Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 22:01

بۆچی عێراق نایەوێت کوردستان بەشدار بێت لە ئێکسپۆ دوبەی

دەسەڵاتدارانی عێراق نایانەوێت گەشتیاران و وڵاتانی بەشدار و تایبەت ئیمارات پێشکەوتن و ئاوەدانی و سروشتی جوانی کوردستان ببینن
100%

بۆماوەی چەند ڕۆژێک بۆ ڕووماڵکردنی کار و چالاکییەکانی پێشانگای ئێکسپۆ دوبەی سەردانی وڵاتی ئیماراتم کرد، ئێکسپۆی ئەمساڵ لە شاری دوبەی بە ئامادەبوونی 192 وڵات کە لەنێویاندا عێراقیش بەشدارە بەڕێوەدەچێت.

ژووری عێراق کە چوار ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجکراوە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە هەزار مەتر بنیادنراوە، کاتێک لە ژوورەکە نزیکبوومەوە بەو ئومێدە چووم کە دیمەنی سروشتی جوانی کوردستان و شوێنە گەشتیاری و تایبەت شاری هەولێر ببینم کە لای زۆربەی عێراقییەکان پێی دەگووترێت اربیل الجنە.

چیم بینی لە ژووری عێراق؟

هەر لەسەرەتای چوونە نێو ژووری عێراق بە شاشە سکرین دەستپێدەکات تا ڕێڕەوی زیاتر لە 10 مەتر کەتێیدا وێنەی ئاڵای عێراق و ڤیدیۆی دیجلە و فورات و چەند ناوچەیەکی مێژوویی شارەکانی عێراقی لەسەر نمایشکراوە، وەک ئەوەی کوردستان لەسەر نەخشەی عێراق نەبێت، لە کاتێکدا بەشێکی زۆری خاکی نەخشەی عێراق خاکی کوردستانە.

کاتێک لە سەرپەرشتیاری ژوورەکەم پرسی بۆچی هیچ شوێنێکی کوردستان نابینم؟ لە وەڵامدا گووتی من تەنیا فەرمان جێبەجێ دەکەم بۆیە لەدەسەڵاتی من نییە و پەیوەندی بە منەوە نییە.

ئەوەی بۆ من ڕوون بووەووە ئەوە بوو کە عێراقییەکان یاخود بڵێین دەسەڵاتدارانی عێراق نایانەوێت گەشتیاران و وڵاتانی بەشدار و تایبەت ئیمارات پێشکەوتن و ئاوەدانی و سروشتی جوانی کوردستان ببینن، بێ ئاگا لەوەی زۆربەی زۆری وڵاتان ئاشنان بە کلتوور و داب و نەریتی کورد و کوردستانیان.


دەسەڵاتدارانی عێراق نایانەوێت گەشتیاران و وڵاتانی بەشدار و تایبەت ئیمارات پێشکەوتن و ئاوەدانی و سروشتی جوانی کوردستان ببینن
 

ئابووری

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.