرێتەوە و چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و پارتی و یەکێتی پابەندی ئەم چاکسازییە بن.

دووەم، ریفراندۆم، کە پێشتر کورد تێگەیشت لە کۆتاییدا دەبێ لە جەنگی دژ بەداعش پێشوەختە دەستکەوتێکی ھەبێت، ئەگەر بۆ ئێستاش نەبێ بۆ داھاتوو کورد تموحی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەیان کرد و ویستی کورد لە ناوچەکە پێشوەختە زانراو بێت.

ئێستا....

ئەوانەی وێنای عێراقێکی بەدەر لە تێگەو نفووزی کوردیان دەکرد لە تاو  بچوکبوونەوەی عێراقدا دەڵێن قەوارەی ھەرێم لە نێو دەچێ، بەڵێ ئێمەش دەڵێن قەوارەی ھەرێم نامێنێ بەڵام چۆن، قەوارەکە پێگەی گەورەتر لە ھەرێم دەبێ،  ھەرێم دەتوانێ بەسەر ئەم دۆخەی ئێستا کە بەکاتی ھەیە سەرکەوێ، بەمەرجێک ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی، لە ھەمانکاتیشدا ھێزە سیاسییەکان بتوانن بەتەواوی شانبدەنە بەرپرسیارێتی حوکمڕانی و سیستەمی دادوەری بەھێزبکەن و بتوانن بەھای ئازادی بپارێزن و ئیدارەدانی مەلەفی ئابووری شەفاف کەن  و ھەروەھا گەندەڵی نەھێڵن، لە ھەمانکاتیشدا بەرنامەیەکی روون بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان بکێشن.

ئەو فیشەکەی نەتەقێندرا...

لەم ساڵانەدا پرۆگرامی زۆر ھەبوون، بۆ تەقاندنی دۆخێک لە نێو ھەرێمدا، لێکترازانی پێواندی یەکێتی و پارتی و ھێزە سیاسییەکان، جوڵەی سەربازی، بەڵام بیریان چوو کە ئەم ھێڵانە سنووری پێشوەختەی دوای دەستکەوتی جەنگی داعشن، ھەرێم بۆ سووریا، ھەرێم بۆ تورکیا، ھەرێم بۆ عێراق، ھەرێم بۆ ئێران، ئەمە ئەم ناوەندەیە کە بەگوێرەی گەمەی ستاندار پارێزراون، نەوەک گەمەی لۆکالی چەند ھێزێک، چونکە ئەم ناوەندە رەسمکردنی لە نێو تابلۆی ناوچەکە جێگیرە، بۆیە ئەمانەی خەون بە لەباربردنی دەبەن و ویستیان کورد بچێتەوا قۆناغی شەڕی یەکتر ئەمە رووی نەدا، چونکە ھەمیشە لە گەمەی ستاندار نەگەیشتوون، بۆیە تا کورد بۆ بازنەی کۆدەنگی بگەڕێتەوە و یەکگرتوو بێت،  ھەرگیز فیشەکێک ناتوانێ لە لولەی ناوچەکە بە ڕووی سڕینەوەی پێگەی ھەرێم بتەقێ.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.