Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:46

ئاراس... بەرخودان و سەرفرازی ،نەچەمانەوەو بەردەوام بوون

ئاراس له‌ ناوە سادەکەی خۆی دەبوارێنێ و دەبێ بە نازناوو ناونیشان و سیمبول و هێما
100%

74 ساڵ بەر لەئەمڕۆ وشەی (ئاراس )و واتەکەی هاتۆتە نێو فەرهەنگی ئەدەبیاتی شۆرشگێری ونیشتیمانی نەتەوەی کورد.خودی وشەکە ناوی گەورەترین روباری ناوچەی قەوقازە کە درێژییەکەی( 666) میلە ونەتەوەکانی ناوچەکە کورد وتورک بە ( ئاراس ) گۆ- تەلەفوزی دەکەن و فارس بە (ئارس) و ئازەربە (ئاراز) و ئەرمەنییەکانیش وەک یۆنانییەکان بە ( ئاراکس) گوزارشتیان لەو روبارە مەزنە کردووە کە دەرژێتە نێوسنووری وڵاتانی تورکیا وئەرمینایا وئێران وئازەربێجان .

لەنێو ئەدەبیاتی کوردیدا ئەم وشەیە ( ئاراس ) لە رۆژی 18-6-1947 وە مانا سادەکەی خۆی دەبوارێنێ و مانای( ئاماژەیی و هێما و سیبمبوڵی) وەردەگرێیت و لەنێو زانستی زمانەوانی و میدیایی دا بۆ مێژوو دەبێتە سیمۆلۆژیا وسیماتیک وبە روخسارو سیماو ناوەرۆکێکی دیکە خۆی دەرازێنێتەوە .

قەدەری کورد لەکۆماری کوردستان لە مەهاباد لە 1947هەروا کەوتەوە کە هزرو نەخشەو پیلان وپلانی وڵاتانی زڵهێزو داگیرکاران لە هزرونەخشەو دبلۆماسیەتی کورد بەهێزترو کاریگەرتربێ مەهابادیش بە گەمەی سۆڤیەتی لەناوبچێ وشکست

ونشوستییەکیتر دوای شکستییەکانی شێخ مەحمودی حەفیدزادەو شێخ عبدوسەلام بارزانی و پێشتریش شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری قەدەرو چارەنووسی کورد بخاتە

بەردەم دووڕیانی ( خۆبەدەستەوەدان ) یا ( بەرخودان ) .

لەونێوەدەدا بارزانی نەمر ، وەک زۆربەی هەرە زیری سەرچاوە مێژوویی و دیکۆمێنتییەکان ئاماژەیان پێداوە خاوەنی ستراتیژیەتی رابەرایەتی کردن وئایندە

خوازی بووە وهەمیشە ( بەرخودان و بەرگری) بۆ مانەوەو درێژە پێدان بەخەباتی وەک دیفاکتۆی سەرکەوتن بینیووەوهیچ کاتێ هزری( خۆبەدەستەوەدان )ی وەک ئەگەری( مانەوە و بەردەوام بوون )هەڵنەبژاردووە .

بۆسەلماندنی راستی ئەم بۆچوونەش ئەزموونی خەبات وتێکۆشانی مستەفا بارزانی لە شۆرش و ڕاپەڕینەکانی بارزان لەساڵی 1943 لەناوچەی بارزان و بەرخودان و بەرگری قارەمانە لەکۆماری کوردستان- مەهاباد 1946 لەشەڕی قارەمانانەی ( قاڕاوە ) دا باشترین بەڵگەی زیندوون کە مستەفا بارزانی خۆی بەدەستەوە نادات و بۆ رۆژگاری جەوروستەم ودژوار ناچەمێتەوە .

هەرواش کەوتەوە دوای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و شکستپێهێنانی کۆمارلە مەهاباد ، بارزانی خۆی بەدەستەوەنادات ، داوا لە پێشەوا قازیش دەکات خۆی بەدەستەوە نەدا جا گەر بارودۆخی پێشەوا جیاوازبووبێ یا دیسان قەدەری کورد وای بۆ کۆماری ساوا نەخشاندبێ .

گەڕانەوەی بارزانی و هەڤاڵانی بۆعێراق و شەڕوپێکدادانی دژوارلەسەرسنوور لەگەڵ ئێران -عێراق – تورکیا و پەڕینەوە لەروباری ئاراس و چوونە نێو خاکی سۆڤیەت ، داستانێکی قارەمانانەیە لە مێژووی هاوچەرخی مرۆڤایەتی دا لەکات وساتی خۆیدا 74 ساڵ بەر لەئەمرۆ جیهانی بەخۆیەو سەرسام و خەریک کرد بەجۆرێ وڵاتانی رۆژئاوا ورۆژهەڵات و ناوچەکە پەندووانەیەکی کوردی بۆ بەرخودان وبەرگری و مانەوە لەبارزانیەوە وەربگرن و بۆ ئایندەی پرسەکە وەک ژمارەیەکی سەنگینی هاوکێشەکان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن .

ئیدی لەوێ رۆژێوە ،ژیانی بارزانی نەمرو یاوەرانی شۆڕشگێری لە شاران و وڵاتانی سۆڤیەت لەگەڵ گرفت وچەرمەسەرییەکانی (باقیرۆف وبارگینۆف)ەکانی

ئەوسادا ،(ئاراس ) ناوە سادەکەی خۆی دەبوارێنێ و دەبێ بە نازناوو ناونیشان و سیمبول و هێما .

ئاراس، لە رۆژی 18-6-1947 وە بۆکورد داستانە، رەهەندی شۆڕشگێڕی وبەرخودان و نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئەدەبی بەرگری وشۆرشگێری وەرگرتووە و ئامادەیی کاراو زیندووی لە نێو ژیانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی وکەلتوری کوردستانی داهەیە .

ئاراس وداستانی پەڕینەوە، لەوساوە بۆ بارزانی باوک بۆتە رابەرایەتی کردنی پرسی مەزنی کوردستان ولەنێوهزرو مێژوودانەک هەرنەستەلۆژیای نەتەوەییە ، بەڵکو دیفاکتۆی شۆرشگێری چەسپاوە ، هێماو سیمبوڵی بەرخودان و سەرفرازی نیشتیمانی وسەروەت وسامانێکی شۆرشگێری مەزنە بۆبارزانی کوڕوبارزانییانی نەوەی سەردەم ودەبێ واسەیری بکەین وبیخوێنینەوە :

پەڕینەوە لە (ئاراس) ڕیفڕاندۆمی سەرفرازی وخۆنەچەماندنەوەی نیشتیمانی گەل ونەتەوەیێکە ،کەعەوداڵی سەربەخۆییە، بەو مەرام و ئامانجەشی هەرشاد دەبێ.

هەولێر 19-6-2021

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.