تۆماس بوا رۆژهه‌ڵاتناس و كوردناسی بوێر ،
به‌رگریكار له‌مێژووی و ڕەچەڵەکی كورد‌و كوردستان
سەرەتای سەرهەڵدانی پەیوەندی مێژوویی نێوان فەرەنساو کوردستان لە سەرەتای سەدەی پێشووەوە بۆ پەیوەندی رۆشنبیری و کلتوری دەگەرێتەوە کە لەلایەن زانا‌و جوگرافیاناس و دیبلۆماس و مێژووناس و مسیۆنێرو ئەدیب و نووسەرانی فەرەنسی دەگەرێتەوە کە بایەخیان بە ( ئەتنۆگرافیا و جوگرافیا‌و مێژووی کۆن و تازە و زمان و ئەدەبی کوردی و ئاین و ئاینزان و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی نەتەوەی جیاجیای دانیشتوانی کوردستان ) داوە .
لەسەرەتای سەدەی بیستەم سێ ناوی دیار لەم بوارەدا بوونی مێژووییان هەیە لەوانە :
1- پۆل پایداری خاوەنی بەرهەمی - دەستووری زمانی کوردی ساڵی 1926 .
2-رۆژەلیسکۆ خاوەنی کتێبی - تێکستی کوردی ، تێکستی مەمی ئالانی فۆلکلۆری کە جەلادەت بەدرخان یارمەتی داوە 1940.
3-تۆماس بوا یا تۆما بوا .
لەم وتارەدا تیشک دەخەینە سەر تۆما بوا ، مێژوونووس و نووسەری بوێر‌و کوردناسی فەرەنسی و دۆستی گەلی کوردستان .
تۆماس بوا یا تۆما بوا ،له‌دایك بووی (1990 – 1975 ) ، پاش ته‌واوكردنی خوێندنی باڵای ، ساڵی 1927 دێته كوردستانی عێراق بۆ توێژینه‌وه‌و ئاشنا بوونی له ژیانی مێژوویی و كه‌لتورو زمان و دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئەو ناوچه‌یه‌ی بە لكانی زۆره‌ملێیی، ئه‌وبه‌شه‌ی باشوور به به‌غداو حکومەتی تازەی عێراقەوە .
ئه‌و ماوه‌یه‌ی تۆما بوا لێره لەکوردستانی عێراق ده‌بێت بلیمه‌تانه فێره زمانه‌كانی (كوردی ،عه‌ره‌بی ، سریانی تازه - کەزمانی ئاینی و ئەدەبی زۆربەی خرستیانەکانی ناوچەکە بوو ) ده بێت و له نزیكه‌وه ئاشنایی له‌گه‌ڵ مێژووی دێرین و نوێی كوردستان په‌یدا ده‌كات و باگڕاوهندێكی فره‌وان و زینددوی له باره‌ی زمان و كهڵتورو ئه‌ده‌بیات ، ئایین و ئاینزاکانی کوردستان و مێژووی شۆرش و راپه‌ڕینه‌كان پەیدا دەکات و ئاشنای بزاڤ و شۆرش و راپەڕینەکانی ناوچه‌كه دەبێ هه‌ر لهشۆرشهكانی شێخ سه‌عیدی پیران و به‌درخانییه‌كان و شێخ عەبدولسەلام بارزانی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و کۆمەلەکان و ده‌رچوونی رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كان تا شۆڕشی شئێخ مه‌حموودی حه‌فید زاده‌و شۆرش و راپه‌رینه‌كانی یه‌كه‌م و دووه می بارزان و پێشتریش هۆکارەکانی چوونی مێرجهرسۆن له به‌غداوه بۆ سلێمانی له‌ساڵی 1917-1918 بوونی بە حاکمی سیاسیی بەریتانی لەوێ . سەرباری ئاشنابوونی قووڵ و فرەوەوانی ئەتنۆگرافیاو ئایین و زمان و مێژوو و ئەدەبی کوردی و کوردستانی .
تۆما بوا تا ساڵی 1932 له‌كوردستانی عێراق ماوه‌ته‌وه ، پاشا ن چۆته قامشلوو رۆژئاوا تا ساڵی 1940 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه وپاشان ده‌چێته لوبنان تاساڵی 1965 له‌وێ تۆما بوا ئاشنای به‌درخانییه‌كان له‌وانه‌ش د.جه‌لاده‌ت ود.کامه‌ران به‌درخان ده‌بێ و سێ له لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ر ئه‌وسا له گۆڤاری (رۆژا ن‌و-RojaNu ) بڵاوده‌كاته‌وه و پاشان ده‌چێته‌وه فه‌ره‌نسا و له‌وێ له په‌یمانگا و كۆلێژه‌كانی ئه‌وێ وانه‌ی تایبه‌تی له باره‌ی مێژووی كورد‌و كه‌لتورو زمان وئه‌ده‌ب و دابوونه‌ریت و شۆرش و راپه‌ڕینه‌كان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان ده‌ڵێته‌وه و به شێوه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌فتانه له‌سه‌ر یه‌ك ( شه‌ش كاژێر) ئەو وانانه كه وه‌ك توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ن ، هی كوردناسێكی شاره‌زان و پاشتر ده‌بن به چه‌ندین كتێبی گرانبه‌های ئه‌وبواره‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمابوا (1990 -1975 )وه‌ك زانایێك شاره‌زایی ته‌واوی له پسپۆریه‌تی خۆی هه‌بوو، دۆستێكی راسته‌قینه‌ی كوردستان وكورد بوو.
هه‌موو هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كوردی له‌پرسه چاره‌نووسازه‌كان بۆجێوسیاسی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سایه‌سه‌تی (پهرتكهوزاڵبهی ئینگلیز)ی داگیركاری عێراق دوای سایكس‌پیكۆ گەڕاندۆتەوە ،
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش بوو نووسین و بابه‌ته‌كانی تۆمابوا لای هه‌ندێ له‌نووسه‌رانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس ، به فیتی ئینگلیزه‌كان تانه‌و ته‌شه‌ری نابه‌جێیان لێده‌درا ، تا راده‌ی گاڵته پێكردن ، ئه‌وانه كه هه‌رخۆیان پیاوی ئینگلیز بوون ،وه‌ك هه‌ندێ له‌نووسه‌ری كوردی ئه‌وسه‌رده‌مه ، سه‌ریان له‌م كه‌ین وبه‌ینه
ده‌رنه‌چوو بوو ( له‌گه‌ڵ عامێ ، ده‌چوونه شامێ ) .
به‌ڵام دواتر راستی و حەقیقەت كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ زانست و به‌ڵگه‌ی زینددویی مێژووه ، شرۆڤه‌و بیروبۆچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه مه‌یدانی و زانستییه‌كانی تۆمابوا كه راستی مێژوویی و زانستی بوون ، بوون به‌كتێبی گرنگ و به‌هاداری زانستی نه‌ك هه‌ربۆ كتێبخانه‌ی كوردی ، به‌ڵكو بۆ كتێبخانه و مێژوونووسانی عه‌ره‌ب و فارس و تورك و رووس و به‌ریتانی به‌سه‌رچاوه‌ی زانستی بایه‌خدار وه‌رگیران و زۆر له هه‌ڵەی باوی ئه‌وان له بارەی كوردورهچهڵهك ومێژووهكهی وداب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی راستكرایه‌وه .
ئاخر هه‌ژار ، هه‌ژار موكریانی ئه‌وسا ، له كاتی وه‌رگێرانی شهرفنامهدا لهههوهنتهوه نهیگوتووە ( بۆ كورد و نووسین له‌مه‌ر ره‌چه‌له‌ك و مێژووه‌كه‌ی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست شه‌یتان بووە ، واتە شەیتان مێژووی کوردی نووسیوە تەوە ) .
به‌نووسین و توێژینه‌وه‌كانی تۆما بوا قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته شه‌یتانه‌كانی غه‌یری كورد ، له ته‌شكی ته‌ڕی خۆیان ده‌ده‌ن و وورده وورده ده‌پووكێنه‌وه .
ئه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته شەیتانە ناحەزانە ، دیارن كێ و كێن و چه‌نده شتی سه‌یرو ناڕەواو ناحهقانهیان به باڵای كورده‌وه بڕیوه .
له‌م وتاره‌دا لێرەدا نامه‌ێ وتاره‌كه پهلووپۆی زیاتر بهاوێ .
ئه‌مانه‌ی خواره هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی تۆمابوان :
1-بڵاوكردنه‌وه‌ی 23 وتاری زانستی و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه .
2- بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و وتار‌و وانه زانستیانه‌ی له كتێبی ( تاریخ الكرد ، اكرد ، مع الاكراد )
3- كتێبی كرد و الحق . و چه‌ندی به‌رهه‌می تر به‌زمانه‌كانی دیكه ، له‌وانه‌ش رووسی ، ئینگیزی ، فارسی و توركی ، به‌نووسین و تانه لێدانیان .
زۆربەی ئەو بەرهەمانەی تۆمابوا وەرگێردراونەتە سەر زمانی کوردی و عەرەبی و زمانانی تریش لێرەش لە بەغداو هەولێر چەندین جار چاپکراون .
سڵاو تۆمابوا ، سوپاس بۆ دڵسۆزی و راسگۆیی و پشتگیری زانستیانه‌ی بوێرت له كورد و كوردستان .
هەولێر 29-8-2021وو