Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:06

ته‌مه‌نێکی بچووک خزمه‌تێکی گەورە

ئه‌مرۆ گرنگه‌ سه‌رجه‌م دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌مان پشتیوانی حكومه‌ت بن تا له‌سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان رزگارمان بێت
شێركۆ حه‌بیب
100%

دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مسرور بارزانی، كه‌ له‌ ساته‌وه‌ختێك پێك هات ئاسه‌واری شه‌ری داعش باڵی به‌سه‌ر كوردستان داگرتبوو باری ئابووری ئاڵۆز و حكومه‌تێكی قه‌رزار وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا په‌تای كۆرۆنا به‌رۆكی جیهانی گرت، له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا رێزدار مسرور بارزانی كابینه‌ی نۆی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد بۆ متمانه‌ و پێداگری كرد كه‌ ده‌بێ چاك سازی ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كان هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌شی ده‌زانی كه‌وا ئه‌و رێگایه‌ پڕه‌ له‌ مین و به‌ربه‌ست به‌ڵام باوه‌ر به‌خۆ خۆبوون و دڵسۆزان سوور بوو له‌سه‌ر وئه‌جندای حكومه‌ته‌كه‌ی.

ئه‌مرۆ سه‌ره‌ڕای دوو ساڵی پڕ له‌ قه‌یران و نه‌هامه‌تی وبه‌ربه‌سته‌‌ ناوخۆیه‌كان و ده‌ره‌كییه‌كان به‌ڵام كاروانی ئاوه‌دانی و جاكسازی هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش ده‌چێت، سه‌دان پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ و رێگاو بان خزمه‌تگوزاری جێ به‌ جێ كراوه‌ جگه‌ له‌ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دوو مووچه‌ی و خانه‌نشینی نا یاسایی بێگومان ئه‌مانه‌ش له‌ كارامه‌ و شاره‌زای سه‌رۆك وه‌زیران و پشتیوانی دڵسۆزانی جێ به‌جێ كراوه‌.

بێگومان دروشمی سه‌ره‌كی سه‌رۆك وه‌زیران خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانه‌ ئه‌مه‌ش به‌ كردار نه‌ك به‌ ئاخاوتن سه‌ڵمێنرا و به‌بێ جیاوازی ناوچه‌كان یا بۆ چوونی سیاسی، هه‌‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ش له‌ روانگه‌ و بۆ چوونی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رچاوه‌ ده‌كرێت.

لێره‌ دا ده‌بێ هاووڵاتیان بۆ خزمه‌تگوزاری زیاتر هاوكار بن و نابێت قورسایی و بارگرانییه‌كه‌ ته‌نیا له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت بێت، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی پێشكه‌توو هاووڵاتی پشتیوانی حكومه‌ته‌ بۆ دابینكردنی پرۆژه و كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.

جێگای داخه‌ كه‌ ده‌بینین لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك یا لایه‌نێك بۆ مه‌رامی تایبه‌تی یا ئه‌جندای بێگانه‌ ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌ كاره‌كانی حكومه‌ت و شێواندنی راستییه‌كان بۆ شێواندنی راستییه‌كان، به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ هه‌وڵ و ئه‌دای حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران به‌كرده‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و لایانه‌ی زینده‌ به‌ چاڵ كردوه‌، بۆیه‌ ئه‌مرۆ گرنگه‌ سه‌رجه‌م دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌مان پشتیوانی حكومه‌ت بن تا له‌سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان رزگارمان بێت و كوردستان ئاوه‌دان تر بێت.

له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌ت توانی پێكه‌ی خۆی به‌هێز تر بكات به‌تایبه‌تی ساڵانێك مه‌رجه‌ع و رابه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه‌كانی چر كردبۆوه‌ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌ به‌سوودی كوردستان شكایه‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی رێزدار مسرور بارزانی له‌ دوا سه‌ردانی بۆ دوو وڵاتی ئه‌وروپی په‌یوه‌ندییه‌كانی پته‌وتر كرد. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.