Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 22:02

بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێزبوونی کورد وکوردستان..

لە ڕۆژی دەنگدان بیر لەوە بكەنەوە كە پێویستە كار بكەین بۆ بەهێزكردنی پێگەی گەلی كوردستان
100%

پارتی هەمیشە بە مێژوویەكی پڕشكۆوە لەمەیداندابووە و خاوەن دەستكەوتە پر سەروەری  و شانازییەكانی گەلەكەمانە، تاكە حیزبە كە بە شێوەیەكی خەمخۆری بیر لە ئایندەی و مافی ڕەوای گەلەكەمان دەكاتەوە، هەر بۆیە پارتییە سازش لەسەر مافی گەلی كورد ناكات، و توانیویەتی كورد بە دنیا بناسێنێت.

چەندین ساڵە بەغدا ھەوڵی لەناوبردنی دەستكەوت و قەوارەی ھەرێم دەدات تەنانەت پەناشی بردە بەر بڕینی قووتی خەڵكی بەش مەینەتی ھەرێمی كوردستانی، خۆش بەختانە بەهۆی ئەوەی پارتی بەھێز بووە ڕێگەی نەداوە هیژ لایەنێك و هێزێكی میلیشا ببنە مەترسی و كوردستانی لە ھەموو قەیرانەكان ڕزگار كردووە لە لەنگەری ئارامی كشتییەكەی ڕاگرتووە.
پارتی و سەرۆك بارزانییە كە داكۆكی كاری سەرەختی گەلی كوردن و هەر ئەوانیشن كە زامنی پاراستنی میللەتەكەمانن، ئەوان خۆیان بە خزمەتكاری خەڵك دادەنێن و لە خۆبایی نین، بە پێچەوانەوە خۆیان بە خزمەتكاری گەلەكەمان دەزانن.
پارتی ئەوەی كە بووەتە هۆی ئەوەی كە بە گەورەیی بمێنێتەوە و هەمیشە گەورەتربێت ئامانجی گەورەی بۆ تێكۆشان بووە بۆ خزمەتی گەلی كوردستان، پارتی قبووڵیش ناكات كەس هێرش بكاتە سەر كورد و كوردستان، هەر ئەوەشە وایكردووە، كە خەڵكی كوردستان هەردەم پارتی بە رێبازێكی متمانەپێكراو بزانن.
پێویستە خەڵكی كوردستان زۆر بەهۆشیارییانەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵبژاردن بكات، لە ڕۆژی دەنگدان بیر لەوە بكەنەوە كە پێویستە كار بكەین بۆ بەهێزكردنی پێگەی گەلی كوردستان،  مێژووی دوورو نزیكمان لە عێراقدا ئەوەی بۆ دەرخستین كە هەرگیز دەسەڵاتێك نەبووە لەم وڵاتەدا باوەڕی بە هاوبەشی و پێكەوەژیانی یەكسانی هەبێت بۆ هەموو پێكهاتە جیاوازەكان، هەر بۆیە دەبێت خۆمان تێبكۆشین لە پێناو بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلەكەمان،
پارتی خاوەن مێژوویەكی پاكو پرشكۆیە و مێژووی پارتی پڕیەتی لە سەروەری و دەستكەوتی نەتەوەییە، هەمیشە خەباتی لە پێناو یەكسانی و دادپەروەری و ئاشتی و پێكەوەیی كردوە بەبێ جیاوازی، پارتێكە خیانەت لە خاك و ووڵاتەكەی ناكات بەردەوام تێدەكۆشێت بۆ ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەكەیەتی.
بۆیە،دەنگدان به كاندیدانی پارتی، ده نگدانه به مێژووی پڕ سەروەری وكوردایەتی، دەنگدانه بەخەباتێكی نەپساوه له پێناو ئازادی و سەربەخۆیی، دەنگدانه بۆ ئەوەی سەنگ وپێگەی كورد لە عێراق بەهێزتر بێت چونكە به هێزبوونی پارتی واته بەهێزبوونی كورد.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.