Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 09:53

پێشمەرگە پیلانی دوژمنان و تیرۆریستان تێکدەشکێنێت 

ئەم گۆڕانكاریه لە لە ئاراستەی پەلامارەكانی تیرۆرستانی داعش‌ لە هەموو میحورەكان  بێ پیلان و نەخشە نیە
100%

دوژمنانی كوردوكوردستان هەمیشە و بە هەموو توانایەكەوە بەردەوامن و لە هەوڵی وەشاندنی گورزی كوشندەن لە  قەوارەی هەرێمی كوردستان و گشت دەستكەوتەكانی ئیتر  بە هەر جۆرێك بێت هەر لە پیلانگێری هەرێمایەتی، ناوخۆیی بە سیناریۆی جۆراجۆر بگرە تا بەكارهێنانی تیرۆریست ، میلیشا و گەمارۆدان كە بە یەك ئاڕاستە لێدانی پێگەی گەلی كورد وهەرێمی كوردستانە و دەبێت زۆر ژیرانە مامەڵە بكەین .

لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، رێكخراویی  تیرۆریستی داعش ، كە نەك تەنها مەترسی بوو بۆ سەر  كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەڵكو بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتیی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیی بە چەكی دەستی و ئیرادەی پۆڵایینی ئوستوورەی ئەو دوژمنە گەورەیە تێكبشكێنێت و مێژووییەكی پر سەوەری و شانازی تۆماڕ بكات .

 ئەو سەركەوتنە گەورانە ، دوژمنان و داگیركەرانی تووشی شۆك وهیستریا كرد ،ئەوانەی دوێنی بە هەموو تواناوە و بەدرێژایی مێژوو هەموو ناوێكی خراپیان لە سەر پێشمەرگە و نەتەوەكەی هەڵبەستیبوو .

بۆیە، دوژمنان بە رێكخراویی تیرۆریستی داعشیشەوە نەوەستان و وەك بینرا دروستكردنی ئەو میلیشایانەی كە دواتر ناوی حەشد یان لێننرا، بەهەمان شێوەی داعش و بە هەموو ئامێری سەربازی بەسیناریۆی چەسپاندنی یاسا پەڵاماری كورد وكوردستانیان دا و هەوڵی سڕینەوەی دەستكەوتەكان و كیانی كوردستانیان دا ، لەمەشەدا ، شكستخواردبوون و خۆیان لە چیایی سەركێش وپۆڵایینی پێشمەرگە دا و ریسوابوون .

بۆیە، دوای چەند ساڵ هەرچەندە سەركردایەتی سیاسی كوردستان چەندین جار هۆشداری لە خۆرێكخستنەوەی پاشماوەی داعش و بەهێزبوونەوەیان بین ، بەڵام  نە وڵاتان و نە دەسەڵاتدارانی عێراق  ئەو مەترسیانەیان بە جددی وەرنەگڕت ، تا ئەوەش رۆژ بە رۆژ داعش خۆی بەهێز كردەوە و پەڵامارە تیرۆریستەكانی بە شێوازی جۆراجۆر دەستپێكردەوە بەتایبەت لە ماوەی لەماوەی رابردوو  داعش ئاراستەی هیرش و پەلامارەكانی گۆڕیوە بۆ سەر هیزی پێشمەرگەی كوردستان لە گشت میحورەكان و هێڵەكانی تەماس و بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە بۆ شایی ئەمنی بە هۆی هەڵەی میلیشاكان و سوپای عێراق لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 دروست بوون  و بوونە شوێنی حەشارگەی داعش و میلیشا لە یاسا دەرچووەكان  مووشەكبارانكردنی هەرێم و بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوان بۆ پەڵاماردانی كوردستان  .بۆیە،  ئەم گۆڕانكاریه لە لە ئاراستەی پەلامارەكانی تیرۆرستانی داعش‌ لە هەموو میحورەكان  بێ پیلان و نەخشە نیە , چونكە هیرشەكان نەك ناوچەكەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیان تێپەڕاندووە بەڵكۆ لە ئێستادا لەسنوری پیشمەرگە و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە و زیانی گەورەی گەیاندوە.


بۆیە، دوای هەموو ئەو  سیناریۆ و ئاژاوەگێریانەی چەند مانگی رابردوو ، بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان ، ئەم پەڵاماردان و جموجوڵانەی رێكخراویی تیرۆریستی داعش بەم جۆر و قەبارەیە نابیت وەك پەڵاماردانێكی ئاسایی  وەربگیرێت، شكستی لایەنە شیعییەكان ئاماژەی رێگە خۆشكردنە بۆ رێكخراویی تیرۆریستی داعش و بۆ ئامانجی گوزروەشاندن لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت  لەئیستادا داعش توانای شەڕی بەرەی نیە و شەڕی پارتیزانی ئەنجام دەدات . 

هەمووئەو هەوڵانە تەنها ڕێگەخۆشكردن بۆ داعش و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان نین ن بەڵكۆ پیلانگێرییەكی دیكەی شۆڤێنیی و هەرێمایەتیی و ئەو لایەن و گروپە میلیشاییانەی عێراقن كە لە رابردووش سڕینەوەی هەرێمی كوردستان و دەركردنی یەكجاری كوردە لە ناوچەكەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا پرۆسەیەكی نوێی بە عەرەبكردنە و ڕیشەكێشكردنی مۆڕكی كوردانەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە زێهێنەتی خۆسەپاندن و دەستكەوتی دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان .

بۆیە، هەموو ئەو پیلان و نەخشانەی دژ بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت زۆربوونی پەڵامارە تیرۆریستەكانی داعش ، دەخوازێت ،  سەركردایەتیی سیاسی كوردستان گشت هەوڵەكانی لەڕێگەی بەرنامە و پلانی ستراتیژی دژی تیرۆریستانی داعش ڕێكاری توند بۆ بەڕپەرچدانەوەیان بگڕینەبەر و دەبێ‌ گوشارەكان لە سەر بەغدا لە رێگەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی چڕ بكڕێنەوە تا كۆتایی بەو ئەو بۆشاییە ئەمنییە بێت و بەخێرایی ئۆپراسیۆن بۆ لەناوبردنی  حەشارگە و مۆڵگەی تیرۆریستان و میلیشا لە یاسا دەرچووەكان ئەنجام بدرێت و ئامێر وكەلوپەلی سەربازی پێشكەوتوو و چاودێری ورد بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دابین بكرێت ـ تا چیتر  تیرۆریستان و دوژمنان نەتوانن پەڵاماری خەڵكی ئەو ناوچانە و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بدرێت .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.