Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 21:52

  مەسروور بارزانی بەکردەوە  ئیدارەی سەربەخۆی راگه‌یاند  

رێكخستنەوەی كاری حكوومەت و دامەزراوە گشتییەكان گەشبینییەكی زۆری بۆ خەڵك دروستكردووە
100%

لە كات وساتی ئێستادا بڕیار دان لە ئیدارەیێكی سەربەخۆ بۆ هەر دەڤەری سۆران و زاخۆ بڕیارێكی زۆر باش و گونجاو و بوێرانە بوو،  وە دەستكەوتێكی ستراتیژ و گرنگە بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی  رێزدار  مەسرور بارزانی، دەبێتە هەنگاوێكی زۆر باش بۆ گەشەسەندنی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و هەتا سیاسیش لەوسنوورە،پێشكەوتن وبەجێگەیاندنی بەڵێن و جێبەجێكردنی كاروبەرنامەیە لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر و گەشەسەندووتر .


كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانیی  لەبارو دۆخێكی پڕ گرفت دەستی بە كارەكانی كرد، لە دۆخێكدا كە خەڵك چاوەڕوانییەكی زۆری ھەیە،ئەم كابینەیەدا توانرا سەرەڕای ئاستەنگە سیاسی، تەندروستی و ئابوورییەكان، یاسای چاكسازی بباتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، كە بەرهەمی ئەم یاسایە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی دادپەروی بۆ مووچەخۆران.

فەرمانبەران و خانەنشینان هەروەها یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، لە داهاتووشدا هەنگاو بۆ چاكسازی لە سێكتەرەكانی دیكەش دەنێت. كابینەی نۆیەم، دواجار سەركەوتووبوون بەسەر بەربەستە سیاسییەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و گشت  وەزارەتەكانی حكومەت سەرقاڵی جێبەجێكردنی  ئەو رێكارانەن كە دەبێت بەپێ ماددەكانی یاساكە جێبەجێی بكەن.

پەرلەمانتاران ئەمە بە دەستكەوتی گەورەی كابینەی نۆیەم دەزانن، كە لە ماوەی یەك ساڵی تەمەنیدا ئەو هەنگاوە گەورەیەی لە بواری چاكسازیدا ناوە.رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازیی گشتگیر، كارنامەی سەرەكیی كابینەی نۆیەمن و لە بواری مووچە و رێكخستنەوەی دەرماڵە و خانەنشینی، یاساكە لە قۆناغی جێبەجێكردندایه، بەتایبەت  چاكسازی و پاكسازی لە داهات و خاڵە سنوورییەكان و سێكتەرەكانی دیكەش هەنگاو بە هەنگاو چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان كابینەی نۆیەمی پێكھێناوە، تا بە بێ‌ جیاوازی خزمەتی كوردستانیان بكات  ، گشت تواناكانی خستۆتەگەڕ لە بەرژەوەندی رێكخستنەوەی كاری حكوومەت و دامەزراوە گشتییەكاندان و گەشبینییەكی زۆریشی بۆ خەڵك دروستكردووە.كابینەی نوێ كارنامەیەكی دەوڵەمەندو ژمارەیەك پلانی گەورە وستراتیژ  لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر ، گشت هەوڵەكانی  بەكردەوە خراونەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارنامەیە و ھەنگاوە كردییەكانی لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردووو  سووربوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە ، ئاماژەیەكی روونن بۆ ئاسۆیەكی گەشی كوردستان لە گشت سێكتەرەكانی ژیاندا كە دەكرێت ئاماژەیان پێبكرێت .


یەكەم، بەرنامەی چاكسازی و پاكسازی لە گشت سێكتەرەكانی ئیدارە و بەرێوەبردن لە پێناو نەهێشتنی رۆتین و ئاسانكاری و خزمەتكردن وبەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان ..
    دووەم ، گرنگیدان بە كەرتی كارەبا و نەهێشتنی زیادەرۆیی و لە پێناو باشتركردنی ئەو پێداویستە سەڕەكییە لە ڕێگەی پلانی ورد و ژیرانەوە .


سێیەم ، جێبەجێكردنی  پلان و بەرنامەی تایبەت لە بواری پێشخستنی كەرتی پێشەسازی گشت بوارەكانی ئابووری و بەرهەمهێنان لە پێناوگرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و  ئابووری سەربەخۆ و دانانی چەندین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ  كە ماوەیەكی كورتدا بەرهەم و ئەنجامەكانی ئاشكرا دەبن .


چوارەم ، شۆڕكردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاكان لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی دەڤەرەكانیان و لە چوارچێوەی حكومەتی كوردستان ، بە شێوەیەكی سەربەخۆ  و ئاسانكاری زیاتر لە گشت بوارەكاندا .


پێنجەم ، ئیدارەی سەربەخۆ ، یەكێكی تر لە دەستكەوتە ستراتیژی و گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە بۆ چەند ناوچەیەكی ستراتیژی و كوردپەوەری كوردستان لە پێناو  گەیاندنی خزمەتی زۆر بۆ خەڵكی دەڤەرەكانیان و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ ناوەندی پارێزگاكان ، كە ئەوەش نیشاندەری متمانەبەخشینی حكومەتی كوردستان بۆ زیاتر لامەركەزییەت و ئاسانكاری زیاتر .

 شەشەم ، چەسپاندنی یاسایی نەوت و غاز بە یەكێك لەو دەستكەوتە ستراتیژ و هەرەگرنگانەی كابینەی نۆیەمی هەژمار دەكرێت كە كوردستانی لە رووی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی  وئابووری سەربەخۆ كرد ، ئەوەش هەرێمی كوردستان لە گوشار و گەمارۆ داراییانەی كە ساڵانێكی زۆرە دەسەڵاتدارانی عێراق دژ بە گەلی كورد جێبەجێ دەكەن بێ‌ نیاز دەكات بە تایبەت كە پشتیوانییە نێودەوڵەتییەكان و سیاسەت و دیپلۆماسییەتی كوردستان پشتیوانی ئەو مافەرەوایانەی كوردستانیان كرد .


حكومەتی كوردستان ، هەر لە سەڕەتاوە بە ئامانجی خزمەتكردنی بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان و حكومەتی هاوڵاتیی و خزمەتكاری خەڵكی كوردستان دەستی بە كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لەلایەك و لەلایەكی دیكەش پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاكان و دەسەڵاتی لامەركەزی  لە پێناو ئاسانكاری بۆ خزمەتكردنی كوردستانیان و هەروەها بریاردان لە سەر  دوو ئیدارەی سەربەخۆیی  لە  زاخۆ و سۆڕان ئاماژەیەكی روون وئاشكرایی هەموو هەنگاوە كردەییەكانی حكومەتی كوردستانە لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان .
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.