راگەیاندنی نەمانی رێکەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی هاوکێشەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەباتە قۆناغێکی نوێ کە پێویستی بە رێکەوتنی نوێ و داڕشتنەوەی شێوازی حوکمڕانی هەیە، ئەوەی مەحمود محەمەد رایگەیاند هەڵوێستی پارتیە بۆ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێڕاق، نامەیەکی کراوەش بوو بۆ یەکێتی کە تێیدا هێلی گشتی دانیشتنی داهاتووی نێوانیان کێشاوە، لە یەکلایی کردنەوەی هەلوێستی پارتی لە سەر پرسی سەرۆک کۆمار و بەشینەوەی پۆستەکانی دیکەی فیدڕالی.
یەکێتی لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی پارتی کە لەسەر زاری مەحمود محەمەد گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیەوە راگەیاندراوە، سێ رێگای لە پێشە، یەکەمیان وەک هەڵبژاردنی پێشوو بە رێکەوتن لەگەڵ زۆرینەی شیعە پۆستەکە وەرگرێتەوە، کەو ئەوجارەیان زەحمەتە ئەوەی بۆ بچێتە سەرێ. دووەمیان، رادەستکردنی پۆستەکەیە بە سوونە کە دڵخوازی پۆستەکەن تەنها بۆ ئەوەی بۆ پارتی نەبێت. سێیەمیان، رێکەوتنە لەگەڵ پارتی بە دانانی بەربژێرێکی پارتی یان بەربژێرێکی یەکێتی بە دڵی پارتی کە بۆ ئەوەیان یەکێتی ئامادەیە چ لەبەرامبەر بداتە پارتی.
یەکێتی کە بە دەست کێشەی قووڵی ناوخۆیی دەناڵێنێ و لە جوگرافیای قەڵەمڕەوی تەقلیدی خۆی لە پاشەکشێ دایە، هەروەها نەیتوانیوە پەیوەندیەکی ساغلەم لە سەر ئاستی کوردستان و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش بپارێزێ، بەڵکو بەردەوام لە سەر هەموو ئەو ئاستانەوە نیشانەی پرسیاری لەسەرە، ئەوەش پێگەکەی لەقۆک کردیە و زەحمەتیش بە بەردەوامبوون لەسەر هەمان رێچکە و سیاسەت بتوانێ گۆڕانێکی ئیجابی بە ئاراستەی خۆبەهێزکردنەوە بکات.
دوای رێکەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی
یەکێتی لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی پارتی سێ رێگای لە پێشە
100%