پێشمەرگە ،سەرۆك مسعود بارزانی، لەنێو بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد، رۆڵ وپێگەی بەهێزو بەرچاوی هەیە، سەرەتا پێشمەرگەیەكی لاو لە تەمەنی 16 ساڵی و دواتر سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆك بارزانی خەبات و تێكۆشانی بە گەورەترین شانازی كە ئەویش پێشمەرگایەتی دەستیپێكرد و وەك بەرێزیان هەردەم جەختی لە سەر دەكاتەوە پێشمەرگە بوونی گەورەترین شانازیەە و "من هەر بە پێشمەرگە دەمێنمەوە".
بەدرێژایی 59 ساڵ خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانیی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازییەوە ، رۆڵ و پێگەی بەرچاویی هەبوو بەتایبەت ئەگەر ئاماژە، بە كاتی گفتگۆو دانووستانەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی 1970 لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی عێراق بكەین سەرۆك مسعود بارزانی 1970 یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندی دانوستاندنكاری سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلوول بۆ بەغدا كە رێككەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970ـی لێكەوتەوە.
دوای پیلانگێرو گەڵەكۆمەكەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دژی خەباتی گەلی كورد و بەتایبەت پارتی و بارزانی و راوەستانێكی كاتی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی 1975، هاورێی لەگەڵ شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی و جارێی تر ئامادەكارییان بۆ شۆرٍشێكی پێشكەوتنخواز كرد و، بە گەرمووگورییەكی زۆرەوە خەبات دەستی پێكردەوە و سەرۆك بارزانی سەركردایەتی شۆڕشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵانیی كرد و هەموو خەونی نەزۆكی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانی مایەپووچكرد و لە گۆڕنا .هەروەها لە كۆنگرەی نۆیەمی پارتیمان و دوای كۆچی دوایی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی، بە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا.
سەرۆك بارزانی ، لە دوای ڕاپەڕینەشكۆمەندەكەی بەهاری 1991 رۆڵی سەڕەكی و بەرچاویی بۆ بەدامەزراوەیی كردن و پرۆسەی هەڵبژاردنی 1992 وەك هەوێنی دروستكردنی پەرلەمان و حكومەت و چەسپاندنی فیدراڵی بۆ گەلی كورد هەبوو و كە دواتر وەك قەوارەیەكی دەستوور و یاسایی تۆمار كرا.
مێژوو گەواهیدەری دڵسۆزی و خەمخۆری پێشمەرگە و سەرۆك بارزانییە كە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق ، بۆ ماوەیەكی زۆر لە بەغدا مایەوە، تا مافەرەواكانی گەلی كورد لە نێو دەستووری هەمیشەیی مسۆگەر بكات و زۆرێك لە سەركردە عێراقییەكان و دەسەڵاتی سڤیلی ئەمەریكا كە ئەو كاتە پۆڵ پریمەر بوو، باش لە سەر پێداگرییە سەختەكانی سەرۆك بارزانیی لە سەر مافەرەواكانیگەلی كورد دەكاتەوە .
هەروەها ساڵی 2014 كاتێك رێكخراویی تیرۆریستی داعش زۆرینەی خاكی عێراقی داگیركرد و ئینجا پەڵاماری هەرێمی كوردستانی دا ، سەرۆك مسعود بارزانیی چۆن فیداكارانە وەك چییاییەكی پۆڵایین و چەند مانگ لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان مایەوە و سەنگەرەكان كردبووە بارەگاییەك بۆ پێشوازیكردن لە شاند و نێردراویی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و ناوی پێشمەرگە وكوردی لە تایتڵی رۆژنامە و ناوەندە ئاكادێمییەكان و كۆشكی سەرۆك وڵاتان و لاپەرە پر شانازییەكانی مێژوویی مرۆڤایەتی تۆماڕكرد .
مێژوویی شەش دەیە خەباتی و تێكۆشانی بەردەوامی سەرۆك بارزانیی خاوەنی دەیان سەروەری و شانازیی و داستانی بێ وێنەیەكە ڕەنگە بە چەندین پەرتووك و نووسینەوەی ئاستەم بێت ، كە ئەگەر ئاماژە بە دیارترین ئەو سەروەرییانە بكەین ، بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كە تێڵسمی سەربەخۆیخوازی لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان شكاند و ئینجا سەڕەڕای هەموو ئەو پیلانگێری و گەلەكۆمەكەی و گەمارۆ ئابووری ،سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسییەكانی وڵاتانی داگیركەری كوردستان توانیی پارێزگاری لە دەسكەوتەكان ومێژوو و خەباتی دەیان ساڵەی گەلەكەمان بكات لە سەنگەری پێشمەرگایەتیی بۆ پێشمەرگایەتیی كە گەورەترین شانازییە بمێنێتەوە .
لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ پێشمەرگایەتی...
سەرۆك مسعود بارزانی له 1970 یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندی دانوستاندنكاری سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلوول بۆ بەغدا
100%