Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:50

پێشمەرگە، رەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەک

سەرۆك بارزانیی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و لە نێو سەنگەرەكانی پێشەوە رێبەرایەتیی ئەو جەنگە جیهانییەی دەكرد
100%

كوردستان ئەو نیشتیمانە خۆراگر و فیداكارو و خۆینبەخشەیە،  كە هەموو جیهانی فێری شەڕ لە دژی دڕندەترین رێكخراویی تیرۆریستی  بە هەموو چەك و جبەخانەیەكی پێشكەوتوو كرد ، ئەم ناوە گەورەیە بۆ كوردستان ناسنامەی كوردستانیبوونێكی تازە لە جیهاندا بە بەری هەر تاكێكی كورددا دەكات، ئەم كوردستانیبوونە سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و رێبەرایەتییەكی خۆراگر و ژیرانەیە كە ئەویش سەرۆك مسعود بارزانییە ، بۆیە، ئەم پێگەیەی كوردستان و ئەم قارەمانیەتییەی پێشمەرگە، جیهان خۆی داوامان لێدەكات نێوماڵی خۆمان تەبا بكەین و رابردوومان ببێتە وانەیەكی بەهێز بۆ ئەمڕۆی پارێزگاریكردن و داكۆكیكردن لەو دەستكەوتانەی كە بە دڵوپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بەدیهاتوون .

لە شۆڕشی ئەیلولدا هەموو جیهان دەیگوت: بارزانی مستەفا كوردی بە جیهان ناساند، بەڵام لە سەردەمی ئێستا و لە ژێر سایەی سەرۆكایەتی مسعود بارزانی، پێشمەرگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێشمەرگە و سەرۆكە فیداكارەكەی كردۆتە شوناسی كوردو كوردستان ، هەموو جیهانیش شانازی بە كوردستان و بە كوردستانیبوونەوە دەكات.


پێشمەرگەبوون لەگەڵ رۆح وخوێنی سەرۆك بارزانی ئاوێتەیە و هەردەم لە بۆنە جیاوازەكاندا ، پێشمەرگە بە پیرۆزترین ئەرك و خزمەت و ئازیزترین كەس دەزانێ‌ ، بەتایبەت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، پەڵاماردانی كوردستان لەلایەن داعشی تیرۆریستەوە ، پێشمەرگە تا كەهێزی زەمینی جیهانی بوو كە لە جیاتی هەموو دونیا بەچەكێكی سادە و باوەرێكی بەهێزەوە توانیی ئووستوورەی داعش تەفروتونا بكات و تێكبشكێنێت و جەنابی سەرۆك بارزانیی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و لە نێو سەنگەرەكانی پێشەوە رێبەرایەتیی ئەو جەنگە جیهانییەی دەكرد ، بۆیە، ئەو گیانفیدایی و خۆراگرییەی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی بوو كە پارێزگاریی لە شكۆ ،خاك و ئاڵا و نیشتیمانی كوردستان كرد و هیچ كات چۆكی بۆ دوژمنان و ناحەزانی كورد وكوردستان دانەنا و توانیی نەك بەرگری لە هەموو پێكهاتە ئایینی و ئایینزاكان بكات ، بەڵكو سنوورەكانی دەربازكرد و هەموو زڵهێزان و دوونیایی هێنایە سەر هێڵ و بوونە هاوپەیمانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ  جەنگی داعش ، ئەو خۆراگری و گیانبەخشییە پێشمەرگە لە ژێر رێبەرایەتیی بارزانی و بە سادەترین چەك و كەلوپەلی سەربازی بەڵام ورەیەكی پۆلایین زیاتر شوناسی كورد وكوردستانی بە دوونیا ناساند .


هەڵبەتە ئەو سەركەوتنە گەورەیەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كە شانازییەكی گەورەی نەتەوەیی بوو بۆ كورد ،  بەرانبەرەكەی كە سوپای پر چەكی عێراق و حكومرٍانە تاكڕەو و خۆ بەزڵزانەكەی نەیانتوانیی بەرگەی بگرن بۆ هەر لەگەڵ تەواو بوونی شەڕی تیرۆر و تێكشكاندنیان ، ئەوا بە سوپایەكی گەورەی میلیشایی و سەربازە شكستخواردووەكانیان و چەك وتانكی ئابرامز  و جۆری تر ئەمەریكی و ناتۆ بە مەرامی شكاندنی شكۆ وئیرادەی گەلی كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان پەڵاماریی كوردستانیان دا .

بەڵام ئەمجارەشیان هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك هەمیشە بە هەموو تیرۆریست و میلیشا و ئەوانەی چاویان بە سەركەوتن  و دەستكەوتەكان كورد وكوردستان هەڵنایەت چۆكیان بە دوژمنان دانا و پاشەكشێەكی گەورەیان پێنكردن.
پێوستە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رووی تەكنۆلۆژیا و چەكی پێشكەوتوو و مەشقەوە زیاتر گرنگیان پێبدرێت و لە هەمان كاتیشدا ، نێو ماڵی كورد تەباتر و یەكهەڵوێستر و بەهێزتر بكرێت ، بۆ  رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە نوێیەكان ناوچەكەو عێراق زیاتر ئامادە بكەین بە تایبەت لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی رابردوو بە هۆی بۆشایی ئەمنیی و جموجۆڵی میلیشا  و  تیرۆریستانی داعش چەندین جار پەڵاماری هێزەكانی پێشمەرگە و مووشەكبارانی  هەولێری پایتەختی كوردستانیان كردووە ، بەتایبەت كە لە ماوەی رابردوو دا، دەسەڵاتدارانی عێراق خۆیان لە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی تایبەت بە ئاسایی كردنەوەی رەوشی ناڵەباری  كەركووك تا شەنگال دزییووەتەوە و پێوستە هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسیەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ گەڕانەوەی ئیدارەی كوردی بۆ  ئەو ناوچە كوردستانییانە ، چونكە بەڵایی خەباتی دەیان ساڵەید دوێنی و ئەمرٍۆ پێشمەرگە و بارزانی لە پێناو رزگاری خاك و شكۆی گەلەكەی بووە و خاكی كوردستان یەك پارچەیە و هیچ پیلانگێری و گروپ و میلیشایی تیرۆریستی و حكومەت و زڵهێزێك ناتوانێت لە یەكتری جیابكاتەوە ورێگە بە دوژمن بدرێت ئارامی وەڵات تێكبدات ، ئەمە ستراتیژیی نەگۆری پێشمەرگە و سەرۆك بارزانییە ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.