لە سەرەتادا دەبێ زۆر وردبنیانە بیر بكەینەوە ، ئەو راستییە قبووڵ بكەین كە كێشەی كوردیش وەك ئیسرائیل و فەلەستین خاك و نەتەوەیە.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی ئەو دابەشكرییە هەڵانەی كە دەیان ساڵە لەلایەن رێككەوتننامەی زڵهێزان و بەرژوەندی خوازان و دوور لە پرس و ویستی گەل و نەتەوە ڕەسەنەكانی ناوچەكە و دروستكردنی هەندێك دەوڵەت بە زۆر ئینجا لكاندنی خاك و جوگرافیایی دوور لە نەتەوە و گەلانی تر بەیەكترەوە ، بەردەوام بێ شەرٍ و كوشتار و ماڵوێرانی نەبووە و گەلی كورد نەتەوەیەكی ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە سەدەیەكە بەهۆی بە زۆر لكاندنی خاك و نیشتیمانی بە چوار وڵاتی ناوچەكە ، رووبەرووی گەورەترین تاوانی كۆمەڵكوژی و جینۆساید بووتەوە و هەموو ئەو وڵاتانەی كە تەنها لە پێناو بەرژوەندییەكانی خۆیان هیچ هەنگاوێكیان بۆ چارەسەری كێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل نەهاویشتووە و بەهەمان شێوەی بۆ نەتەوەیی كوردیش كە خاك و نیشتیمانی بە سەر چوار وڵاتدا دابەشكراوە و داوایەكی رەوایی هەیە بۆ گەرٍاندنەوەی خاك و مافەرەواكانی هەنگاوە رژ بۆ چارەسەری بنەرەتی كێشەكانی نەهاویشتراوە .
بۆیە، بە هەموو باوەرێكی وەك كوردێك ، نەتەوەپەروەر و نیشتیمانپەوەر، پێوستە هەنگاویی رژد بۆ چارەسەری كێشەی نەتەوەیی كورد و فەلەستین و ئیسرائیل لە لایەن زڵهێزان و نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بدۆزرێتەوە و چیتر رێگەی بە هەندێك وڵاتان نادرێت كە بە چەك و مووشەك و بیر خۆسەپاندن لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانیان نەتەوە كان بكەنە قوربانیی و زەمینەی شەرێكی بەرفراوانتری مەزهەبی و تایفی و ئایینی برەخسێنن چونكە ناوچەكە ، شوێنی پێكەوەژیانی هەموو نەتەوە ،ئایین و ئایینزاكان و دەبێت بە گفتگۆ و چارەسەر بكرێت .
ئێمەی كورد، دەیان سالە بە هۆی زێهینەتی شۆڤێنی و خۆپەرستی و ئینجا وڵاتانی داگیركەری كوردستان گەورەترین قوربانیماندا ، بەڵام ئەو وڵاتانەی ئێستا كە ، سوودمەندی یەكەمن لە شەرٍی فەلەستین و ئیسرائیل بە بە كوشتنی خەڵكانی سڤیل لە هەر دوو لا سوودمەند دەبن و لە رێگەی راگەیاندەكانیانەوە تەنها هەست و سۆزی خەڵك دەوروژێنن ، بۆ ئێمەی كوردیش بەهەمان شێوە و خراپترین نە باسی ئێمەیان بە باشی نەدەكرد بەڵكو زۆر بەخراپە و هەر جارەوە بەناوێك ئێمە یان ناشرین پیشان دەدا. بۆیە، ئێستا لە سەردەمێك دا دەژین ، پێوستە، بە گفتگۆو ئاشتی نەك بە مووشەك و تیرۆر و توندوتیژی و گەرانەوە بۆ شەری مەزهەبی و ئایینی و نەتەوەیی ، سووكایەتیی كرد بە یەكتری ، پێوستە هەمووان یەكتر قبوول بكەین .
شەرٍی ئیسرائیل و فەلەستینی هاوشێوەی نەتەوەیی كورد ، مێژووییەكی كۆنی هەیە ، بە هۆی بەرژوەندی هەندێك وڵاتانەوە و رێگە نەدراوە چارەسەری رێشەیی بۆ بدۆزرێتەوە، كاتێك ئێوەی مووشەك و چەكی كۆمەڵكوژ لە جیاتی هەوڵدان بۆ ئاشتی و چارەسەری پێشكەش بە گروپە میلیشاكان دەدەن ، ئەو حەز بە چارەسەری و رێگریكردن لە خوێن رٍیشتن ناكەن ، سەرٍەرایی ئەوەی زۆربەی ئەو گروپە و تاقمە میلیشایانە كاتێك رژێمە داگیركەرەكانی ناوچەكە هێرشیان بۆ سەر نەتەوەیی كورد دەكرد ئەوا پشتیوانییان لە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان دەكرد و ئێستاش هەمان بیرو میلیشا و تاكرەویی گروپە میلیشیانە لە عێراق وسوریاو ئێران بە هەموو توانایەوە و پەڵامار و هێرشی سەر كورد دەكەن بۆیە، پێوستە، لە جیاتی ئەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئێران و توركیا ، زەمینەی زیاتر بۆ شەرٍ و كوشتاری هەر دوو گەلی فەلەستینی و ئیسرائیلی فەراهەم بكەن و وەك ئێمەی كورد كە بەردەوام قوربانیی دەستی داگیركەران و وڵاتانی ناوچەكەین و تا ئێستا چاویان بە بوونی دەوڵەتێكی كوردی و سەربەخۆیی و مافەرەواكانمان هەڵنایەت ، پێوستە ، كار بكرێت بۆ ئاشتی و قبوڵكردنی یەكتری و مافەرەوا نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی هەر دوو وڵاتی فەلەستین و ئیسرائیل و تایبەت بۆ ئێمەی نەتەوەیی كوردیش كە بەهەمان شێوە بەڵكو زیاتریش بووینەتە قوربانیی سیاسەتە هەڵەكانی ئەو ناوچەكە و زڵهێزان ، بۆیە، ئەوەی ئێستا لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەگوزەرێت شەرٍی خاكە و نەتەوەیە ، ئێمەی نەتەوەیی كوردیش بە هەمان شێوە قوربانین و بە شەرٍ و كوشتنی خەڵكی سڤیل و بە مووشەكی بالستیك و تۆپ و تانك ئاستە چارەسەری بۆ پرسی خاك و نەتەوە بدۆزرێتەوە .
با چیتر ئێمەی كوردیش بە هەست و سۆزەوە نەجۆڵێن و بەڵكو بە بیركردنەوە و لۆژیك مامەڵە لەگەڵ دەروبەرەومان بكەین و نەتەوە و نیشتیمانەكەمان خۆش بوێت ..