Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:34

نهێنی مانەوە و بەهێزیی پارتی بوونی ڕابەرایەتیەکی ژیرانە

پارتی دیموكراتی كوردستان، تەنها لە چوار چێوەی حیزبێك نییە، بەڵكو رێبازێكی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەرییە لە سەر ئاستی هەموو كوردستان
100%

 

كاتێك دوژمنان خەیاڵ پووكانە و پووچانە پێیان وابوو كە دوای كۆماری كوردستان ، ئیتر مەشخەڵی خەبات و كوردایەتیی كۆڵنەدان ئاگردانی نەتەوەپەوەریو نیشتیمانپەوەر دەكوژێتەوە ، ئەوا بارزانیی لە رۆژێكی مێژووی و پرشنگداری بزاڤی رزگاریخواز و نیشتیمای كوردستاندا لە نێو جەرگەی چوار وڵاتی داگیركەر و لە سەختترین قۆناغەكاندا ، هیوا و ئومێدی لە نێو نەتەوەیەكی خاك داگیركەراو بەڵام تونیی خەبات و شۆرش لە پێناو گەڕاندنەوەی مافەرەواكانی گەڕاندەوە .
ئەو مەشخەڵە رووناكی تیشكی كوردایەتیی باڵی بە سەر هەموو كوردستاندا كێشا ، بووە رووناكییەكی هەمیشەیی لە نێو شەوزەنگی دوژمنان و نەیارانی كورد ،ئەوانەی خەونی ژێردەستكردن و سرٍینەوەی و رێشەكێشانی نەتەوەیەكیان لە نێو مێشكی پووكیان دەپەروەراند .ئەو رۆژە رۆژێكی مێژوویی پرشنگدار، بنەما لە نێو بزاڤی رزگاریخوازی نیشتیمانی كوردستان لەو رۆژەوە تا ئێستا و ئایندە لە ‌ماناو واتایێك زیاتریان گەیاندووە.
ئەو كاروانە پر شانازییە ، ریشەیی لە نێو قوڵایی مێژوویی خەبات و رزگاریخوازی گەلی كوردستان داكوتا و بیروهزری سەربەخۆیخوازی و ئازادیخوازی لە نێو تاكی كوردستانی چاند و هەروەها دژی ژێر دەستی و پاشكۆیی داگیركەرانی عەرەب، تورك و فارس ، بە چەك و جبەخانە و فرۆكە و ئینجا تیرۆر و كوشتن و گەلەكۆمەكی وەستایەوە .
پارتی دیموكراتی كوردستان ، تەنها لە چوار چێوەی حیزبێك نییە ، بەڵكو رێبازێكی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەرییە لە سەر ئاستی هەموو كوردستان و میراتگری گشت شۆرش و تێكۆشانە كانە هەر ئەوەشە وایكردووە ، كە لە رابردوو و ئێستاشدا هەمیشە بەرپرسیارانە لەگەڵ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانەكاندا بكات و كوردایەتیی بكات ئەوڵەوییەت و ستراتیژی سەڕەكیی.
بۆیە، ئەو قوتابخانەیە رێگەی نەدا، مەشخەڵی كۆمار بكوژێتەوە و ئاڵاكەی دەستی پێشەوا قازی لە شەكانەوەی بوەستێت ، لە ژێر گوشار و پیلانگێری و گەلەكۆمەكی داگیركەران ،جارێكی تر بارزانیی نەمر و هەڤاڵانیی رێبازی تێكۆشان و خۆنەچەماندیان گرتەبەرٍ ئەویش پەرٍینەوەی رووباری ئاراس بوو ، دوای چەند ساڵێك گەڕانەوە بۆ خاكی پیرۆزی كوردستان ، شۆرشی نەتەوەیی 11ی ئەیلوولی دەستپێكرد ، داگیركەری ئەو كاتەی عێراقی ناچار كرد ، ددان بە مافەكانی گەلی كورد دابنێت . سەڕەرایی گەلەكۆمەكییەكان و پیلانگێرییەكان دژی گەلی كورد ، كاروانی خەبات و كوردایەتیی نەوەستا بەرەو شۆرشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵان ، دواتر راپەرین ، قەوارەی هەرێمی كوردستان، ئینجا هەڵبژاردن ، پەرلەمان وسەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و فیدراڵیزم و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و ئێستاش كوردستانێكی بەهێزتر بەرەو ئامانجەگەورەكە و ئاسۆیەكی گەش
بۆیە، دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە خۆرا نەهاتۆتە ئاراوە ، بەڵكو بە پلان وستراتیژ و ئامانجێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بووە،  دوای  حەفتاو پێنج ساڵ لەسەر بیروبۆچوونە كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەرییەكان  و ئارمانجەكانی خۆی بەردەوامە و رژدە  لەسەر ئەوەی كە گەلی كورد بەماف و خەونەكانی بگات، كە لە پێناویدا تێكۆشان و قوربانیی زۆری بۆ بەخشیووە ئەویش رزگاری تەواویی خاكی كوردستان و بەتایبەت مافی سەربەخۆییە كە بە كردەوە كاری لە سەر كردووە ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی بارزانی لە دوێنی و ئەمڕۆ  درێژەی بە شۆڕش و ڕاپەرینەكان پێش خۆی داوە، بەڵام ئەمڕۆ بە شێوەیەكی زۆر بەرنامە دارێژراو و سەردەمیانە خەباتی بۆ دەكات ، پارتیمان بە جیاواز لە گەڵ حیزب ولایەنەكانی تر  هەردەم ژیرانە  ولە ژێر چەتر رابەرایەتییەكی حەكیم بریاری وردبینانە دەدات و ئەوەش وایكردووە كە هەردەم بەهێزو كاریگەر بێت ، بۆ گەیاندنی گەل و نیشتیمانەكەی بە بەكەناڕی دڵنییایی و ئاڕامی.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.