Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:28

بۆچی پارتی بەهێزەو هەرگیز ناکەوێ! 

خەیاڵ نییەو ڕاستیەکی زانستی و گەردونییە 
100%

نهێنیەکانی جولەی هەسارەکان لەم گەردونە گەورەدا ، چەندین ئاماژەی پڕ واتاو گرنگ و بەهادارمان بۆ ئاشکرا دەکەن کە مرۆڤ لێیان بێ ئاگایە "پارتی وەك حزبێکی سیاسی و شۆڕشگێری کوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ بێ وەستان بەردەوام بووە لە خەبات و تیکۆشان بۆ بەدیهێنانی مافە زەوتکراوەکانی گەلی کوردو بەرجەستە کردنی ئازادی و مافە دیموکراسیەکان تا ئێرە هەموومان دەیزانین ، بەڵام نهێنی لە چی دایە کە پارتی هەر بە هێزو دەسەڵات و تواناو بوێری ماوەتەوەو دەمێنێتەوە !؟

خەیاڵ نیەو ڕاستیەکی زانستی و گەردونیە 

ئەم پارتە لە بەرواری ۱٦ی٨ی۱۹٤٦ دامەزراوە ، واتە دەبێتە بورجی شێر لە توخمی ئاگری ، چونکە کاتی دامەزراندنی (خۆر) لە بورجی شێر بووە واتە ئازایەتی و هێزو تواناو دادپەروەری کە هەمیشە (شێر) ڕەمزی بوێری و پێشڕەوی و چاونەترسی بووە ، واتە بەدەستهێنانی مافەکان بە ماندویەتی و بوێری و بەردەوامی ، لە کاتێکدا هەرچی ناحەزانن وەك ڕێوی و چەقەڵەکان بەدەوری شێرەوەن پێی ناگەن و ڕقیان لێیەتی و توانای ڕوبەروبونەوەشیان نیەو پیلانگیری و تۆمەت و داو تەڵە دادەنێنەوە بەڵام ئەگەر (شێر) بشکەوێتە هەر تەڵەیەکەوە ، لێی دەردەچێت و هەرگیز ناکەوێ و دووبارە هێزو دەسەڵاتی بۆ دەگەڕێتەوە .

چونکە بورجی شێر لە خشتەی گەردونی واتە (خۆر) ئەگەرچی هەر بورجێك لە ژێر کاریگەری هەسارەیەکە ، بەڵام (بورجی شێر) هەسارەکەی خۆرە ، خۆر واتە هێزو تواناو ڕووناکی و گەرمی خۆر واتە ژیان ، واتە نوێبونەوەو چاڵاکی ، خۆر بە گەرمی و یەکسانی تیشکەکانی دەداتە سروشت ، بەڵام ئاخۆ سروشت تا چەند دەتوانێت سود لەو تیشکانە بە پێی پێوست وەرگرێت بەڵی پارتی بە یەکسانی و دادپەروەرانە خزمەت بە سەرجەم خەڵکی کوردستان پێشکەش دەکات و بەرگریشیان لێ دەکات بەڵام ڕێگری و کۆسپ‌ بۆی دروست دەکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی نەتوانن وەك پێویست سودی لێ ببینن ...


بەهێزی پارتی لەوەدایە کە هەمیشە ئەو لەبەرەی حەق و ڕاستی و بوێریە بەڵام ئەوانی تر هەموویان لەبەرەی دژ بە پارتین و بەڵام نەیانتوانیووە ناشتوانن کە ببنە پارسەنگی هێز لە بەرامبەریدا. (شێر) لە هەر  ئاوڕدانەوەیەکیدا هەرچی چەقەڵ و ڕێویەکانی لە دەوریەوەن ڕاودەنێ، تاکو هێزو گەرمی و چاڵاکی خۆر هەبێ پارتیش هەر دەبێت ، بۆیە هەرگیز با هیچ کەس و لایەنێك بیر لە نەمانی پارتی نەکاتەوە ، چونکە ئەو کاتەی خۆر نەمێنێ ئەوا دەمێکە هەسارەکانی تر نەماون ، هەر حزب و لایەنێکیش بیەوێ ڕکەبەری و بەرهەڵستی پارتی بکات پێوستە سەیری ڕۆژی بەرواری دامەزراندنی خۆی و پارتی بکات کە تەرازووەکە زور لاسەنگە.

ئەمە قەدەرە وای هێناوە کە هەرچی پارت و لایەنی سیاسی عیراق و کوردستانین هیچیان بورجەکانیان نابێتە بورجی شێر لە غەیری پارتی زیاتر ، بۆیە دەبێ قبوڵی ئەوە بکەن کە باشترین بەرگریکارو داکۆکیکاری ئەم کوردستانە پارتیەو ڕەنگی زەردی ئاڵای پارتی واتە ڕەنگی تیشکی خۆر ، واتە بورجی شێرو ۱٦ی٨  کەواتە لە ڕووی زانستی فلکیەوە پشت ڕاستی بۆچون و پەیامی سەرۆك بارزانی دەکەمەوە کە لە ڕۆژی ۱۱ی۹ فەرمووی ( پارتی دار بەڕووە بە سوتان و بڕین پارتی لە ناو ناچێت و ئەوەی خۆی بۆ ئەوە ئامادە کردووە پارتی نەمێنێ و بەو هیوایەن ، با خۆیان زەحمەت و هیلاك نەکەن  چونکە ئەو ڕۆژە نابینن و پارتی لە ناو ناچێت 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.