Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:00

22 ی یولی ڕۆژێکی لەبیرنەکراوی ئەوروپا و نەروێژ

بەپێی ووتەی چاودێران ئەم کردەیه ئەگەر چی تاکە کەسی بوو، بەڵام بێ باگراوەندێکی گەورە وبەرفراوان ئەمجام نەدراوە
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

لە 22ی مانگی هەفتی یولی 2011 له گەورەترین دوو کردەوەی تیرۆرستی تاکه کەسیدا دوای جەنگی جیهان دووەم ، یەکەمیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت وئەوی دیکەیان له دوورگەی ئۆتیا، له ماوەی کەمتر له سێ کاتژمێردا هەفتا وهەفت 77 کەس که زۆربەیان گەنج ولاو بوون بوونه قوربانی و زیاتر له 123 کەسیش برینداربوون ، ئەم کردەوە تیرۆرستیە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت دەنگ وسەدا وکاریگەری له نێو هاوڵاتیان ودایشتووانی ئەم وڵاتە و وڵاتانی دیکەی ئەوروپیدا ماوەتەوە ، چونکه بەپێی ووتەی چاودێران ئەم کردەیه ئەگەر چی تاکە کەسی بوو، بەڵام بێ باگراوەندێکی گەورە وبەرفراوان ئەمجام نەدراوە .

Anders Behring Breivik  ئەندرش بێهرنگ بیریڤیک 1979 ئەو کات 32 سالآن بوو کردەوەکەی به پلانێکی داڕێژراو ،و بەکارهێنانی چەندین ماددەی کاریگەری چەک وتەمەنی تووانی سەرەتا  لە ئۆسلۆ به تەقینەوەییەك نزیک باڵەخانەکانی حکومەت و  دواتر به چەکی دەستی له دوورگەی ئۆتیا له ئاهەنگی لاوانی پارتی کار نەرویجیدا 77 کەسی کوشت که بریتی بوون له ئەندامانی ئەم پارتەیە که ئەو کات ئەو پارتە پارتی دەسەڵاتداری وڵات بوو له نێوانیاندا خالکانی بیانی و جگە له نەروێژیش هەبوون .

 بریڤیك هەر لەسەرەتادا چ له کاتی دەستگیرکردنیدا یان دواتر له ئاخافتن وبەردەم دادگادا هیچ پەشیمانیەکی لەم کردەوە لێ بەدی نەکرا ،بەڵکو لە زۆر حاڵەتدا بێ باکانه دەدوا ، بەمەش زیاتر ئەو ناسنامەیەی نیشاندا که نەوەك به تەنیا نەروێژ ،بەڵکو لە ئەوروپاشدا ئەو هزرەی که (ئەدەرشن بریڤیک) له مێشکیدا بوونی هەیه بەهەمان شێوە کاریگەری له کۆمەڵگای ئەوروپیشدا هەیه به تایبەت دوای ئەوەی ئەو هەستە دەکرێت که ڕێژەی پەنابەری ساڵ به ساڵ له ئەوروپا بەرەو زێدەتر دەڕوات که بەبڕوای (ڕاسیزمە) کان ئەم حاڵەتە وەک هیستریا وایه و به هزر وبۆچوونیان ئەوروپا بەرەو کیشوەرێکی ناڕوون و بێ ئایندە هەنگاو دەنێت ، بەتایبەتی که ئەو پارتانەی زیاتر بەرژەوەندی خۆیان لا مەبەستە و هەموو جۆرە ئازادیەكیان خستۆتە بەردەستی خەڵکی بیانی ، بەمەش کۆمەڵگای ئەوروپی چەندین ساڵی دیکە  له پاشەکشدا دەبێت بەرانبەر خەڵکی پەنابەر و وڵاتانی دیکەدا ، ئەربایدەر پارتی AP دوای ئەم کردەوەیه که زۆربەی ئەندامەکانی لاوانی لەم ڕۆژەدا بوونه قوربانی کردەوەکەی (بریڤیك) دوایندوو مانگ یەکسەر له هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا شکستینهێنا و دوای دوو ساڵی پاشتر لە هەڵبژاردنی گشتییشدا بەرانبەر ڕاست ڕەوەکان دووچاری دۆران هات ، ئایا ئەم شکستهێنانەی پارتی ناوبراو هۆکارەکەی ڕۆژی 22ی یولی بوو یان شتی دیکه له پشت پەردەدا بوونی هەبووە .

بەگوێرەی ململانێکانی سیاسەتی چەپ وسۆسیال دیموکرات و لەملاشەوە ڕاست وپارێزگاکان وەك چاودێرانی سیاسی شڕۆڤەی بۆ دەکەن، پێیانوایه ئەربایدەر پارتی نەیتوانیوە وەك پێوویست برەو به سیاسەتەکانی خۆی بدات هەر بۆیه گۆڕەپانەکەی بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ نەکرد ، که دەبینرێت دوای هەڵبژاردنەکانی 2011 و تاوەکو دوا هەڵبژاردن دەنگەکانی و دەنگی هاوپەیمانەکانی ئەو دەنگانە نەبوو که بتوانێت جلەوی دەسەڵاتی حکومەت و شارەوانیەکان بەدەست بێنێت ، ئەگەر هەنگاو بەرەو دواوە بچینەوە ناتوانرێت بە سانایی ئەو ڕۆژە له هزر و بیری چ تاك یان کۆمەڵی نەروێژی و هەتاوەکو ئەوروپیش له یاد بکرێت و لێ دەربچێن ، چونکه ترس لەوەدانیه که ئەوە تەنیا ڕۆژێك بوو ئەو کردەوە ڕوویدا ،بەڵکو ترس لەوە دایه ئەو هزر وبیرەیه له ناو هزری تاك وکۆمەڵی ئەوروپیدا پەرەی پێبدرێت و زۆر کردەوەی لەمه قێزەوەنتر ڕوو بدات وخەڵکی بێ گووناه ببنه قوربانی کردەی تیرۆرستی ، ئەمەش تێڕوانینەکان زیاتر قوڵتر دەکاتەوە ، بۆیه ئەستمه له بیر بکرێت و بۆیه ئەم ڕۆژە بەڕۆژێکی له بیرنەکراوی کۆمەڵگای ئەوروپی و جیهانی بەگشتی ونەروێژی به تایبەتی ناوزەند دەکرێت.

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.