Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 00:03

ئەوە چ جۆرە خەباتێکه!

خەباتی (پ ك ك )بریتی یه له ماڵوێرانی گەلی باشوور هەرێمی کوردستان
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

ژیانی مرۆڤی کورد به هۆی داگیرکەرانەوە زۆر هەوراز ونشێوو وێڕای کارەسات وماڵوێرانی ئەوە خۆشی بەخۆیەوە نەدیتووە ، دووژمن زۆر بێ بەزییانه هەڵسووکەوت لەگەڵ گەلێك دەکات تەنیا دەیەوێت وەک گەلانی دیکه ئازاد وسەربەستانه لەسەر خاکی خۆی ژیان بباتە سەر ، نە چاوی لەدەست خاکی خەڵکی دیکەیه و نە هەوڵی شەڕ وجەنگ دەدات ، هەر بۆیەشە دەبینین داگیرکەران هیچ نەماوە بەسەر گەلی کوردستان نەهێنن.

لە خەباتی چەکداری کورددا چ لەسەردەمانی شۆڕشی ئەیلول وچ لەسەردەمی گوڵانی پێشکەوتنخوازدا ئەو دوو شۆڕشە پاکترین شۆڕش وخەباتی خۆڕاگری بوونه هەر بۆیە کوردستانیان به هەموو چینی و توێژێکەوە بەرەو پیری ئەو دوو شۆڕشە مەزنه چوون ، ئامانج و مەبەستیش لەمەدا هەتاوەکو گەلی کوردستان پێناسە وناسنامەی کوردبوونی خۆی بەرز بکاتەوە و وەک گەلانی دیکە بتووانێت ڕێڕەوی خەبات و ژیان بەرەو پێش ببات .

گەلی کورد بەوە ناسراوە که گەلێکی ئاشتخواز و دوور له شەڕ و ئاژاوەیه و ئارەزوو له خەباتی سڤیل و پێکەوە ژیاندا دەکات نزیکەی 35 ساڵی ڕابردوو دوور له ڕەوشت وبەرخوودانی کوردایەتی (پ ك ك )دەستی دایه خەباتێك بەڵام (چ جۆرە خەباتێك )کە دوور ونزیك پەیوەندی به ڕەوشتی کوردایەتی وکوردانه نیه ، بەڵکو جۆرە سەرلێشێوانێکی پێوە دیارە و هەر بۆیە نه متمانەی لای خەڵكی کوردستانەوە وەرگرتووە و نه کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ دەکەن ،بەڵکو وەک ڕێکخراوێکی دوور له پرێنسیپی کوردایەتی ناوەزەندی دەرکردووە ووێڕای ئەوە وڵاتان توومەتی تیرۆرستیان داوەتە پاڵ به تایبەت وڵاتانی ئەمریکا وئەوروپا بەمەش نەوەك بەتەنیا بۆ خۆی ، گەلیش لەو کردەوە قێزەوەنانەی ئەوان زیان بەخش بووە ، خەباتی (پ ك ك )بریتی یه له ماڵوێرانی گەلی باشوور هەرێمی کوردستان که قەوارێکی باوەڕپێکراوی دەستوورییە بەپێی پڕێنسیپی نێودەوڵەتیەکان کاری دیپلۆماسی وخەبات بۆ پێشکەوتنی سیاسی وکۆمەڵایەتی دەکات ، جالێرەدا بێ گوێدان به خەباتی ڕەوای گەلی کوردستان له باشوور هەرێمی کوردستان دا (پ ك ك ) دەستی داوەتە چەک که دوورە لەسەر خاکی یاسایی خۆی که باکووری کوردستانه ، لەوەتەی ئەو ڕێکخراوە دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاندووە نەیتوانیوە یەك بستی خاکی باکوور ئازاد بکات ، بەڵکو خاکی باشوور هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج و لەم ڕوانگەیەوە بیانۆی به سوپای تورکیا دەدات تاوەکو خاکی کوردستان ببەزێنت و گووندنیشینان لەسەر خاکی خۆیان دووچاری ڕاگواستن ببنەوە و ئامانجەکەشی لەوە گەورەترە و دەستی سوپای داگیرکەر و میللیشیان درێژ دەکات بۆ کاری داگیرکاری .

خەبات کردن به پرێنسپ ئامانجەکەی دەپێکێت ئەم پرێنسیپەش به کردووە وکاری ڕێکخراوەیی دێتە ئەنجام ، وەک ئەوەی گەلی کورد به درێژایی مێژوو چ دێرین یاخوود هاوچەرخ ئەوە سەلماندوویەتی که خەباتەکەی له پێناو سەربەستی وئازادییه ،نەوەك بۆ تێکدانی گووند و شار ، هەروەها بیانۆ دان به دەستی داگیرکەران تاوەکو زیاتر زەرەر و زیان به کوردستانیان بدەن ، خەباتی (پ ك ك) بەهەموو جۆرەکانیەوە دوورە خەباتی ڕاستەقینه وجێگای گوومانه ، بەو هۆکارەی که نەیتووانیوە بستێك لە خاکی باکوور دا ڕزگار بکات ، بەڵام بۆ ئەوەی بیانۆ بداتە دەستی داگیرکەر سەنگەری خۆی گواستۆتەوە بەرەو باشوور که ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت بەوەی (پ ك ك ) هیچ پەیوەندی به خەباتی گەلی کوردستانەوە نیه ، بەڵکو دەستێکه لەناو دەستی داگیرکەران ئاڵاوە بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونه پێشکەوتووەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیان پێ بگەێنێت .

بەڵام نابێت ئەوەش له هزر وبیری خۆمان ببەین که به ناوی خەباتی (پ ك ك ) دەکەن به هیچ جۆرێك لەلای گەلی کوردستانەوە پەسەند و قبووڵکراونیه ، چونکه له ڕەوشتی بەرزی کوردایەتی دوورکەوتۆتەوە و شان بەشانی داگیرکەران هەوڵ دەدات ئەزموونی پڕ بایەخی هەرێمی کوردستان تێگ بدات ، که ئەمەش له مەحاڵ مەحاڵترە .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.