Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:39

پێشمەرگایەتیی گەورەترین شانازی سەرۆک مسعود بارزانی

سه‌رۆك بارزانی: به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیه‌وه‌ باوکم پێی باش نه‌بوو ببم به‌ پێشمه‌رگه‌
100%

(٥٩)سال بەرلەئێستا لە بەرواری٢٠ی ئایاری١٩٦٢سەرۆک مسعود بارزانی  خەونی لەمێژینەی دێتەدی و بۆ یەکەم جار وەك پێشمەرگەێك خۆی دەبینێتەوەوچەكی بەرگری دەکاتە شانی ولەگەلی بێخمە پەیوەندی بەبارەگای بارزانی نەمرەوە دەکات
لەپەرتوکەكەیدا (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد)  بەمشێوەیە  جەنابیان باس لەو ساتەیە دەكات:
(به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیه‌وه‌ باوکم پێی باش نه‌بوو ببم به‌ پێشمه‌رگه‌، مامم شێخ ئه‌حمه‌د راسپارد باوکم (مسته‌فا بارزانی) رازی بکات، ته‌مه‌نم ١٦ ساڵ بوو، چومه‌ خزمه‌تی بارزانی، بڕنۆیه‌کی پێدام به‌ شاخێک سه‌رده‌که‌وتین فه‌رمووی: ئه‌م رۆیشتنه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵمان سه‌رکه‌وتی ده‌بیت به‌ پێشمه‌رگه‌.
 په‌رۆشیم بۆ پێشمه‌رگه‌بوون و تفه‌نگ هه‌ڵگرتن هه‌ستم به‌ماندوێتی نه‌کرد و سه‌رکه‌وتین.)
بێگومان تا بە ئەمڕۆش دەگات ئەم یادەوەرییە بۆھەمیشە بویتە گەورەترین شانازی جەنابیان لەژیانیدا بۆیەش ھەمووکات وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوەنەك ھیچ ناونیشانی تر وەپێشمەرگایەتیشی بەخالێکی پرلەشانازی لەژیانی خۆی داناوە لەگەل ئەوەی لەم رێگایەدازۆرھەورازونشێوی بینیوەورووبەرووی زۆرقۆناغی جیاواز بویتەوەبەلام ھەرلەسەنگەری بەرگری كردن بووەلەكوردستان.
هەرچەند كەسایەتی و سەنگ ولێهاتووی و كارێزمایی خودی سەرۆك بارزانی  بۆ خۆی خالێكی هەرە دیار ولە پێشەو زۆربەی هاولاتیان ئەوراستی یە باش دەزانن ودركیان پێوەكردووە ،بەلام لەگەل ئەمەشدا هیچ كات موشتاقی پۆست و پلە وپایە  نەبووە چونكە
مێژووی پڕ لە سەروەری سەرۆک مسعودبارزانی زۆرلە پلە و پۆست گەورە ترە، هیچ كات پێویستی بە پلەو پۆست نەبووە .
بۆیەش زیاتر لە نیوسەدەیە ھەربەپێشمەرگەمایتەوە،ھەرلە رێكەوتنامەی 11ی ئادار تا دوایی روخانی رژێمی بەعس دەرفەتی دیارو گرنگی بەرپرسیاریەتی بۆ هاتۆتەپێش بەڵام هەمیشە زیاتر تامەزرۆ بووە ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی ببینێت و  تەنها تاكە شانازیش لە ژیانی دا (پێشمەرگایەتی)بووە  كە بەبەردەوامیش لەووتارو دیمانەكانی  دا ئەم راستی یەی دووپات كردۆتەوە  كە حەز بەپۆست ناكات و ناونیشانی هەمیشەیشی هەر پێشمەرگایەتی یە ، بەبەردەوامیشی لەئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی داسەلماندی  كە دەیەوێت پێشمەرگەی هەتا هەتایی بێت نەك سەرۆك یان هەر ناونیشانێكی تر ، كاتێكیش وەك سەرۆكی ھەرێمی كوڕدستان سەرەتا دەست نیشان كراوپاشانیش ھەلبژێردرا دلنیایی دایە گەلی كوردستان كە لەهەر پلە وپایە وپۆستێك  بێت ھەربەپێشمەرگەدەمێنێتەوەبەكردەوەش ئەم راستیەی سەڵماند بەتایبەت لەماوەی شەری داسەپاوی تیرۆرستانی داعش كەپێشمەرگەئاسالەسەنگەرەكان مایەوەورێگا ی نەدا نەیارانی گەلەكەمان  پیلانەكانیان  دژ بە گەلی كوردستان سەربكەوێت ،لەدوایشدا لەگەل لایەنە سیاسیەکاندا ئەركی پیرۆزی خۆی بەجێ گەیاندوو بریاری ئەنجام  دانی ریفراندۆمی دا کەسوپاس بۆخوای گەورە تواندرا دەسکەوتێکی ترمێژوویی تۆماربكرێت كە لە سەد ساڵی رابردوودی خەباتی گەلەکەماندا تۆمارنەكرابوو کە٩٣/ خەڵكی كوردستان بە بەلێ دەنگیدا بۆ سەربەخۆیی كوردستان،
ئەمڕۆش دوای ٥٩سال پێشمەرگایەتی وخەبات بۆ ئازادی كوردستان بەھەمان روحیەتی رۆژانی شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگوڵانی پێشكەوتنخوازداسەرۆك بارزانی ھەرلەسەنگەری پێشمەرگایەتی دایەو وەك پارێزەرێك تێدە كۆشیت بۆھێنانەدی خەونی شەھیدان وپاراستنی كەرامەتی كوردستانیان
وێرای ئەوەی ھەمیشە پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت.

پیرۆز بێت پیرۆزترین پلە وپایەت كە پێشمەرگایەتی یە
خوای گەورەتەمەن درێژوتەندروست باشی بكات بۆكوردستان.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.