Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:44

قەڵای پۆڵاینی هەولێری پایتەخت دەیان دوژمن ونەیاری هەڵدێراوە

قۆناغی سێیەم، بەكارهێنانی پەكەكە، لە ناوچەكانی سەر سنوور و پەڵكێشی سوپای داگیركەران و شەڕفرۆشی بە پێشمەرگە
100%

لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان هەر چی دوژمن و تیرۆریست و میلیشایان لە پێناو شكاندنی شكۆ و ئیرادەی هەولێری پایتەختی كوردستان كە ئەمڕۆ چەق و ناوەندێكی سیاسی، دیپلۆماسیی و ئابوورییە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست و عێراق بەكارهێناوە و بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە رووبەرووی شكست و مایەپووچی گەورە بوونەتەوە .

ئەگەر لە 2014 وەك ئەو كاتەی كە رێكخراویی تیرۆریستی داعش ، پەلاماری عێراق و سووریای دا ، ئینجا نزیكبوون لە دەستبەسەرداگرتنی هەموو خاكی عێراق ،  دوژمنان رێرەویی ئارٍاستەی ئەو رێكخراوە تیرۆریستەیان بەرەو رووی هەولێری پایتەختی كوردستان گۆریی ـ بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵگی خۆراگری كوردستان، توانیی پیلانی داگیركردنی هەرێمی كوردستان وەك ناوچەكەكانی تر عێراق لە گۆڕ بنێن و خەونەكانیان مایەپووچ كردن و ئۆستوورەی تیرۆریستان تێكشكێنرا.

بە هۆی دیپلۆماسی و سیاسەتی ژیرانەی سەركردایەتیی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانیی و لە پێناو پاراستنی هەرێمی كوردستان وبەتایبەت هەولێری پایتەخت ، ئەوا هەموو دونیا هاتنە سەر هێڵ و هەولێریان بە هێڵی سوور ناوبرد و لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا ، پشتیوانی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستانیان كرد بە شێوەیەك كە لە مێژوودا ، بێ‌ وێنە بووە ئەو هاتنە سەر هێڵە ، ئەو پشتیوانیكردنە ترسێكی گەورەی لە نێو داعش و نەیارانی گەلی كورد ئەوانەی كە خەونیان بە لەباربردنی هەولێری پایتەختی كوردستان دەبینی دروستكرد بەوەی بوێرییان نەبێ‌ نزیكی  پایتەختی كوردستان ببنەوە.

دووەم قۆناغ، پاساویی پەلاماردانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت هەولێری پایتەختی كوردستان ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو، كە ئەگەر لە رابردوو، شەڕی داعش نەبووایە، دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی بەغدا ئامادەكارییان بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان تەواو كردبوو ، ئینجا بەغدا بە چاوساغی و خیانەتی بەكرێگیراوان سەڕەتا پەڵاماری كەركووك یان دا ، بە سوپایەكی گەورەی میلیشا، پاسداران و چەكداری بەكرێگیرا، بەڵام نەیانزایی كە ئەم جارەش رووبەرووی بەرگریی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبنەوە هەر لە پردێیەوە تا مەحموودیە، ئەم جارەشیان هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە بەر چاویی هەموو دونیا هەولێر و هەرێمی كوردستانیان لە داگیركەران و میلیشا و بەركرێگیراوان پاراست .

قۆناغی سێیەم، بەكارهێنانی پەكەكە، لە ناوچەكانی سەر سنوور و پەڵكێشی سوپای داگیركەران و شەڕفرۆشی بە پێشمەرگە و تێكدانی ئاڕامی و وێرانكاری و ئینجا هەندێك لایەنی نێو خۆیی و ئینجا مووشەكباران و فرۆكەی دروون پەڵاماردانی هەرێمی كوردستانیان لە سێ‌ لاوە ، دەستیپێكردووە ، بە شێوەیەك دوژمنان بە شێواز و تاكتیكی نوێی و بەهەموو توانایەكەوە ، هەوڵی لەبابردنی ئەو سەقامگیری و ئاشتییە كە هەموو جیهان گەواهیدەریەتیی ، بەڵام وەك ئەوەی بینرا ، ئەمجارەشیان وڵاتانی ئەمەریكاو  ئەوروپایی رایانگەیاند ، كە هەولێری پایتەختی كوردستان هێڵی سوورە و رووبەرووی هەر جۆرە پەلاماردانێكی ترسنۆكانە و تیرۆریستانە دەبنەوە ، بوونی دەیان كۆنسوڵخانە، كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی و ژیانی ئاشتیانە و پێكەوەژیان و سەقامگیری  و ئەو متمانە زۆرە لە نێوان هەموو پێكهاتەكان بە جیاوازی هەموو ناوچەكەكانی تر عێراق كە بەهۆی میلیشا و تیرۆر و نەبوونی ئارامی تووشی وێرانكاری و تاریكستان بووتەوە،  وایكردووە كە هەولێری پایتەخت ببێتە هێڵی سووربۆ هەر نەیارو دوژمنێكی كورد ئەگەر بەنیازبن زیان بە هەولێر بگەیەنن. ئەو هێرشە بوە مایەی ئەوەی جارێكی دیكە دیسان ناوی هەولێرو كوردستان زۆر بەگەرمی بێتەوە ناو ڕاگەیاندنەكانی جیهان و جارێكی دیكە خەڵكی كوردستان دڵنیا بكەنەوە لەوەی كە ئەوان خەڵكی كوردستان تەنیا جێناهێڵن هەرچەندە خەڵكی كوردستان خوازیاری ئەوەیە كە هەموو كوردستان بكرێتە هێڵی سور چیتر هیچ وڵاتێكی دەرەكی بۆ نەبێت ئاشتی و سەقامگیری و ئاڕامی كوردستان ببەزێنێت بە هەر پاساوێكی بێ‌ بنەما .
بۆیە، كاتیی ئەوەیە، كە زیاتر جوڵە دیپلۆماسیی و سیاسیەكان بەهێزتر بكەین لە سەرئاستی ئەوروپا، ئەمەریكا ونەتەوەیەكگرتووكان بۆ بەدەسهێنانی پشتیوانیی زیاتر بۆ بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان و لە پێناو پاراستنی گشت دەستكەوتەكان و پارێزگاریكردن لە هەولێری پایتەخت و هەموو كوردستان .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.