Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 23:57

پارتی و مێژووی سەرکەوتن

ئەگەر بگڕێنەوە بۆ شۆڕشەکانی خەباتی کوردایەتی دەبینین ئەیلولی مەزن وەک خەباتێک له پێناو بەدەستهێنانی مافی کورد پێشەنگ و (ئەیکۆنی) هەموو شۆڕشەکانی کورد بووە
یونس حه‌مه‌د
100%

ساڵی 1946 بەسەرپەرشتی و ڕێنمایی باوکی ڕووحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر، یەکێک له گەورەترین پارتی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایک بوو، هەل و مەرجی ئەو کاتی جیهان بەشێوەیەکی گشتی لە حاڵەتێکی دژوار و پڕ ترس و دڵە ڕاوکی گووزەری دەکرد، ئەویش به هۆکاری ئەوەی له مێژ نەبوو جەنگی جیهانی دووەم به کۆتا هاتبوو ، هاوپەیمانان سەرکەوتنیان لەم جەنگە خوێناوییەدا بەدەست هێنابوو. 

جالێرەدا گەلی کوردیش وەك هەر گەلێکی دیکەی ئەم جیهانه بێ بەش نەبوو له ماڵوێرانی ، چونکه ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست که کوردستان بەشێکه لێی کەوته بەر شاڵاو و ترس ، بەڵام کورد سڵی نەکرد و ئەوەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا وەك بڵێی بۆ جەماوەر دامەزراندنی پارتی لەدایکبوونی کوردایەتی بوو، هۆکار زۆربوون که جەماوەر هەر زوو متمانەیان دایه ئەو پارتیەی که ڕابەرەکەی کەسایەتیەکی مێژووی لەبەرچاوان دەبینرا ئەویش کەسایەتی وسیمبوول مستەفا بارزانی له 1946وە تا ئێستا به هۆی سیاسەتی نەرم  و حەکیمانەدا پارتی توانیویەتی ببێتە نیشانەیەکی زیندوو ئاماژە و حیسابی بۆ بکرێت .

 ئەگەر بگڕێنەوە بۆ شۆڕشەکانی خەباتی کوردایەتی دەبینین ئەیلولی مەزن وەک خەباتێک له پێناو بەدەستهێنانی مافی کورد پێشەنگ و (ئەیکۆنی) هەموو شۆڕشەکانی کورد بووە، ئەم شۆڕشە بووە قەڵغان بۆ پاراستنی کورد و خەباتی کوردستان .

پارتی بڕیار دەدات بۆیە جەماوەر متمانەی پێیەتی هەر کات پارتی دیموکراتی کوردستان داوایەک بکات دەبێت بێتە دی ، ئەگەر ئەو داوایه بۆ ماوەیەکیش دوابکەوێت ، بەڵام دواجار هەر دێتە دی و هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر متمانەیان بۆی دەبێت  هەڵبژاردنەکان بۆ هەموو کات و ساتدا سەنگی مەحەکه بۆ نیشاندانی ئاستی جەماوەر بۆیە دەبینین پارتی هەمیشە و بەردەوام ، هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن پلەی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت و هەر جارەش جەماوەر متمانەی تەواو دەداته پارتەکەی که ڕێڕەوی ڕاستەقینەی کوردایەتی گرتۆتەبەر .
 پارتی و ڕێبازی بارزانی زۆر ژیرانه لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکان هەنگاوی کردەیی دەنێت و هەرچ بزانرێت بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستانی به سوودە پارتی لێی نزیک دەبێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدات،سەرەتا بە ئۆتۆنۆمی کە پارتی بەدەستی هێنا ، فیدڕالیزم پارتی و بارزانی خاوەنەکەی بوو ، ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان که جیهانی هەژاند پارتی و بارزانی خاوەنی بوون ، ئەمانە وچەندین دەستکەوتی دیکه بۆ گەلی کوردستان پارتی بەدەستی هێناوە بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیایه که سەرکەوتن بەدەست دێنێت ، سیاسەتی حەکیمه و سەرۆکەکەی خاوەن ئەزموونه ، جەماوەرەکەشی به دڵەوە لەگەڵێەتی بۆیە له 10/10/2021 ئەمجارەشیان پارتی پێشڕەو و سەرکەوتووە ، ئەو پارتەی کوردستان که پەیامی کوردایەتی پێیە و تەنیا هەوڵ بۆ پرسی گەلەکەی دەدات و ئەجیندای کورد و کوردستان جێ بە جێ دەکات .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.